@hemn_jkh30: 1 : هەڵچوون لە هەستەکاندا و پیاهەڵدانی لە ڕادەبەدەر و بەردەست بوونی بەردەوام و هەمیشەی . 2 : ڕەفتارە نائارام و نا پێویستەکان ، گەڕان بەدوای ئەوشتانەی جەخت لە خۆشەویستی و واز هێنان دەکەنەوە . 3 : ئاماژە سێکسیە خێراکان ، یێکێکە لە نیشانە و هێڵە سوورەکان بۆ یێکێک بە دوای پەیوەندیێکی دروست و بەردەوامدا دەگەڕێت ، ئەگەر تۆ سنوری خۆتت داناو بەرامبەرەکەت وەستا و سنوری تۆی نەبەزاند ئەوا ئەو کەسە ڕێزت لێ دەگرێت و دەیوێت پەیوەندیێکی درێژخایەن بێت ، نەک پەیوەندیێکی سەرپێی و تۆی وەک سوندوقێکی یەدەگ ببینێت . 4 : زیادەڕەوی کردن لە پاش دانانی سنور . 5 : پەیوەندی پێشووی ئەبێت لایەنی کەم ساڵێک لەمەو پێش بێت ، ئەگەر زانیت کەسی بەرامبەر ماوەی جیابوونەوەی لە کەسی پێشووی شەش مانگ لەمەوبەرە یان یان کەمتر ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە تۆ بەکار دێنێت و دەیوێت تۆ بکاتە جێگرەوەی ئەو شوێنە بەتاڵەی هەیەتەی ، وە هەرکاتێک باری ئەو کەسە ئاسای بووەوە ئیتر تۆ بێبەها دەبیت لەلای و تۆ ئیهمال دەکات . 6 : تووڕەبوون ، هەڵچوونی خێرا لەسەر شتی بێمانا . 7 : دەبێت وریاری پەرچەکردارەکانی نێوانتان بن و خۆتان بپارێزن لە : خۆسەپێنی بەسەر یێکتردا ، قوربانی ، مامەڵەکردن بە بێدەنگی ، پشتگوێخستی کێشە وەک ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت ، لووتبەرزی و داوای لێبووردن نەکردن ، گلەیی و سەرزەنشتکردنی پێچەوانە هەڵگەڕاندنەوەی هەڵەکەی بەسەرتدا . 8 : ئەگەر دەتەوێت دۆزەخ ببینیت ئەوا پەیوەندی ببەستە لەگەڵ کەسێکی وادا : ئیرەیی ، خۆسەپێنی ، گومان . 9 : گرنگینەدان و ساردی ، گوێگرتن بە بێبایەخیەوە ، بەهانەی زۆر ، پشت گوێخستنی هەسەتەکانت . 10 : کەسێک کە وەک کتێب کراوەبێت بۆ خێزانەکەی ، کە پێی وایە ئەبێت خێزانی هەموو شتێکی بزانن ، دایک باوک هتد ... 11 : قسەکردنی کەسی بەرامبەر لە بارەی ئەوەی چۆن لە داهاتوودا دەتگۆڕێت ، تا ببیتە ئەوەی ئەو دەیوێت . 12 : گرێی دارای ، زۆر جەخت لەسەر ئەوە بکەرەوە ، کە ئەو کەسە چۆن مامەڵە لەگەڵ پارە و ساماندا دەکات ، کەسی ڕژد لەڕووی دارایەوە ، واتا ڕژد لەڕووی هەست و سۆزەوە . 13 : کەسی نەرێنیی بێسوودی بێزاری ڕەشبین ، خاوەنی ئەندێشەی خراپترین ئەنجامە لە هەموو شتێکدا . 14 : لەڕێگەی پەیامی نوسینەکەی لەگەڵت دەدوێت و گفتوگۆ دەکات ، خۆی دووڕ دەگرێت لە پەیوەندیکردن . 15 : پاشەکشە گوماناویەکانی ، لە پڕ بۆ ماوەی هەفتەیێک لە پەیوەندی دەکشێتەوە ، دواتر بەبێ هیچ بەهانە و بیانوویێکی ڕوون سەرهەڵدەداتەوە . 16 : ئاڵودەبوو ، لە ڕابردوو یان لە ئێستادا ، ئەبێت لێی بکۆڵیەوە کە پێشتر ئاڵودەبوووە و ئێستاش هەڕ لەسەر ئاڵودەبوونیەتی ؟ ئاڵودەی کحول ، ئاڵودەی مادەی قاچاغ ، تەنانەت ئاڵودەی پۆڕن . هیوادارم ببێت بە مایەی خێر و داهاتوویێک گەش بۆ ئێوەی بەڕێز . نوسینی ئەم بابەتە : ( هێمن جخسی شوکری )
عــەقــل نـووس
Region: IQ
Sunday 09 August 2026 09:31:04 GMT
Music
Download
Comments
ahmed_siyan24 :
لە هەمووی گرینگتر خێزانی کەسی برامبەر وەاللەهی لە هەمووی موهیمترە.
2026-08-10 13:22:16
0
𝒜𝐻𝑀𝒜𝒟 :
وەلا قومارە کە دۆڕاندن و بردنەوەی کاتەکەشی دوورە
2026-08-10 18:41:17
0
Tahir.Graphic :
🙌👤
2026-08-09 15:36:26
0
𝐌𝐢𝐥𝐨𝐎𝐨♡︎🤎 :
❤️😍
2026-08-09 12:13:54
0
dr.shwan :
😍
2026-08-09 10:53:24
0
◦ • ◉• ◦ 𝐁𝐔𝐃𝐃𝐇𝐀 ◦ • • ◦ :
💐💐💐
2026-08-09 09:32:25
0
ChnarKurdy :
🥰🥰🥰
2026-08-09 19:27:01
0
To see more videos from user @hemn_jkh30, please go to the Tikwm
homepage.