@daillythinking: ئاوڕدانەوەیەك لەپڕۆسەی دیموکراسی و پەرلەمانەکەی هەولێر و بەغداد: سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم کە زۆرینەی سیاسی کورد بەپشت بەستن بەناهۆشیاری جڤاتی کوردستانی بەشدارە لەلێدان لەمەدەنیەت لەهەرێم و عێراق بەهەموو شێوەیەك، هەروەها هەڵکەندنی چاڵێکی ڕەش و تاریك بۆخۆی. لەکاتێکدا ئێمە وەك و کورد زۆر زیاتر پێویستمان بە مەدەنیەتە وەك لە دەوڵەت، دەبوو گەنجان لەڕێگەی سۆشیال میدیا و هونەر و سەکۆمەدەنیەکانەوە فشار بۆشەفافیەت و دادپەروەری بکەن!!! نەك فێری سواڵ و کڕوزانەوەبن… پاشان لەسیاسەتی خێڵ و ئیسلامی کوردا ئەنفال بەهیچ شێوەیەك ڕەنگدانەوەی نەماوە، جڤاتی کوردستانی ئەگەر هێشتا خۆی بەخاوەنی ئەنفال دەزانێت و دەیەوێت بمێنێتەوە پێویستی بەهەنگاونانی گەورەیە بەرەو هۆشیاری لەڕێگەی ڕوناکبیران و سەکۆکانی ڕۆشنگەری برادەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان؛ ئەی ئەوانەی ئێستە سەرۆکایەتی ئەو حیزبە دەکەن، بەچ حەقێك ئەو مێژووە جوانە ئەشێوێنن کەبەخوێنی گەشی ئێمەی گەرمیانی نەخشێنرا !؟ ئەوە کەرکوك و خانەقین داگیرکراوە بۆکەس خەمی نیە!!! ڕێبازی مام کەی وابوو!؟ئێستاش درەنگ نەبوە با بەیانی هەرلەم سەرکردایەتیەی ئێستاوە فەرمان بدەن بۆگرتنەوەی کەرکوك و خانەقین و پاراستنی بزانن چۆن دیسانەوە گەرمیانیەکان خۆیان دەسەلمێنن… برادەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ بەڕاستی سەرسامم بەوەی ئەم مایەوە دەیبنم لەو حیزبە مێژوییە، ئێوە لاوازبونی حوکمڕانی و دامەزراوەیی گەورەتان هەیە، بەڵام بڕیار هەر ئەبێ هی خۆتان بێت!؟ ئێوە دەڵێن یەکەمی هەڵبژاردنەکانین و بەدەنگی خەڵك و دیموکراسی حکومەت پێك دەهێنین کەچی لەهەزار لای ترەوە کار نەبەدەنگی خەڵك و نەبە دیموکراسی ناکەن. ململانێی دوئیدارەییتان لەگەڵ یەکێتی هێشتا بەردەوامە و گەیاندوتانەتە مریشکە ڕەشە و وەفا نەماوە بەرامبەر خوێنی شەهیدان و خاکی پیرۆزی کوردستان و ئەو هەموو گەنجە دڵسۆزە کەدەیانەوێت کوردستان بەرە و ئایندە ببەن. ئێستا تەعریب بەشێواز و میکانیزمی نوێ سەری هەڵداوە؛ ٠ داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵیاکان. ٠ گۆڕینی دیموگرافی لەڕێگەی نیشتەجێکردنەوە. ٠ پاشەکشەی زمانی کوردی و دامەزراوەکان. هەموو ئەمانەو زۆر زیاتریش ئێستا کاردەکەن بۆ سڕینەوە کورد. پەرلەمانی کوردستان؛ ئەندام پەرلەمانە بچوکەکانی کورد ئێوە بەرپرسیاری یەکەمن لەبەرئەوەی ئیشی ئێوە، یاسادانان و ئاگاداربوونە لەژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان و بەڕێوەبردنی وڵاتە نەك بوون بەبوکەڵەی حیزبەکانتان. بەڕاستی ئێوە هەرنازانن مانای پەرلەمان و دیموکراسی و مەدەنیەت چیە هەمووتان بوون بە، ٠ پاشکۆی ڕەهایەتی حیزب. ٠ ڕووبەرێکی گەورەی پۆپۆلیزم(خەڵکخەڵەتاندن). ٠ خەریکبوون بەبەرژەوەندی کەسی و ئیمتیازات. ٠ گۆڕینی هۆڵی پەرلەمان بۆ گۆڕەپانی شەڕی زارەکی. ٠ خەریکبوون بەمامەڵەی کەسی(واستە کاریکردن). پەرلەمانی عێراق؛ ئەندام پەرلەمانە گەندەڵەکانی کورد لەبەغداد ئێوە ڕێگەتان پێنادرێ بەزمانی ڕەسەنی کوردەواری دایکتان قسەبکەن، ئێوەن ئەتانەوێ ماددەی ١٤٠ بگێڕنەوە!؟ ئێوە لەو هۆڵە قێزەونەی عێراق مامەڵەی مرۆڤتان لەگەڵدا ناکرێت! لەبەرئەوەی لەگەڵ ئەو بەربەریانەدا بەشدارن لەچەسپاندی یاسایەك کەتێیدا کچی تەمەن ٩ ساڵان دەدات بەشوو!!! ئێوە لەجیاتی کارکردنی یاسایی و دیبلۆماسی هێمنانە بۆزامنی مافەکانی هەرێم، پەنا دەبەنە بەر دروستکردنی کێشەی میدیای و سەرلێشێواندن بەمەبەستی کۆکردنەوەی دەنگ بۆهەڵبژاردنی داهاتوو لەڕێگەی ناهۆشیاری جڤاتی کوردستانی. 𝕯𝖆𝖎𝖑𝖞 𝕿𝖍𝖎𝖓𝖐𝖎𝖓𝖌 𝟎𝟗/𝟎𝟖/𝟐𝟎𝟐𝟔 #foruyou #فاروق_ڕەفیق #هاوئاوازانی_سەرکاو #هاوئاوازانی_سەرکاو
𝒟𝒶𝒾𝓁𝓎 𝒯𝒽𝒾𝓃𝓀𝒾𝓃ℊ
Region: GB
Monday 10 August 2026 17:38:03 GMT
Music
Download
Comments
Qadria Hassan :
ڕوحت شاد بێت.
2026-08-11 12:44:58
1
Taman Ashty :
ڕۆحت شاد و بە داخەوە تۆ ڕۆیشتی و لەمێژوودا ئەم نیشتمانە کارەساتی وای بەسەردا نەهاتووە
2026-08-12 13:55:46
0
diyar halabjai :
2026-08-11 16:07:44
0
Siaman Mhamad kareem :
خوا لێت خۆش بێت
2026-08-12 13:59:00
0
shwan mahmud :
2026-08-12 12:16:45
0
Bahman Versin :
جوانی فەرمووە
2026-08-11 11:08:04
0
Kurdistan Uk :
بابەتتێکی جوان و ورد، زۆر ژیرانە دەستان خستۆتە سەر برینەکان..بەراستی زۆر دڵخۆشم دەبینم سەرەڕای نابەرپرسیارێتی دەسەڵاتداران، بەڵام هێشتا ئێوە هەن خەمی خاک و خەلک و نیشتمانتانە، هەربژین
2026-08-11 04:01:07
1
Tanya A.A :
مەزنننن
2026-08-11 16:26:55
0
Emad :
رۆحی شادبێت پەرلەمانی کوردستان خوێریخانەیەکە
2026-08-12 19:29:31
0
Hozan Garmiani :
ڕۆحت شاد، بەس ئەمیش تەسلیم بە پارتی بوو
2026-08-11 06:14:59
0
Chenar :
ئەم قسانەی ئەکرد دوای چووە ئاڤا خەریکی وەسفی حکومەت و پەرلەمان بوو،. خۆشت لە پەرلەمانتارەکان باشتر نەبووی
2026-08-11 08:38:22
0
Sara :
💙💙💙
2026-08-10 22:12:33
1
schana Aram :
🥰🥰🥰🥰🥰
2026-08-11 14:15:56
0
Sara :
👏👏👏
2026-08-10 22:12:29
0
BALLA•بالە :
❤️❤️❤️
2026-08-11 07:12:24
0
Alan :
👍
2026-08-11 16:36:46
0
kurdistan ♥️♥️♥️♥️ :
👍
2026-08-11 10:30:05
0
goran :
💐💐💐
2026-08-17 15:43:11
0
To see more videos from user @daillythinking, please go to the Tikwm
homepage.