@0.unspoken: نازانم چۆن قبوڵی بکەم ، دڵم هێشتا ئەڵێت نا ڕاست نیە ، نازانم ڕوو لە کام لایەم بکەم ، ئازاری دڵم بە چەند دێر باس بکەم ، ئاخر چۆن بڕوا بکەم ئازیزەکەم لە من ئازیز تری هەیە ، ئاخر باسی ئازاری دڵم بۆ کام لە دێوانەکانی شار بکەم ، بۆ کامە لەیلای بکەم کە مەجنونەکی زاڵم بوە ، ڕوو لە کام لایە بکەم ئازیزی ڕوحم تاکوو دڵخۆشیەکەت نەبینم ئاخر ماڵێکت پێک هێنا لەسەر فرمێسکەکانی من ، ئاخر ئەم جارە تەنها لێک دابڕانێکی سادە نەبوو ئەم جارە هەمو ئەگەرەکان مردن ناڵێی چۆن ساڵەکان و یادگاریەکانمان لەبیر بکەم ئاوڕێک نادەیتەوە لە منێکی پر لە حەسرەت ، ئاخر چۆن وێران نەبم کەسێکیتر بەبێ هیچ هەوڵدانێک پێت گەیشت ئەو ڕێگایەی بە هەزارن زەحمەتی بڕیم چۆن هێشتت کۆتایەکەی کەسێکی تری لێ بێت ، تەمەنێک لە خەون و بەڵێن و خۆشی بە شەوێک داڕما ، چۆن توانیت دەستی کەسێکی تر بگریت کە تەمەنێک دەستت لە ناو دەستی من بوو ، لە کاتێک دا تۆ هەموو دونیای من بووی بەڵام من تەنها بەشێک بووم لە ژیانت، ئەو شەوە تەنها ئەڵقەت نەکردە پەنجەی کەسێکی تر بەڵکو تیرێکت نا بە دڵی من ، تۆ ژیانێکی نوێت دەست پێ کرد بەبێ من بەڵام من لەو شوێنەی جێت هێشتم ماوم و ناوم لێت ناوە برین، پەنا بۆ کوێ ببەم کە هەموو گۆشەیەکی ئەم شارە یادگاری تۆی پێوەیە ، تۆ بوویتە زاوای ژیانی کەسێکی تر و منیش بوومە قوربانی ئەو ئاواتانەی کە پێکەوە دروستمان کردبوون بەڵام تەنها من تێیدا سووتام. خۆزگە تێدەگەشتی کە جێهێشتنم دوای شەش ساڵ، تەنها کۆتاییهاتنی پەیوەندییەکەمان نەبوو بەڵکو کوشتنی ڕۆح و تەمەنی من بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، هەموو شەوێک بەم ئازارەوە دەخەوم و بە ڕاستییەکی تاڵەوە بەئاگا دێمەوە کە ئیتر تۆ هی کەسێکی تریت و منیش تەنها سێبەرێکی ماندووم لە ژیاندا، جێت هێشتم بەبێ هیچ قسەیەکی بەبێ هیچ ببورەیەک ،خەونەکانی منت کردە بەری ئافرەتێک کە هیچ بەیانیەک چاوەڕێی نامەیەکت نەبوو ، نزای دڵتەنگیت ناکەم هەرگیز بەڵام من نا ، ئاهی فرمێسکەکانی من تاکوو قیامەت ناهێڵن دڵخۆش بیت ، تاکوو قیامەت لە هەموو ناخۆشیەک و دڵتەنگیەکت منت دێتەوە مێشک، تێدەگەیت کە ئەوانەی بەسەرت دێت هەمووی ئاهی ئازارەکانی منە ، دەمزانی نابێت دەمزانی کۆتای ڕیگاکەمەن یەک ناگرێتەوە دەمزانی نابیتە ئەو پیاوەی تاکوو کۆتای ڕێگاکەمان بەردەوام بیت بەڵام جەنگام جەنگام بۆ ئەوەی نەبیتە حەسرەت لە دڵمدا ، گەردەنت ئازا نەبێت وەک چۆن گەردەنی منت پڕ کرد لە ئازار. #foryou #fyp #foryoupage #unspoken #tiktok
Region: IQ
Monday 10 August 2026 17:43:48 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @0.unspoken, please go to the Tikwm
homepage.