@shahrzaaaad: دەڵێم یانی خۆشمدەوێییەکانت بە درۆوە بوون؟ خۆشتنەدەویستم لەسەرەتاوە یان دواتر تێگەیشتی کە خۆشتناوێم؟ بەڵام چ جیاوازییەکی هەیە ئەگەر خۆشتبمویستمایە نەدەڕۆیشتی..مەگەر نا؟ ئەگەر ڕاستی بووایە نەدەڕۆیشتی.. خەریکم بیر لەوە دەکەمەوە کە لەکوێدا هەڵەم کردووە ، لەوانەشە زۆر دەمێک لەمەو پێش تۆ ڕۆیشتبیت و من تێنەگەیشتبم.. بهێڵە بیرم بکەوێتەوە..کاتێک خەریکبوویت کەم کەم خۆتت لێ دووردەخستمەوە ، کاتێک نامەکانت لە چوار چوارەوە بوون بە یەک دانە لەو دانەشەوە بوو بە ئیمۆجییەک ، لەو شوێنەی کە بەرامبەر بە هەستەکانم سارد بووبوویتەوە ئەبوایە تێبگەیشتمایە کە خەیاڵت لەشوێنێکی ترە ، دەبوایە بمزانیایە کە دەتەوێت بڕۆی.. من وامدەزانی تەنیا بێتاقەتیت وامدەزانی دەبوایە زیاتر عاشقت ببم وامدەزانی دەبوایە بە سوپڕایز عاشقت بکەم ، بەڵام ئەوە منم کە سوپڕایزت کردووم خەریکم لەگەڵ ئەو ئەکاونتەی کە بلۆکت کردووم قسەدەکەم... حەزمدەکرد یەکجار پەیوەندیت پێوە بکەم بڵێم ئەم ڕۆژانە چۆن بەڕێدەکەی؟ بەڵام دانیشتم سەیرم کرد بزانم تاکوو کوێ بەبێ من دەتوانی بەردەوام بیت وامدەزانی لەشوێنێک ماندوو دەبیت لەو مرۆڤە سەیرانەی دەورووبەرت ، هەقم پێبدە کە شەوانە خەوم لێنەکەوێت ، هەقم پێبدە خەیاڵت لەمێشکمدا دەرنەچێت چونکە تۆ عادەتێکی خراپت پێدام کە شەوانە بەبێ شەوشادی تۆ نەخەوم... کە نیت دووبارە مۆبایل دەگرمە دەست و سەرم دەخەمە سەر سەرین...ئەگەر ڕۆژێک دڵت بۆم تەنگ بوو لەبیرتبێت من نەڕۆیشتم تۆ منت بەجێهێشت...
・𝗦𝗛𝗔𝗛𝗥𝗭𝗔𝗗・
Region: IQ
Monday 10 August 2026 20:23:32 GMT
Music
Download
Comments
Hama :
بەس نیە تۆ دەتوانی قسەکانت لێرە بکەی و دەردە دڵی خۆت ساخ بکەیتەوە
وای بە حاڵی من کە هەمووی قسەکانم لە زیندانی دڵم زیندانی کردووە....
2026-08-11 09:19:10
0
چرای مالە کەم :
دەی بە خوا من زور بیوستم بە نوسینە 🥺
2026-08-11 05:05:13
0
Z- Hawlire :
دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرانی ئەو پەیجە بەڕێزە دەکەم هەر سەرکەوتووبن
2026-08-11 08:38:19
0
فێنڪ⋮ :
لەخۆوە دادەمێنم لەسەر ئەو نووسین و میوزیكانە خۆش بە حاڵی ئەو بەدبەختەی بۆی دەسووتێی و بێ خەبەر دەیگوزەرێنێت..
2026-08-10 22:42:28
1
1234 :
ئەگەر نوسینەکانت لەشوێنی تر پۆست بکرێت بەنای کێیوە بڵێین وەرگیراوە؟
2026-08-10 22:08:22
0
شێرە ی حە یات :
❤️
2026-08-10 20:50:25
0
kakoo :
🖤🖤🖤
2026-08-11 06:14:54
0
کۆشکی دڵ/KOSHKY DLL :
🖤
2026-08-10 23:29:47
0
Z- Hawlire :
❤️❤️❤️
2026-08-11 08:38:22
0
To see more videos from user @shahrzaaaad, please go to the Tikwm
homepage.