@.beuafaa: من لەو نەوعە ئینسانانەم کە وەڵامی نامە و پەیوەندی زۆر نادەمەوە، بۆچوونی باو ئەوەیە کە من خۆم بە شتێکی گەورە و موهیم ئەزانم ، بەڵام وانییە، من لەو جۆرە کەسانە نیم کە بە خۆشەویستی و ئارامی گەورە بووبن تا بتوانم بە ئاسانی دەرگای دڵم بۆ خەڵکی تازە بکەمەوە. ژینگەی منداڵیی من ژینگەیەکی پڕ لە ململانێ بوو، لە کاتێکا مناڵەکانی تری کۆڵان خەریکی یاری و خوێندن بوون من هەر لە 10 ساڵیمەوە چاوم کردەوە ناچار بووم ڕووبەڕووی ژیان ببمەوە، منداڵی من بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییەک بەسەر چوو کە هی تەمەنی من نەبوو، هی تەمەنی ئێستاشم نیە! ، ئەو ژینگەیە فێری کردم کە جیهان شوێنێکی سەلامەت نییە و دەبێت هەمیشە وەک سەربازێک ئامادەی بەرگری بیت، ئەم دۆخەی منداڵیم وای کرد کە ئێستا پێگەیشتووم هەموو کەسێک وەک مەترسییەک سەیر بکەم، بۆیە کاتێک پەیوەندیەکم بۆ دێت من بیر لەوە ناکەمەوە کە وەڵامی نەدەمەوە، بیر لەوە ئەکەمەوە کە: "ئەمە کێیە و چی ئەوێت لێم؟ " تاقەتی ناسینی هیچ کەسێکی نوێم نییە، چونکە ناسینی کەسانی نوێ واتای خەرجکردنی وزەیەکی زۆرە کە من نیمە، نامەوێت دەرگای ژیانم بە ڕووی کەسا بکەمەوە، هەر نامەیەک یان پەیوەندییەک وەک هەوڵێک بۆ تێکدانی ئەو سنوورە ئەمنییە ئەبینم کە بۆ خۆمم دروست کردووە، تکایە ئەم بێدەنگییە وەک لووتبەرزی لێک مەدەنەوە، من تەنیا مرۆڤێکم کە لە جەنگێکی بەردەوامی ناخدا گەورە بووم و ئێستا تەنیا داوای ئاشتی و تەنیایی ئەکەم، ئەوانەی کە بەڕاستی ناسیاوی منن دەزانن کە چەندە دڵسۆز و ڕاستگۆم، بەڵام بۆ ئەوانی تر، دڵنیابن کە بێدەنگیی من نیشانەی ئەوە نییە کە من خۆم بە شت ئەزانم، بەڵکو نیشانەی ئەوەیە کە من ماندووم و پێویستم بە مشتێک ئاشتی و ئارامیە.. #foryou #foryoupage #slemani #fypシ゚viral #ahmadxalil
wshaa’
Region: IQ
Monday 10 August 2026 21:46:39 GMT
Music
Download
Comments
mhama.1 :
هەندێک کات مرۆڤەکان لە کەسێکەوە تەرکیی هەمووان دەکەن چونکە ئازاریان زۆر دراوەو باوەڕ بەهیچ کەسێ ناکەن هیوادارم تۆ ئاوا نەبیت..💙
2026-08-11 08:42:33
14
Hama Ali :
labar gwlek baxawanekman swtan💔
2026-08-11 10:52:56
1
Diya🪽 :
hamuy abe ba dars 🫠👍🏼
2026-08-11 11:36:07
0
To see more videos from user @.beuafaa, please go to the Tikwm
homepage.