@xam_045: دەزانیت چاوەڕوانی چی کەرەستەیەکی کوشندەیە؟ من لێرە بووم، لەژێر باری قورسی تەمەنێک لە یادگاری، تەمەنێک لە خۆشەویستی، پاکی و دڵسۆزی، تەنها یەک پرسیارم هەبوو، پرسیارێک کە شەوانە خەوی لێ زەوت کردبووم، ڕۆژانە ڕێگاکانی لێ بڕیبووم و ڕووحمی هێنابووە سەر لێو، تەنها ویستم پێم بڵێیت: "بۆچی ڕۆشتی؟ بەس بزانم بۆچی..؟" من چاوەڕێی هەموو شتێک بووم لە تۆ، چاوەڕێ بووم بێیت و گلەیی بکەیت، هاوار بکەیت، عەیب و کەم‌وکوڕییەکانم بە ڕوومدا بدەیتەوە، یان لانی کەم دەقێکی درێژ بنوسیت و تێیدا ڕوونی بکەیتەوە کە بۆچی ئەو هەموو بەڵێنەت شکاند، بۆچی جێتهێشتم لە نیوەی ڕێگادا و چۆن دڵت هات؟ ئەسڵەن چاوەڕێی ئەوە بووم تاوانبارم بکەیت، هەموو خەتایەکان بخەیتە ملی من، کێشە نییە! تەنها بۆ ئەوەی قسەیەک هەبێت بۆ گوتن، بۆ ئەوەی تێبگەم چۆن دڵت هات تانوپۆی ئەو هەموو ڕۆژانە بپچڕێنیت؟ چۆن توانیت ئەو هەموو پێکەنین و گریانە هاوبەشە لە بیر بکەیت؟ بەڵام تۆ چی وەڵامت دایەوە؟ لەبری وشە، لەبری هۆکار، لەبری کەمێک بەزەیی... تەنها سێ خاڵ و دڵێکی شکاو. ئای چەند بێبەزەییانە و سارد بوو ئەو وەڵامەت، تۆ بەو سێ خاڵە پێت وتم: "هیچ شتێک نەماوە بۆ گوتن." پێت وتم چیرۆکی ئێمە کۆتایی هات بێ ئەوەی تەنانەت شایەنی دێڕێک ڕوونکردنەوە یان ماڵاواییەکی ئاساییش بم. تۆ بەو سێ خاڵە بچووکە، تەواوی ئەو مێژووەی نێوانمانت سڕییەوە؛ سێ خاڵ لای تۆ تەنها سێ لێدانی بێباکانەی پەنجە بوون لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت، بەڵام بۆ من سێ کێوی گەورە بوون کە بەسەر ناخ و ڕووحمدا داڕمان و لەژێر داروپەردووی ئەو بێدەنگییەدا خنکام. ئەو سێ خاڵە لە هەزاران قسەی ڕەق، لە جنێو، لە تانە و تەشەر زیاتر ئازاری دام، چونکە بەو بێدەنگییە کورتەت پێت وتم کە من تەنانەت شایەنی ئەوەش نیم وشەیەکم بۆ سەرف بکەیت، پێت وتم کە کاتەکانی تۆ هێندە بەنرخن، ناتوانیت چەند چرکەیەکی لێ بدەیت بە تەمەنی من کە لە پێناوتدا سوتا، پێت وتم کە ڕۆشتنت هێندە بێبایەخ بووە لای خۆت، کە تەنانەت هۆکارێکیشی نییە شایەنی باس بێت. تۆ دڵت شکاندووم، کەچی نیشانەی دڵە شکاوەکە بۆ من دەنێریتەوە؟ تۆ جێتهێشتم، کەچی لەبری من، تۆ لێرەدا بێدەنگی و مەزلومییەت هەڵدەبژێریت؟ ئەمە چ جۆرە دادپەروەرییەکە؟ مرۆڤ چۆن دەتوانێت هێندە بێباک بێت بەرامبەر بە کەسێک کە ڕۆژانێک هەموو دنیای خۆی پێشکەش کردبوو و لە هەموو لایەکەوە پشتیوانی بوو؟ من هەموو شتێکم فیدای تۆ کرد، کاتم، گەنجیم، هەستی پاکم، کەرامەتم... کەچی پاداشتی ئەو هەموو تەمەنە تەنها سێ خاڵی ڕەش بوو. ئێستا لێ گەڕێ، با لێرەدا هەموو شتێک بۆ هەمیشە کۆتایی بێت، ئەو سێ خاڵەی تۆ بڕیاری کۆتایی منن، پێت وتم کە چیتر چاوەڕێی هیچ پەرجۆ و گۆڕانکارییەک نەکەم و تێگەیشتم کە بێدەنگی گەورەترین و ڕوونترین وەڵامە بۆ کەسێک کە چیتر هیچ پێگەیەکی لە دڵی بەرامبەرەکەیدا نەماوە. بێدەنگییەکەت هاواری دەکرد کە چەندە بێباکانە جێتهێشتم، ئێستا من لێرەم لەگەڵ پرسیارێک کە هەرگیز وەڵامەکەی وەرناگرم، و تۆش لەوێیت، بێدەنگ، وەک ئەوەی هەرگیز بوونت لە ژیانمدا نەبووبێت، وەک ئەوەی من غەریبەیەک بم کە هەرگیز لە نزیکتەوە تێنەپەڕیوم. تۆ بەردەوام بە لەو بێدەنگییە ساردەت، منیش لێرە لەگەڵ برینە قووڵە و یادگارییە خنکێنەرانەدا بە تەنها پیر دەبم، بەڵام تەنها ئەمە بزانە، ڕۆژێک دێت لە شوێنێکدا، کاتێک تەنهایی بەرۆکت دەگرێت، تێدەگەیت کە سێ خاڵەکەت، کۆتایی بە ژیانی مرۆڤێک هێنا کە ئامادە بوو هەموو دنیای خۆی لە پێناوی تۆدا فیدا بکات و هیچ کەسێکیش نادۆزیتەوە وەک من بەو پاکییەوە خۆشی بوێیت.🖤…

Bêkes13
Bêkes13
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 10 August 2026 23:58:45 GMT
51
15
10
112

Music

Download

Comments

muftala5
بێ کەس گیان💔 :
براکەم❤️کەسەکەم❤️ڕۆحەکەم❤️شێرەکەم❤️
2026-08-11 00:01:13
0
sarbastnzar
𓆩kwexa𓆪 :
🖤🖤🖤
2026-08-11 02:54:49
1
lawand_slemani
Lawa :
🥰
2026-08-11 01:52:30
1
dadyy538
Lura :
🖤
2026-08-11 00:05:22
1
x_kamo5.11
︎KaMo :
🖤🖤
2026-08-11 02:31:45
2
To see more videos from user @xam_045, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About