@diwani_shairan: « دڵێکی تێکشکاو » بە سەرسامی لەسەر لووتکەی بڵندی گەنجی وەستاوم شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەرچاوم شریتی چی؟ سەراپا سەرگورشتەی نائومێدیمە فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەس هێنانی لاویمە تروسکەی تیا بەدی ناکەم، سەرنجم چەندە لێ داوە لە تاپۆی نامرادیم و تەمی ناسۆری بەولاوە ئەوی ئەوساکە ڕووناکیی ئەدا بەم ژینە شێواوە دڵێکی پڕ لە ئاهەنگ بوو، کە ئێستا پاکی ڕووخاوە *** *** *** بەڵێ ئەوسا دڵێکم بوو، کە سەرچاوەی ژیانم بوو دڵێ، مەڵبەندی ئاوات و تەوژم و تینی گیانم بوو دڵێ گوڵزاری دڵداری و بەهەشتی خۆشەویستی بوو وەکوو بتخانە مەیدانی بتی جوانی پەرستی بوو لەگەڵ هاوار و گریانی هەژارانا لە شینا بوو لەگەڵ ئاهی هەتیوانا لە خورپە و ڕاچەنینا بوو *** *** *** هۆنراوەی: ئەحمەد هەردی #fyp #tiktok #foryou #kurdistan #poetry

Diwani Shairan|دیوانی شاعیران
Diwani Shairan|دیوانی شاعیران
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 11 August 2026 09:33:07 GMT
37269
3113
31
365

Music

Download

Comments

a.viiin
AvEn :
ئەی هاوار خولەدۆم کردویەتی بەگۆرانی کارەساتە💔
2026-08-11 20:51:31
15
زەعزوع
زەعزوع :
یا شێخ ئە بەیتە شعرە کەمال محەمەد کردوێتی بە مەقام سەرمەندیش گیتارەکەی بۆ عەسف ئەکا لاو نییە ؟ بەس کۆنە غەڵەت نەبم ٨٠و٩٠ کانە
2026-08-12 01:50:56
1
rebwar_luqmann
rebwar_luqmann :
ئةحمەدي مەزن
2026-08-12 01:27:19
0
sarhangjamal27
sam :
كئ دةيخوينيتةوة؟
2026-08-11 19:02:00
1
koshky_dll
کۆشکی دڵ/KOSHKY DLL :
Jwan🖤
2026-08-11 20:55:24
1
gaylan515
گەیلان :
برام ئەتوانی ئیدیتێکم بۆکەی
2026-08-12 18:24:41
0
sivan_____0
سیـــٰ :
جا ئەو شعرە بە مقامی هومایۆن ❤️
2026-08-12 14:45:28
1
ebr4h1m0
𝙄𝘽𝙍𝘼𝙃𝙄𝙈. :
❤️
2026-08-11 14:43:35
1
oscarossy11
. :
🖤🖤🖤
2026-08-11 16:47:02
1
jagwar1140
D :
🌹🌹🌹
2026-08-11 19:57:37
1
mhamad19
(M,BAXAWAN)⚖️ :
♥️🌹
2026-08-11 21:59:20
1
hushi93
Wshyar❤️ :
🌹🌹🌹
2026-08-11 09:46:29
1
a_h_b.0997
ABDULLA.98 :
💔💔💔
2026-08-12 05:59:14
0
abubakr11gardy
A_Rzgar_gardy :
💯💯💯
2026-08-12 22:35:09
0
muhammad_o_ali
Muhammad Omar :
🌺🌺🌺
2026-08-12 03:36:40
0
aghamhamad5
ئاغا :
👏👏👏
2026-08-12 22:43:13
0
hiwahashm5
WATAN :
لەبەر ئاوێنەی ڕابردووم شەکەت، بێدەنگ ڕاوەستاوم لەمەتای سەودای پووچی خۆم بە حەسرەتەوە تێڕاماوم چ وێنەیەکی ماتەنگیز لەسەر سینەم هەڵکەندراوە! سەراپای نەخشی هیواکانم بە تۆزی غەم داپۆشراوە ئەو عومرەی بۆ خۆشی دەمویست، هەمووی بوو بە کەلاوە جەفای دونیای بێوەفا، بۆ من تەنها ماتەمی هێناوە کتێبی ژینم هەڵدەدەمەوە، پەڕە بە پەڕەی سووتاوە لە هەر دێڕێکی سەیردەکەم، هەزاران پەشیمانی تێدا نوسراوە بەدوای تروسکەیەک وێڵم، هەموو ئاسۆم لێ گیراوە هەناسەی ئۆقرە و ئارامی، لەناو سینەمدا خنکاوە کەشتیی ژیانم لە گێژاوا، بێ چارۆکە و تێکشکاوە لەناو شەپۆلی بێمەیلی، چارەنووسم فڕێدراوە لە نێوان دوو خاڵی سفر، بازنەی بوونم کێشراوە سەرەتا و کۆتاییم هیچە، هەر بۆ نەمان خوڵقێنراوە هەبوون وەهمێکی بەتاڵە و بە دەستی درۆ ڕێسراوە ئەوەی پێیان دەگوت ئاسۆ، هەر شەوە و درێژکراوە شانۆنامەی ئەم هەبوونەم، تا کۆتایی خوێندراوە پەردەی ڕەشی ئەم وەهمەش، بەسەر چاومدا کێشراوە باوەشی خاک بانگم دەکات، گرێی سەفەر پچراوە گەڕامەوە بۆ ئەو خاڵەی، کە لێیەوە دەستم پێکراوە.
2026-08-12 22:53:24
0
To see more videos from user @diwani_shairan, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About