@zhiinmedia: مینا چان، کچێکی ژاپۆنی تەمەن ٢٦ ساڵ و هاندەری سەرسەختی گرووپی ئینهایپن (ENHYPEN) بوو، کە بۆ بینینی کۆنسێرتەکەیان گەشتی بۆ ئەمریکا کردبوو. ڕقی هاندەران کاتێک لە دژی دەستی پێکرد کە لە کۆنسێرتێکدا ویستی چەپکە گوڵێک بداتە ئەندامێکی گرووپەکە بە ناوی “نیکی”، بەڵام کاتێک ئەندامێکی تر بە ناوی “سوونوو” گوڵەکەی لێ وەرگرت، مینا بە هاوار و ئاماژە پێی گوت کە گوڵەکە بۆ ئەو نییە؛ ئەمەش وەک بێڕێزی و جیاکاری بەرامبەر سوونوو تەماشا کرا و ڤیدیۆکە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرایەوە.دواتر هاندەرە توندڕەوەکان ژیانی تایبەتی مینایان بڵاوکردەوە و بەهۆی کارەکانی پێشوویەوە لە ژاپۆن، ناوبانگیان زڕاند و سوکایەتی زۆریان پێکرد. سەرەڕای سێ جار داوای لێبوردن و کشانەوەی تەواوی لە ناو کۆمەڵگەی هاندەران، لێشاوی کۆمێنتە پڕ لە ڕقەکان و هەڕەشەی کوشــ*تن لە خۆی و خێزانەکەی هەر نەوەستان. ئەم چەوساندنەوە دەروونییە بەردەوامە وای لێکرد لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا، دوای لایڤێکی پڕ لە گریان لە تیکتۆک کە تێیدا تەنانەت لە کۆمێنتەکاندا هاندرا بۆ خۆکوشـ*تن، کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت. ـ ـ ـ ـ ـ #stopcyberbullying #minachan #japan #viral #enhypen
Zhin Media
Region: IQ
Tuesday 11 August 2026 12:02:29 GMT
Music
Download
Comments
☞♚ 𝐊A𝓿00_𝔨ǗR𝐃IŜ𝕙 ⚜️ :
جي ئاخفتن كربون خوداني كومينتي 😔❌
2026-08-11 18:09:26
0
🧚 زەینەب 🧚 گەردی🧚 :
بەچی خۆی کوشت
2026-08-11 17:54:27
2
خاڵە لیۆ 💎 :
هەمووی خەتای ئینجیەکان بوو بەداخەوە خوای گەورە لێی خۆش بێت إن شا ءالله
2026-08-11 17:04:12
3
🩶 :
😲😲
2026-08-11 16:49:20
0
🩶 :
💔💔💔
2026-08-11 16:49:16
0
To see more videos from user @zhiinmedia, please go to the Tikwm
homepage.