@muhamad_ezzat: ئارین مەسرور بارزانی خەڵاتی ناساندنیی جیهانی 2026 بۆ سەرکردایەتیکردن بەدەستهێنا ئارین مەسرور بارزانی بەهۆی کار و دەستپێشخەرییە سەرکەوتووەکانی لە رێگەی "Kurdistan Foundation" بۆ بەشداریپێکردنی گەنجان، پاراستنی ژینگە، پەرەپێدانی پەروەردە و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، خەڵاتی ناساندنی جیهانیی 2026 (Global Recognition Award)ی لە کایەی سەرکردایەتیکردندا بەدەستهێنا. سێشەممە 11ـی ئابی 2026، ئارین مەسرور بارزانی کارەکانی کوردستان فاوەندەیشنی بە ئاراستەی پەرەپێدانی بەردەوام و رەخساندنی دەرفەتی راستەقینەی کار، راهێنان و پێشخستنی تواناکان جێگیر کردووە. ئامارە فەرمییەکانی دەزگاکە پێشگەوتنێکی بەرچاو لە کارە مرۆییەکانیدا نیشان دەدەن، کە تاوەکو ئێستا توانیویەتی هاوکاریی 25,000 خۆبەخش بکات، زیاتر لە 29,000 کەس لە خولەکانی راهێناندا سەرپەرشتی بکات، پاڵپشتی لە دۆزینەوەی دەرفەتی کار بۆ 35,000 گەنج بکات، و زیاتر لە 41,000 کاتژمێری خزمەتگوزاریی گشتی لە پێناو کۆمەڵگەدا تەواو بکات. یەکێک لە پڕۆژە فەرمییە سەرەکەییەکانی دەزگاکە بریتییە لە ناوەندی گەنجان (Youth Hub)، کە بە گەورەترین ناوەندی گەنجان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراقدا دادەنرێت و کایەیەکی گونجاوی بۆ فێربوون، گفتوگۆ و هاوئاهەنگیی گەنجان رەخساندووە. هاوکات، لە کەرتی ژینگەدا کەمپینی هۆشیاریی "Climate.KRD 100 Schools" بەڕێوەدەبەن کە تێیدا بابەتەکانی پاراستنی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا لە خوێندنگەکاندا بە شێوازێکی زانستی فێری خوێندکاران و مامۆستایان دەکرێت تا ببێتە سەرەتایەک بۆ بەهێزکردنی بەرپرسیارێتیی هاوبەش بەرامبەر بە ژینگە. لە کایەی داهێنان و تەکنۆلۆژیاشدا، ئارین بارزانی پشتگیریی فەرمیی لە پڕۆژەی خوێندنەوەی دەق بە زمانی کوردی (Kurdish Text-to-Speech) کردووە، کە خزمەتگوزارییەکی گەورە پێشکەش بە بەو کەسانەی زمانی کوردی دەکات کە کێشەی بینینیان هەیە، ئەمەش بە مەبەستی بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکان لە کایەی دیموکراسی و کۆمەڵایەتیدا بێ جیاوازی.

⚜️𝐌𝐮𝐡𝐚𝐦𝐚𝐝 𝐄𝐳𝐳𝐚𝐭⚜️
⚜️𝐌𝐮𝐡𝐚𝐦𝐚𝐝 𝐄𝐳𝐳𝐚𝐭⚜️
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 11 August 2026 21:27:51 GMT
13128
508
12
17

Music

Download

Comments

ahamadmmhamad
卂卄爪卂ᗪ :
2026-08-12 07:40:02
2
darunas5
ژييا ن :
2026-08-12 02:15:34
0
pdk_barzani8
toyota🤍 :
❤️❤️❤️
2026-08-11 21:56:20
0
hama_4100
M. :
❤️❤️❤️
2026-08-13 17:20:03
0
birhat507
بيرهات بارتى :
❤️❤️
2026-08-12 17:09:20
0
danadlawer
Dana dlawer :
💛💛💛💛💛💛💛💛💛
2026-08-14 00:07:42
0
To see more videos from user @muhamad_ezzat, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About