@kh0dm: ئەگەر سەرجەم وشەکانی ئەم دونیایە ببەنە یەک ڕستە، و ئەگەر تەمەنم ئەوەندە درێژ بێت کە ڕۆژانە سەد هەزار جار ڕستەی **«خۆشم دەوێیت»**ت پێ بڵێم، دیسانیش هەست دەکەم مافی ئەو دڵە پڕ لە خۆشەویستییەم نەداوە کە بۆ تۆ لێدەدات. هەندێک جار دڵم هێندە پڕ دەبێت لە تۆ، هێندە ناوت لەگەڵ لێدانی دڵمدا تێکەڵ دەبێت، کە هەست دەکەم تەنها یەک جار یان سەد جار گوتنی ئەم ڕستەیە بەس نییە بەرامبەر ئەو جۆش و خڕۆشەی لە سینگمدا هەیە. من دڵم دەوێت لەگەڵ هەموو هەناسەدانێکدا، لەگەڵ هەموو ترپەیەکی دڵمدا، و لەگەڵ هەموو چاوترکاندنێکدا سەد هەزار جار بە گوێتا بچپێنم کە چەندە وەک ڕۆح، وەک هەوا، و وەک هەموو ژیان پێویستم بە تۆیە. تۆ تەنها کەسێک نیت لە ژیانمدا، تۆ بوویتەتە تەواوی ژیانم. ئەی ئەوەی کە هەموو ڕۆژێکم بە خەیاڵی تۆوە دەست پێدەکات و بە ناوی تۆوە کۆتایی پێدێت؛ ئەگەر سەد هەزار جار لە ڕۆژێکدا دووبارەی بکەمەوە، هێشتا کەمە بۆ بەیانکردنی ئەو ڕووناکییەی تۆ خستوتەتە ناخمدایەوە. دڵم دەیەوێت بە هەموو جیهان بڵێت کە تۆ پادشای تەواوی جیهانی منیت، دەیەوێت سنوورەکانی وشە بپەڕێنێتەوە تا بزانیت تا چ ڕادەیەک ئاڵودەی بوونت بووم. ڕێگەم بدە ڕۆژانە بێزارت بکەم بە دووبارەکردنەوەی ئەم وشانە؛ ڕێگەم بدە لەگەڵ هەموو چرکەیەکدا ناوت بهێنم و پێتبڵێم تۆ تاقانەترین و ئازیزترین بەشی ژیانمی، لە هەموو چرکەیەکدا سەد هەزار جار و بێ کۆتا خۆشم دەوێیت#30ta #kh0dm #atives #foryou

𝟥𝟢𝗍𝖺
𝟥𝟢𝗍𝖺
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 12 August 2026 17:39:36 GMT
5686
709
4
78

Music

Download

Comments

wa1ran
﮼واران :
خۆشمدەوێی ئەزیزم🤭
2026-08-12 18:56:05
0
To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About