@kh0dm: ئێستا کە کاتژمێر لە ١٢ی شەو تێپەڕیوە و بێدەنگیی ڕەها باڵی بەسەر شاردا کێشاوە، هەم دیسان شەو هاتەوە... شەوێک پرش لە یادی تۆ، پڕ لە بیرکردنەوە لە بوونت، لە هەناسەکانت، لەو بوونەی بووەتە خولیای شەوانەم و خەوی لە چاوەکانم زەوت کردووە. بیر ئەکەمەوە... لەم بێدەنگییە کوژەرەدا شەو تا بەیانی لەنێوان ئۆقیانووسێک لە پرسیاردا غەرق دەبم؛ داخۆ دەبێت ئەویش هەستی بۆ من هەبێت؟ ئایا زەڕەیەک لەو ئاگرەی سنگمی هەڵپڕووکاندووە، لە ناخی ئەویشدا دەسووتێت؟ وەک چۆن من بە تەواوی ڕۆحم و بە تەواوی بوونمەوە ئاشقی بووم، ئایا ئەویش شەوانە لەژێر هەمان ئاسماندا بە یادی منەوە سەر دەنێتەوە؟ باشە ئەگەر هیچ هەستێک لە نێوانماندا نییە، ئەگەر من تەنها دروستکراوێکی خەیاڵەکانی خۆم بم و هیچم بۆ تۆ نەبم... چۆن توانیت بەو جۆرە قووڵە و بەو نیگا پڕ لە نهێنییەوە سەیرم بکەیت؟ چۆن توانیت بەو شێوازە لەبەردەم خێزانەکەمدا بڕوانێتە ناو چاوەکانم؟ ئەو نیگایەی وەک تیرێک سنگی بریندار کردم و ڕۆحمی هەژاند! نیگایەک بوو مەحاڵە تەنها ڕێکەوت یان بێئاگایی بووبێت... نیگایەک بوو تا ئەبەد لە زاکیرەمدا سڕانەوەی بۆ نییە. کەچی، ئەی هاوار لە دەست ئەم چارەنووسە سەیر و ئاڵۆزە! کێشە گەورە و برینە سڕنەکراوەکە لەوەدایە کە براکەت ئاشقی منە، منیش بە تەواوی وجودمەوە ئاشقی تۆم! چ جۆرە یارییەکی تاڵ و بێبەزەییانەیە ڕۆژگار لەگەڵ دڵمدا دەیکات؟ من کوێر بووم بەرامبەر بە تەواوی جیهان، چاوەکانم جگە لە سیما و شێوەی تۆ هیچ کەسێکی تر لەم زەوییەدا نابینن. من کوێر بووم بۆ هەمووان، کەچی دڵی براکەت لە دوای منەوە دەسووڕێتەوە و دڵی منیش لە دوای تۆدا پرش و بڵاو دەبێتەوە و دەستەپاچە دەبێت! ئاخر زۆر سەیرە! منێک کە سەردەمانێک گاڵتەم بە عەشق و خۆشەویستی دەهات، منێک کە پێم وابوو دڵبەستن تەنها ئەفسانەیەکی ناو پەڕتووکەکانە و هیچ کەس ناتوانێت کۆت لە دەست و پێی سەربەستیم بدات... چۆن وا بێدەسەڵات کەوتمە داوی تۆوە؟ منێک کە تەنها هەرزەکارێکی ١٦ ساڵان بووم، چۆن بێسیلاح دۆڕام بەرامبەر تۆیەک کە لاوێکی گەنجی ٢١ ساڵانی؟ چۆن تەمەن و ئەزموون شکان لە بەرامبەر زەردەخەنەیەک یان نیگایەکی تۆدا؟ ئێستا کە لەم شەوە درەنگەدا بیر لە ڕابردوو دەکەمەوە، خەندەیەک لەسەر لێوەکانم دەنیشێت کە پڕییەتی لە ئازار و حەسرەت. بیرم دێتەوە هەرکاتێک ماڵەوەمان دەیانوت "با بڕۆینە دەرەوە"، من بە پەرۆشی و دڵەخورپێوە نەخشەم دەکێشا، بە فێڵ پێشنیاری شوێنێکم دەکرد کە نزیک بێت لە تۆوە... تەنها بۆ ئەوەی بۆ چەند چرکەیەکیش بێت، لە دوورەوە ڕوانینم شاد بێت بە دیدارت، تەنها بۆ ئەوەی هەناسەیەک لە هەمان ئەو هەوایە هەڵمژم کە تۆی تێدا هەناسە دەدەیت. عەشقەکەم بۆ تۆ ئەوەندە شێتانە، قووڵ و بێسنوور بوو، کە تەنانەت غیرەم لەو کچەش دەکرد کە بە سووتفە و بە بێئاگایی لە تەنیشتتەوە ڕەتبوو! غیرەم لە هەوای دەوروبەرت دەکرد، لەو زەوییەی پێتی لەسەر دەنێیت، لە هەر ڕوانینێک کە بۆ ساتێکیش لەسەر تۆ بنیشێت. بەڵام... گرنگیی ئەم هەموو سووتان و داغداربوونەی من چییە لە کاتێکدا ئێستا تۆ نازانیت من کێم؟ تۆ تەواویی ناخی من و ئەو ڕووبارە لە عەشقەی ڕژاوەتە ناخمهوه نابینیت. من لە پێناو ئەم عەشقەدا شت نەمایەوە لەسەرت نەیپۆشم و نەیزانم؛ هەموو ئارەزووکانت، ڕەفتارەکانت، شێوازی ڕۆشتنت و تەنانەت بێدەنگییەکانت لەبەرم... کەچی تۆ چیت کرد لە پێناومدا؟ هیچ! تەنها بێدەنگی و نادیاری. تۆ بوویتە جوانترین و لە هەمان کاتدا تاڵترین چیرۆکی ژیانم. چیرۆکێک کە شەوان لە کاتژمێر ١٢دا دەست پێدەکات، و تا سپێدەی ئەستێرەکان باڵی ئازارەکەی لەسەر دڵی ماندووم لاناچێت .#30ta #kh0dm #atives #foryou #fyp
𝟥𝟢𝗍𝖺
Region: IQ
Thursday 13 August 2026 15:10:00 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm
homepage.