@lanja.292: لە نێوان سێبەری نەخۆشخانەکەن و ڕووناکی ئومێددا ، نــۆ ساڵی رەبەقە من لەگەڵ ئازارێکدا دەژیم کە بووەتە هاوسەفەری شەو و ڕۆژەکانم . لە تەمەنێکدا کە دەبوو لە لووتکەی گەنجی، هێز و خۆشترین ساتەکانی هەرزەکاریمدا بم، لە بری گەڕان و کەیفسازی ، تەمەنی من لە سوچ و کۆڕیدۆری ساردی نە خۆشخانە کاندا بەڕێبوو . ئەی ئەو کەسەی کە جەستەیەکی ساغ و تەندروستت هەیە ، کاتێک سەیری خۆت دەکەیت ، چۆن دەتوانیت سوپاسگوزار نەبیت ؟ تۆ لە نیعمەتێکدا دەژیت کە ملیۆنان کەس لە حەسرەتیدا شەو بە بێداری بەڕێ دەکەن . خوایە گیان ، من هەرگیز لە رەحم و میهرەبانی تۆ بێئومێد نەبووم و نابم . من تەنها مرۆڤێکم ، زۆر هیلاک بووم ، زۆر ماندو بووم'' مرۆڤم و زۆر جار لە ژێر قورسی ئازارەکاندا زمانم لا دەدات دەڵێم : ''ئاخر من کەی بەختم هەبووە ؟ ژیان بۆ من دروست نە کراوە !''، زۆرجار پێموابووە کە چارەنووسی ئێمە لەم دونیایەدا تەنها دوو ڕێگایە: یان دەبێت خۆمان نەخۆش بین و بناڵێنین ، یانیش ببینە پەرستاری کەسێکی نەخۆش و خەم بخۆین . بەڵام خوایە گیان ، لە قووڵایی دڵمەوە داوای لێخۆشبوون دەکەم ، چونکە من دڵنیام تۆ باشتر دەزانیت خێری ئەم نەخۆشییەی من لە چیدایە . لەوانەیە ئەگەر ئەمرۆ من لەم حالەدا نەبوومایە ، لە شوێنێکی زۆر خراپتر و ناخۆشتردا بوومایە ، ئەم ئازارە ، هەرچییەک بێت ، پەناگەیەکە کە منی لە زۆر شت پاراستووە . دەڵێن خوای گەورە کێی خۆشبوێت ، بە نەخۆشی و ناڕەحەتی تاقی دەکاتەوە . بۆیە کاتێک سەیری خۆم دەکەم ، دەڵێم ڕەنگە من و ئەو ئازارەم جێگەیەکی تایبەتمان لەلای پەروەردگار هەبێت . ڕەنگە ئەمە نیشانەی خۆشەویستیەکی مەزن بێت کە بەم شێوەیە پاکم دەکاتەوە . بۆیە سەرەڕای هەموو فرمێسکەکانم ، سەرەرای هەموو ئازاری سەر سەرینەکانم ، دەڵێم : سوپاس بۆ نیعمەتەکانت خوایە گیان . ئەمەیە کورتەیە لە ژیانەی من پێیدا تێپەڕ دەبم . پەیامی من بۆ تۆی خوێنەر تەنها یەک شتە : ئەگەر هیشتا ناشکوری بە حالی خۆت دەکەیت ، دوای خوێندنەوەی ئەم چەند دێرە کڕنوشێک ببەرە و سوپاسی خوای گەورە بکە ؛ چونکە لەم چرکەساتەدا ، هەزاران کەسی وەک من ، تەنها ئاواتیان ئەوەیە یەک ڕۆژ ، تەنها یەک ڕۆژ ، ژیانێکی ئاسودە و بێ ئازاری وەک تۆیان هەبێت . لە یەک ساڵەی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەمدا (١٤ی ٨)، سوپاس بۆ خوای گەورە کە ژیانێکی نوێی پێ بەخشیمەوە. ئەمڕۆ نیشانەی هێز و ئیرادەی منە...🌚💔#foryou #rasty_lak #foryoupage #fypage #ئەکتیڤبن🥀🖤ـہہـ٨ــہ
𝐋 𝐀 𝐍 𝐉 𝐀 𓆙
Region: IQ
Friday 14 August 2026 09:32:40 GMT
Music
Download
Comments
ꨄ :
Xua shifat bdattt 💔🥹mnish xua xoshe uestm ba naxoshe zor taqe krdmaua balam mn bargam grtu sabrm grttt naxoshtren rozhakanm bare krd la tamaneke bchukda ua esta la xoshtrin zhyan dama alhamdulilah bauart ba xuda habet xoshe aueyu Taqet akataua 🥹💔🫶🏻
2026-08-14 18:46:32
5
Yaran Asaad :
Xway gawra shifat bo bneret enshalla , tanha bahez ba har chandish be hez u be twana w naxosh hit balam bahez ba kol mada hargiz , (te apare) enshalla gyanakam dubara xwa shifat bo bneret
2026-08-15 20:26:05
1
Hely {555}💙🦋 :
خواگیان شفات بات بەهیزبە باش دەبیت “🤲🏻🤎
2026-08-15 13:20:51
3
dashne salh :
گوڵی من تۆ زۆر به توانایت دڵنیم بەپشتوانی خوای گەورە توسەرکەوتووئەبێت کوتای بە نە خۆشی ئە هینت بی ئومیدمه بە لە ژیان خوای گەوره شیڤات بدات بە قوربان
2026-08-14 17:24:45
3
﮼ئەنەسی ﮼كارێزەوشك :
Xway gawra shifaw bat in shala🖤♥️
2026-08-15 20:38:13
2
Suzan :
خوا شيفاي حاجلت بو بنيري
2026-08-21 15:08:10
1
﮼سایە 🐾 :
Dll u ru7m xua shifat bat hanasakamm💔🥰🤲🏻😕
2026-08-14 09:47:40
3
﮼سامی🖤 :
Purza y gullm sax w salamat bet basaqaubm❤️
2026-08-14 09:57:47
1
𝗉𝗈𝗌𝗁𝗂𝖺 :
baqurbanbmmm🙃
2026-08-14 11:32:37
3
ℰ𝓃ℴℴ♡ :
منیش نەخۆشم اینشااللە خواشیفای هەموو نەخۆشەکبدات بەم نزیکانە من نەشتەرگەري ئەکەم لەدووعای خێربێبەشم نەکەن🥹🌹
2026-08-15 18:07:21
1
دایکم هەموو ژیانم بوو💔. :
خوشکە جوانەکەم خوای گەورەشفات بدات خوای گەورە کەس بێ ئومێد ناکات
2026-08-15 21:55:27
1
➰. :
Eishala zu bash abitaua taqanakay mn♥️
2026-08-14 11:55:36
4
D🪷 :
Xwa shifat bat lanja gyan 💗💗
2026-08-14 09:42:32
1
𖣂 :
Lanja♥
2026-08-14 09:39:22
3
﮼تیتا؟ :
Xuaa shifauu Bdaaa taqanakam❤️🩹.
2026-08-14 10:32:13
3
٫ :
azarakan bet bo mnnn azizakay mn🖤
2026-08-14 10:33:22
2
𖣂 :
First♥
2026-08-14 09:39:16
3
Avesta :
خواي كه ورة شيفات بدأت
2026-08-14 10:26:27
2
𝙇𝙖𝙣𝙖🪬 :
Xway gawra ru7m pebkatu shifat bat inshalla🤲🏻🤲🏻
2026-08-14 22:14:13
3
﮼سیسی🕊 :
Xway gawra shifaw ba eshalaa hanasakaammmm♥️🥹
2026-08-14 10:02:15
2
𝐴𝑦𝑎𝑎4𝑎𝑎𝑎🌪️. :
Xwa qazau xat la dlm🌚💔
2026-08-14 11:21:33
2
nahidahhusen :
خوا شیفات بات ان شاء اللە
لە دوای هەموو ناخۆشێک خۆشێکی نەبڕاوە لە ڕێگایە ئەمە بەڵێنی خوا گیانە
2026-08-14 11:04:08
2
𖣂 :
Xuaa shifauu bat eshala 🌚♥️
2026-08-14 09:39:23
2
NOBODY :
خوای گەورە شیفات بدات دڵم😭
2026-08-14 11:37:58
2
To see more videos from user @lanja.292, please go to the Tikwm
homepage.
© 2021-2026 TikWM. All rights reserved.