@arami_darun: لە نێو هەرا و زەنای ئەم جیهانە بێ متمانەیەدا ، کە هەمووان خەریکی ڕاکردنن بەدوای ئەویتردا، من لێرە دادەنیشم و هێمنی خۆم دەخەمە پێش هەموو شتێک ، بێباکی بەو مانایە نییە کە هەستت نییە، بەڵکو بەو مانایەیە کە فێربوویت وزەی خۆت تەنها بۆ شتانە خەرج بکەیت کە شایەنی کات و ساتەکانی تۆن، لەنێو هەمووشیاندا خۆدی خۆت، لێ گەڕێ با خەڵکی بڵێن “گۆڕاوی”گرینگ ئەوەیە کە چیتر بۆ ئەوان قوربانی نادەیت لەڕاستیدا ئەوانەی دەڵێن “تۆ گۆڕاوی” تەنها تینووی ئەو کەسایەتیەی ڕابردووتن کە دەیانتوانی بە ئاسانی ئازاری بدەن ، ڕقەکان بەدیار دەکەون کاتێک ناتوانن چیتر کۆنتڕۆڵت بکەن، بە هێمنانە بیردەکەمەوە ،تێدەگەم کە هیچ کاتێک بەقەد ئێستاکە ئازاد نەبووم، ئازادیی ڕاستەقینە ئەوەیە کە چیتر پێویستت بە ڕەزامەندی کەس نەبێت، نە بۆ ڕەفتارەکانت ، نەبۆ هەڵبژاردنی وشەکانت ، نە بۆ بێدەنگیەکەت، من جێگەی برینەکانم بە دانیشتن لەگەڵ خۆم و ڕێزگرتن لە خۆم ساڕێژ دەکەم ،جوانترین چرکەکان ئەوانەن کە لەگەڵ خۆتدا و لە نێو بێدەنگیەکی قووڵدا بەسەری دەبەیت، من بێ هەست نیم بەرامبەر بە خەڵک بەڵام بێ هەستی کەسانێک فێریان کردوم لەگەڵ تەنهایی خۆمدا بسازێم وهەڵبکەم ، من ئەو ساتانە بە هەموو دونیا ناگۆڕمەوە، لەم پانتاییە بچووکەی خۆمدا و هێمنیەدا کەس ناتوانێ بێت بە قسەو ڕەفتارە ژەهراویەکانی کەشەکەم بشێوێنێت واتە تەنهاییەکەم لێ مەستێنە ئەگەر ناتوانی شتێکم پێ ببەخشیت لە تەنهاییەکەم بەنرختر بێت…. .. ..
Arami__darun
Region: IQ
Friday 14 August 2026 11:36:29 GMT
Music
Download
Comments
bahashty nabrawa :
پۆستەکەتم برد
2026-08-17 23:35:24
0
To see more videos from user @arami_darun, please go to the Tikwm
homepage.