@zana_darbani: چیت داوە لە برینی ئەوین! کەسێک لە خۆیەوە دێت، دزە دەکاتە ناخت و دڵت دەبات چنگ لە ڕۆحت گیر دەکات و دەتخاتە سەر ڕیتمی ژیانی خۆی کەسێک لەپڕ دێت داگیرت دەکات ناچارت دەکات هەمان هەناسەی ئەو هەڵمژیت و دڵت بە ڕیتمی ئەو لێ بدات نیگات تەنیا یەک گۆشە بپێکێ و گوێچکەت تاقە یەک ئاواز بژنەوێ زمانت هەمان وشەکانی ئەو حونجە بکات و یەک قەوان بجوێتەوە بئ ئەوەی پێ بزانی، کەسێک دێتە ناو ژیانت، مەستت دەکات و لەگەڵ خۆیدا دەتبات بە درەنگەوە تێدەگەیت کە لەو گەشتەدا ون بوویت و تازە هەرگیز خۆتت بۆ نادۆزرێتەوە سەیرە، خۆشەویستی و جەنگ چەند لە یەک دەچن مرۆڤ لە هەردووکیاندا پابەندی هیچ ڕێسایەک نییە و مل بۆ هیچ یاسایەکیش نادات هیچ جەنگ و خۆشەویستیێک لۆژیکی نییە و هیچیشیان بە تەرازووی عەقڵ ناکێشرێن دەی، چیت داوە لەم سەرکێشییە؟ لۆژیک لە چیدایە، کە جگە لەم، یان ئەو کەس، هیچ کەسێکی دیکەت خۆش نەوێت؟ ڕێک وەک جەنگ، بژارەی سێیەمت نەبێت یان دەبێ ببیتە بکوژ، یاخود کوژراو قەت هیوای ئەوە مەخوازە ببیتە قوربانیی خۆشەویستی سۆراخی مەکە و بەدوایدا مەچوو دەنا خۆتت بیر دەچێتەوە و سەر لە جیهانەکەشت دەشێوێنیت ڕێگای خۆت بە خەیاڵ ئەفسانەڕێژ مەکە و بە خەونی ڕەنگاڵەیی خۆشەویستییەوە مەژی تۆ نازانی چ ڕێگایەکی سەخت و شتێکی چەندە پڕ ئازارە پێشبینیی ئەو ژان و ئەشکەنجەیە ناکەیت، کە بە هۆیەوە تووشی دەبیت ڕەنگە ساتگەلێکی خۆش، کە پڕ بن لە مەستی و هەستکردن بە فڕین، بژیت بەڵام دواجار بەسەر تەڵەی ئازار و ژانێکدا دەکەویت، کە هەرگیز بە خەیاڵتدا نەهاتووە تۆ کە تەنیا پیاسەی دوو دەسگیران لە پاڕکێکدا و دەستگرتنی کوڕ و کچێک لە کافتریایەکدا سەرنجی بردوویت نازانیت برینی خۆشەویستی چەند قووڵە! تۆ کە هەر لەنێو لاپەڕەی چیڕۆکی ئەفسووناوی و لەناو دێڕی گەرمی شیعرێکدا مەست بوویت سووتانی ناو کورەی خۆشەویستی بەڵەد نیت! تۆ کە لەناو ئاوازی گۆرانیێکی ڕەنگین و لە گرتەی فیلمێکی ڕۆمانسیدا ئاشنای بوویت باوەڕ ناکەیت خۆشەویستی چۆن جەستە تێکدەشکێنێت و ئەشکەنجەکەی چۆن دڵی مرۆڤ هەلا هەلا و ڕۆحی وێران دەکات! چیت داوە لەم سەرئێشەیە؟ ڕاستییەکەی، زۆر شت هەن ناگێڕدرێنەوە و لەبیر ناکرێن زۆر شتی بچووکی پڕ وردەکاریی، بۆ نموونە: ئەو وردە شتانەی لە سەر لێواری ڕۆح وەک ئەوەی بە تەنافەوە بن، دێن و دەچن، نە دەکەون و نە دەشهێڵن پشوو بدەیت! چیت داوە لەو ڕیسکە؟ ئاخر زۆر شت هەن ناگوترێن و نانووسرێنەوە زۆر شتی ورد ، شتگەلێک کە وەک ژەنگ لە دڵت دەدەن و وەک مۆرانە دەتکرۆژن! #foryoupage #foryou #zana_darbani

zana_darbani
zana_darbani
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 15 August 2026 20:11:16 GMT
15626
1183
27
139

Music

Download

Comments

h.a.r.e.m.9.4
[Harem] :
نەلە دڵ دەڕوات نەلەمێشــــک خۆش بەحاڵی ئەوکەسەی نەی چەشتوە😔
2026-08-21 17:04:54
1
xanm.200000
🤍 :
🙂ھەموو شتێك تێ دەپەرێت بەڵام ھیچ شتێك لەبیر ناكرێت.
2026-08-15 21:31:04
3
mahwan36
ℬ𝒶𝓍🖤 :
Awae tedapare tanha tamana ..! Agena hech shtek teenapare 🙂
2026-08-16 22:36:59
1
elya6.aso
🍒🍒🍒ئیـــــلیــــی🍒🍒🍒🍒 :
kasek rastaqina be qat na la meshk arwat na la dl
2026-08-16 19:23:16
1
hawshar55
hawshar :
لۆکەش لێرە ناروێت🥺
2026-08-16 08:23:08
1
xatun257
**✿❀ گوڵنار ❀✿** :
2026-08-16 09:54:21
1
reyar804
“♥️” :
کۆپی کاپشن هەیە ئەرک نەبێت ؟
2026-08-21 13:31:27
0
bila_kalary72
bila_kalary🇩🇪🖤 :
@𝓗𝓮𝓿𝓲 🦋 😭😭😭😭😭😭😭😭😭😭😭😭
2026-08-17 21:39:50
0
salar_uk13
𝙎𝙖𝙡𝙖𝙧_𝙪𝙠𓆩🇬🇧⃤𓆪 :
♥️♥️♥️
2026-08-16 04:37:52
1
rozhbenm
MLAZM :
🌹🌹🌹
2026-08-16 06:20:05
1
banu.ahmad26
Banu Ahmad :
💙💙
2026-08-16 12:14:08
1
ii.tasyan4
.🌸 :
😳😳
2026-08-15 21:08:00
1
shwanranya1
🎻☞𝐒𝐇𝐖𝐀𝐍 𝐑𝐀𝐍𝐘𝐀 :
💐💐💐
2026-08-15 20:30:06
1
shaima_xanm96
xanm :
بە تێپەڕبوونی کات لای کەس گرنگ نامێنیت هەندێکیان هاوڕێی نوێ دەدۆزنەوە ئەوانیتریش دەگەڕێنەوە لای ڕۆیشتووەکانیان لە کۆتاییدا دووبارە تۆ تەنها کەسی کە تەنها ئەمێنیتەوە و ناتوانی غـروور بشکێنی بۆیە تەنهایی ئەبەدیت پیرۆز..
2026-08-15 20:27:37
3
To see more videos from user @zana_darbani, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

شق تو ہوتا ہی یکطرفہ ہے، جو دو طرفہ ہو اسے قسمت کہتے ہیں۔ بعض محبتیں کبھی اپنے انجام تک نہیں پہنچتیں۔ وہ صرف دل کے ایک کونے میں خاموشی سے زندہ رہتی ہیں۔ آپ کسی کو ٹوٹ کر چاہتے ہیں، اس کی ہر خوشی میں خوش ہوتے ہیں، اس کی ہر اداسی پر بےچین ہو جاتے ہیں، مگر وہ شاید کبھی آپ کے جذبات کی گہرائی کو سمجھ ہی نہیں پاتا۔ پھر بھی عجیب بات یہ ہے کہ دل شکایت نہیں کرتا، کیونکہ سچی محبت بدلے میں محبت نہیں مانگتی، وہ تو بس چاہنے کا ہنر سکھاتی ہے۔ یکطرفہ عشق میں انسان ہر روز تھوڑا تھوڑا ٹوٹتا ہے، ہر روز کسی کے انتظار میں جیتا ہے، اور ہر رات کسی کی یاد کے ساتھ سو جاتا ہے۔ اس محبت کا سب سے بڑا درد یہی ہے کہ آپ کسی کی پوری دنیا بنانا چاہتے ہیں، جبکہ آپ اس کی دنیا کا ایک چھوٹا سا حصہ بھی نہیں ہوتے۔ اور شاید اسی لیے کہتے ہیں کہ عشق اکثر یکطرفہ ہی ہوتا ہے، کیونکہ اگر کسی کی چاہت، فکر، انتظار اور محبت دونوں طرف سے نصیب ہو جائے، تو وہ عشق نہیں، قسمت کی سب سے خوبصورت مہربانی ہوتی ہے۔ ❤️‍🩹🥀#viral #fypviraltiktok🖤シ゚☆♡viral #fypシ #5millionviews #fypシ

About