@im_tevo: ئایا دەزانیت بۆچی ئەم هەموو ناڕەحەتییە ڕووبەڕووی دڵم دەبێتەوە؟ چونکە سەرسووڕهێنەرە کە مرۆڤ ئەم هەموو خۆشەویستی و سۆز و هەستە گەرمەی لە سینەدا هەبێت، کەچی کەسەکە بەرامبەری بێئاگا بێت لێی! ئاخر چۆن دەبێت من ئەم هەموو هەستە پاک و قووڵەم بۆت هەبێ، بەڵام تۆ هەستی پێ نەکەیت و لە قووڵایی چاوەکانمدا نەیخوێنیتەوە؟ هەندێک جار دەڵێن: "غرور و خۆبەگەورەزانی نایەڵێت"، بەڵام باوەڕ بکە، ئازیزەکەم، غرور کەی بوونی هەیە و لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە کاتێک دڵ بە ڕاستی و لە نااخەوە عاشقم بووە؟ عەشق و غرور دوو دژە یەکن؛ کە عەشق دەرگا دەكاتەوە، غرور هەر لە بنەڕەتدا نییە و دەڕەوێتەوە. کاتێک مرۆڤ بە هەموو بوونییەوە کەسێکی خۆشبوێت، شتێک نامێنێت بە ناوی خۆبەگەورەزانی، چونکە لە خۆشەویستیدا مرۆڤ تەسلیم دەبێت، نەک خۆی گەورە بکات. ئەم ئێوارەیە، تەنها ویستبێتم ئەم پەیامە بگەیەنم: من لێرەم، لەم تاریکییە و لەناو ئەم هەموو بیرکردنەوەیەدا، تەنها تۆم هەیە لە مێشکدا، و دڵم بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ساتێکە کە بێباکی تۆ بگۆڕێت بۆ تێگەیشتن و هەستکردن بەم ئەوینە بێوێنەیە🖤.!
im_tevo🀄️
Region: IQ
Saturday 15 August 2026 23:43:23 GMT
Music
Download
Comments
Aurora🌸' :
اومدم، هممون خیلی شکستە شدین از این ادم کە میبود خود خوبیمون شی🖤!
2026-08-27 20:31:23
0
ُ :
من لە نەبوونی تۆدا تەنانەت نەمدەتوانی دەستی دایکم بگرم... دەزانی لەبەر چی؟ چونکە لەناو دەستمدا دەستی تۆ هەبوو، کە ڕۆشتیش هەستم کرد تەنانەت هێز لە دەستەکانمدا نەماوە، ئیتر نەمئەتواین سەرم بەرز بکەمەوە و سەیری کەس بکەم، و دەستێک نەبوو درێژی بکەم تەنانەت بۆ دایکم کە نزیکترین کەسی منە.
بەلام پێم بڵێ.. تۆ چۆن دڵت هات؟ چۆن دەستت کە سوێندی بە وەفاداری من دەخوارد، توانی دەستی کەسێکی تر بگرێت لە کاتێکدا من ئامادە بووم؟ چۆن دڵت هات دەستبەرداری ئەو خۆشەویستییە و ئەو قسانە بێت؟ هەموو شتێکت لە چاوتروکانێکدا فروشت، وەک ئەوەی هیچ بەسەرهاتێک و ڕۆژێک و بیرکردنەوەیەک لە نێوانماندا نەبووبێت.
مەخابن بۆ ئەو دڵەی کە هەموو هەستی خۆی پێبخشیت، و مەخابن بۆ ئەو چاوەی کە لەم دنیایەدا جگە لە تۆ کەسی تری نەدەبینی. دەرکەوت وەفا لەم سەردەمەدا خاوەنەکەی ماندوو دەکات، و ئەوەی خیانەت دەکات حەسارەت دەباتەوە. ئەم گلەیییە بۆ ئەوە نییە داوای گەڕانەوەت لێ بکەم، چونکە ئەوەی یەکجار عاشق كه ي هەرزان بکات هەزار باری تر هەرزانی دەکاتەوە.. بەڵام نووسیم تا بزانی چەندە پلە و پایت بەرز بوو لە دڵمدا، و چەندە بە شکاندنی ئەم دڵە خۆتت ئەرزان کرد.
هیوادارم لە ڕۆژەکانتدا تووشی کەسێک ببیت نیوەی ئەو خۆشەویستییەی منت پێ ببخشێت، تا بزانی مانای چییە کەسێک بتبفروشت لە کاتێکدا تۆ بە هەموو دنیای بکڕیتەوە.
2026-08-16 18:29:38
1
NUR🍒 :
2026-08-16 12:03:58
0
To see more videos from user @im_tevo, please go to the Tikwm
homepage.