@malakmsw1:

Mαʅαƙ Aʅι
Mαʅαƙ Aʅι
Open In TikTok:
Region: LB
Monday 17 August 2026 11:43:29 GMT
219
42
1
1

Music

Download

Comments

.a4482
المتواضع :
2026-08-23 08:11:35
0
hussaink7651
𝟑𝟏𝟑 𝘼𝑩𝑼 𝘼𝑳𝑰 𝘼𝑳الحر :
🥰🥰🥰
2026-08-17 11:51:51
0
To see more videos from user @malakmsw1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

کۆمەڵێک شت هەبوون لە ژیانمدا، نە بڕوام دەکرد ڕۆژێک لە دەستیان بدەم و نە دەشمزانی بێ ئەوان چۆن هەناسە دەدرێت.. بە ڕادەیەک خۆشم دەویستن کە هیوام بە هەموو داهاتووم تەنها لە بوونی ئەواندا دەبینییەوە. بەڵام ڕۆشتن! بەبێ ئەوەی ئاوڕێک بدەنەوە یان بیر لەو وێرانەییە بکنەوە کە لە دوای خۆیان جێیان هێشت.​چەندین شەو و ڕۆژ بە دوایاندا ڕامکرد، قاچەکانم ئاوڵەمەیان کرد و ڕوحم لەپێناویان شەکەت بوو، هەموو هەوڵێکم دا بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ ئەو شوێنەی پێی دەوترا
کۆمەڵێک شت هەبوون لە ژیانمدا، نە بڕوام دەکرد ڕۆژێک لە دەستیان بدەم و نە دەشمزانی بێ ئەوان چۆن هەناسە دەدرێت.. بە ڕادەیەک خۆشم دەویستن کە هیوام بە هەموو داهاتووم تەنها لە بوونی ئەواندا دەبینییەوە. بەڵام ڕۆشتن! بەبێ ئەوەی ئاوڕێک بدەنەوە یان بیر لەو وێرانەییە بکنەوە کە لە دوای خۆیان جێیان هێشت.​چەندین شەو و ڕۆژ بە دوایاندا ڕامکرد، قاچەکانم ئاوڵەمەیان کرد و ڕوحم لەپێناویان شەکەت بوو، هەموو هەوڵێکم دا بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ ئەو شوێنەی پێی دەوترا "خۆشی"، بەڵام هیچ سودێکی نەبوو. ئێستا ئەوەندە بێهێز و ماندووم.. تەواو وەک ئەو چاوانەی چەندین شەو و ڕۆژە لەبەر ئازار و خەمی قووڵ، تەنانەت یەک چرکەش خەویان لێ نەکەوتووە و تەنها لە تاریکی دەڕوانن.​تەنانەت عەقڵیشم بەزەیی بەم جەستە شەکەتەمدا ناهێتەوە و یەک چرکەش لە بیرکردنەوە ناوەستێت، مێشکم بووەتە مەیدانی جەنگێک کە تێیدا تەنها خۆم بریندار دەبم. ڕۆحم هیلاک بوو لەم جەنگە بەردەوامە و لەم هەوڵە بێئاکامانە.​بۆیە سەرەنجام بڕیارم دا.. بڕیارم دا دەست هەڵبگرم.لێگەڕێم شتەکان چۆن دەڕۆن با بەو جۆرە بڕۆن و ئیتر داوای ماندووبوون لە جەستەم نەکەم بۆ هێشتنەوەی هیچ کەس و هیچ شتێک.بڕیارم دا بێدەنگ لە گۆشەیەکی تاریکدا دانیشم و بە هەردوو دەستم، بە توندی باوەش بەو دڵە بشکاو و ماندووەمدا بکەم.. کە ساڵانێکی درێژە بە تەنیایی و بێدەنگی، بارگرانی ئەم هەموو ئازار و شکستانە هەڵدەگرێت!..#ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn #نەمویسط

About