@.sh0e9n: تۆ ئەو خەونەی شەوانە لە ناو بیرمدا دەژی،ئەو هەناسەیەی بەبێ تۆ دڵم ناتوانێت ئارام بێت، تۆ تەنها خۆشەویستی من نیت، تۆ ئەو بەشەی دڵمی کە هیچ کەسێک ناتوانێت جێگای بگرێتەوە، کاتێک ناوت دێتە سەر زارم،دڵم پڕ دەبێت لە ئارامی،و کاتێک چاوت دەبینم،هەموو جیهانم لەبیر دەچێت،لە نێوان هەموو ڕێگاکان،دڵم تەنها ڕێگای تۆی هەڵبژارد،چونکە لە تۆدا ئەو ئارامییەی دۆزییەوە کە ساڵانێک بەدوایدا دەگەڕام.ئەگەر هەموو شتێک لە دەستم بچێت،ئەگەر دنیا پشت لێم بکات،تەنها ئەوەی دەمەوێت تۆ لە تەنیشتم بمێنیتەوە،چونکە بوونی تۆ بۆ من وەک ڕووناکییە لە تاریکترین شەوەکانمدا،وەک گەرمیە لە ساردترین ڕۆژەکانمدا.من نازانم خۆشەویستی چۆن پێوانە دەکرێت،بەڵام ئەگەر بە دڵ پێوانە بکرێت، دڵم هەرچی هەیە هی خۆشەویستی تۆیە. تۆ ئەو کەسەی کە لەگەڵی دەمەوێت خۆشترین یادەوەرییەکان دروست بکەم،لەگەڵی بگریم،لەگەڵی بژیم،و هەموو بەیانییەک بە ناوی تۆ رۆژەکەم دەست پێ بکات. ئەگەر ژیان هەزار جار لەبەردەممدا هەڵبژاردن دابنێت، هەر جارە وتۆ هەڵدەبژێرم.چونکە تۆ تەنها یەک کەس نیت لە ژیانم، تۆ ئەو کەسەیت کە ژیانم لەگەڵی جوانتر واتا دەدات. ئەگەر ڕۆژێک لە من بپرسن «خۆشەویستی بۆ تۆ چییە؟» ناوت دەهێنم، چاوەکانت دەخەمە بیر، و دەڵێم: خۆشەویستی ئەوەیە کە دڵت لە نێوان هەموو خەڵکی دنیا تەنها بە یەک کەس ئارام بێت و ئەو کەسەبۆ من تۆی🤎…4:14.#actives? #fyp #shahrazad #hamixx #sh7en @𝖬𝗂𝗅𝖺’
🦌.
Region: IQ
Tuesday 18 August 2026 13:11:16 GMT
Music
Download
Comments
𖣂, :
Repost?
2026-08-19 14:00:56
0
𝖬𝗂𝗅𝖺’ :
Bzhi jeyanm,
2026-08-18 13:13:02
2
𝓐 :
کۆپی کاپشن هەیە🤍؟
2026-08-19 13:11:37
0
💎💜" دێنێ "💜💎 :
🥹🩷
2026-08-18 22:39:25
2
To see more videos from user @.sh0e9n, please go to the Tikwm
homepage.