@akamhajy: ئازاری سنگ؛ جەڵدەی دڵە یان کێشەی گەدە؟ کەسانێکی زۆر کاتێک تووشی ئازاری سنگ دەبن، پێیان وایە تەنها کێشەیەکی ئاسایی گەدەیە و چاوەڕێ دەکەن، بەڵام ئەم چاوەڕوانییە هەندێک جار دەبێتە هۆی لەدەستدانی ساتی زێڕین بۆ ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکە! جەڵدەی دڵ: * ئازارێکی توند وەک گوشین، پەستان، یان بارێکی قورس لەسەر سنگ. * بڵاوبوونەوەی ئازارەکە بۆ شانی چەپ، مل، شەویلکە، یان پشت. * بە ماندووبوون زیاد دەکات و بە دەرمانی گەدە هێمن نابێتەوە. ئازاری گەدە (ترشەڵۆک): * هەستی سووتانەوە لە سەری گەدە کە بەرەو قوڕگ سەردەکەوێت. * زیاتر دوای خواردنی ژەمی چۆر/بەهاراتدار یان دوای پاڵکەوتن دروست دەبێت. * بە دەرمانی دژە ترشەڵۆکی گەدە زوو کەم دەکاتەوە. ئەگەر ئازارەکەت لەگەڵ تەنگەنەفەسی، ئارەقکردنەوەی سارد، یان گێژبوون بوو، بە هیچ جۆرێک چاوەڕێ مەکە! ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە فریاکەوتنی 122 بکە یان سەردانی نزیکترین سەنتەری تەندروستی بکە. #foryoupage #foryou #medicine #nurse #kurdistan
akamhajy
Region: IQ
Wednesday 19 August 2026 14:29:10 GMT
Music
Download
Comments
mhamed Shixane :
ئەمن ماوە ماوە ئەو ئازارە لە سنگم دروست دەبێ بەلام دوای ٥تا١٠خولەک نامێنێ !!
2026-08-20 12:15:38
1
namo :
bzhi
2026-08-20 08:12:34
1
MARSDES :
هەزار ڕەحمەت لە داکو بابت بەڕاستی زۆر وازح و زیرەکانیە🥰🥰 تەمەندرێژبی
2026-08-19 17:22:00
1
Muzhda55 :
ده ست خوش
2026-08-19 17:18:21
1
•𝓴𝓪𝔂1 :
دکتۆر من ٢ بۆ ٣ ساڵ هەیە لە سینگم هەست بە تەنگە نەفەسی دەکەم وا هەست دەکەم شتێکی قورسیان لەسەر سینگم دانابێت یان زۆر توند دەبێت ئایە هۆکاری چیە
2026-09-26 12:41:18
1
Chiya bradosti :
توخوا ئەوە ٣رۆژە ناوەراستی سنگم دیشی لەگەل قۆلنجم
2026-10-06 09:26:40
0
Balen Hsas :
اى اگه ر ازاره كه له سنگى لاى راستا هه بوو ؟
2026-08-26 02:12:02
0
Kaiwan_M_Hussein💉🩺 :
🖤🖤🖤
2026-08-19 15:45:17
1
user7557678974560 :
🥰🥰🥰
2026-08-19 21:13:16
1
عومەر اسعاف :
🥰🥰🥰
2026-08-19 15:39:53
1
Zanyar Kareem :
🥰🥰🥰
2026-08-19 22:06:48
1
Bawais Nawroli :
❤️❤️❤️
2026-08-20 18:11:12
0
ahmed_rashed27 :
🖤🖤
2026-08-28 00:26:01
0
To see more videos from user @akamhajy, please go to the Tikwm
homepage.