@den.v3r: دەمویست ئەمشەو کەمێک فەلسەفەی تەنیایی و نامۆبوونتان بۆ لێبەم، باسی ئەو بێزاری و غەمە قورسە بکەم کە ساڵانێکە بەرۆکی گرتووم و بە ناخم شۆڕ بۆتەوە… بەڵام لەبەر خزم و کەسوکار ناتوانم; ماڵیان ئاوا بێ هەرچی خزمە تیک تۆکەکەم پێدەزانێ! ناتوانم چونکە دوای نامە ئەنێرن(ئەوە چیتە؟، لە چیو کەمە؟، کێ دڵیشکاندووی؟) ئەوان تێناگەن کە غەمباریی مرۆڤ هەمیشە پێویستی بە تۆمەتبارێکی دەرەکی یان ڕووداوێکی گەورە نییە. مرۆڤ بوون خۆی لە خۆیدا قورسترین پرسیارە! کاتێک مرۆڤ لەم گەردوونە گەورەیە نازانێت بە ڕاستی چییە، بۆچی لێرەیە و بەرەو کوێ دەڕوات، ئیتر غەمباربوونی دەبێتە سادەترین و سروشتیترین کاردانەوە بۆ ئەو سەرگەردانییە. مەرج نییە کەسێک ئازاری دابیت یان لە شتێکت کەم بێت، زۆرجار خودی بوونی ئێمە و پێکدادانی ناوەوەمان لەگەڵ خۆمان، هۆکاری ئەو دڵتەنگییەیە کە زەمانێکە هاوڕێمانە. بەڵام لێرە خەڵک تەنیا بە دوای هۆکارێکی بەرجەستەدا دەگەڕێن، کە زۆرجار ئێمە ئەو هۆکارەمان نییە. #foryou #fyp #tiktok
دێنڤێر
Region: IQ
Wednesday 19 August 2026 19:01:31 GMT
Music
Download
Comments
دلین :
هەتیم ئەوە چیەوە !! زۆر لە مێژە هەوادارتم خاتوون گیان هیوادارم بەردەوام بیت بەراستی دەتوانم بلێم پۆستەکانی تۆ تەواو ژیانی گۆریوم ، هیوادارم تەمەن درێژ بیت ژیانت پڕ بێت لە خۆشی
2026-08-19 19:22:12
14
:
ئەوەی بە تەواوی تێگەشتنی لەم ژیانە هەبێ هەرگیز ناتوانێ لە قوڵای دڵیەوە دڵخۆشببێ ئەگەر هیچ کێشەیەک و کەمکوڕتیەکیشی نەبێت، یان هیچ هۆکارێک نیە بۆ خەمباربوون یان هۆکار ئەوەندە زۆرە ئەقڵی مرۆڤ سەرگەردان دەکات.
2026-08-19 19:56:52
3
Sêwa🍎 :
Bo natwanm resport kam
2026-08-19 19:11:39
0
KRD :
دێنڤێریی ئازیز کێشە و خەمەکان دەکرێ بکرێنە دەرفەت بۆ نزیک بومەوەی زیاتر لە خودا چونکە هەر ئەو خەم رەوێن وکێشە بەری ژیانمانە تا لەو نزیک بین زیاتر بێ خەم بێ کێشەیین هەندێ جاریش لەو نزیکین و بەم شتە سارانە تاقیمان دەکاتەوە 🌺😍
2026-08-19 19:06:54
2
𝘙𝘪𝘤𝘬 :
F1?
2026-08-19 19:07:01
0
﮼هیوا⚜️🖤 :
🖤
2026-08-19 19:06:39
0
🖤ℱ𝒜ℛℋ𝒜𝒩ℊ🖤 :
❤️❤️❤️
2026-08-19 19:09:02
0
To see more videos from user @den.v3r, please go to the Tikwm
homepage.