@katilife:

katilife
katilife
Open In TikTok:
Region: AE
Friday 21 August 2026 14:51:55 GMT
21313
1361
3
48

Music

Download

Comments

solz0047
Solz :
those aren't friends those are low effort acquaintances. friends don't disrespect you.
2026-08-21 15:10:14
3
mario_8290
Mario_82 :
It’s time to change friends
2026-08-21 17:33:50
1
rosa.maria.mule
Rosa Maria Mule :
they aren't your friends, cut them off
2026-08-21 15:58:55
2
To see more videos from user @katilife, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

دایکم ڕاستی دەکرد... هەمیشە کاتێک بە میهرەبانییەوە لە چاوەکانمی دەڕوانی، پێی دەوتم:
دایکم ڕاستی دەکرد... هەمیشە کاتێک بە میهرەبانییەوە لە چاوەکانمی دەڕوانی، پێی دەوتم: "سیتا، کچەکەم، هەرگیز خۆت تووشی داوی خۆشەویستی مەکە... من لەمەدا هیچ زەرەر ناکەم، ئەوە تۆیت کە دڵت دەشکێت و لە ئازاردا دەسوتێیت. من ئەم قسانە تەنها بۆ قازانج و داهاتووی خۆت دەکەم، تکایە لەم زەرەرە گەورەیە دووربکەوەرەوە." ئەو کاتانە تێنەدەگەیشتم دایکم باس لە چ جۆرە زەرەرێک دەکات. ئەو پێی دەوتم: "هیچ پیاوێک لەسەر ئەم زەوییە وەک باوکت نییە... باوکت دە ساڵی تەواو لە پێناو عەشق و بەدەستهێنانی مندا چاوەڕێی کرد و جەنگی لەگەڵ ڕۆژگاردا کرد تا هاتە داوام." بەڵێ، دایکم تەواو ڕاستی دەکرد. من ئاوا لە سایەی ئەشقێکی پاک و وەفادار دا گەورە بووم و وامدەزانی جیهان پر بووە لە پیاوانی وەک باوکم. دایکم دەستەکانی دەخستە ناو دەستم و دەیووت: "کچە بچووکەکەم، ناخۆشی و تاڵیەکانی ژیان تەنها ئەوە نین کە قژی بووکەشووشەکەت بئاڵۆسکێت یان یارییەکت لێ تێکبچێت... بەپێی زەمەن و تێپەڕینی تەمەن، بە جۆرێک دەپووکێیتەوە و ئازار دەچێژیت کە هەموو خۆشییەکانی ژیانت لەبەردەم چاوتدا ڕەش دەبن." ئێستا کە سەیری ڕابردوو دەکەم، دەبینم دایکم تەواوی داھاتووی منی لە ناو قسەکانیدا دەبینی. بەڵام من گوێم نەگرت... ئێستا منێکی هەرزەکار، بە هەموو سۆز و خاوێنیی تەمەنمەوە، کەوتمە ناو داوی عەشقێکەوە کە هەموو بوونمی داگیرکرد. عەشقێک کە لە شوێنی خۆشی، تەنها شەوانێک لە گریانی بێ‌دەنگ و دڵێکی پارچەپێنراوی پێبەخشیم. کاتێک بەسەر پەنجەرەی ژوورەکەمەوە دەوەستم و دەڕوانمە ئەستێرەکان، تێدەگەم کە ژیان چەندە بێبەزەییانە وانەکانت پێدەڵێتەوە. باوەڕم بە بەڵێنە درۆینەکان کرد و دڵم بە کەسێک بەخشی کە بەهای میهرەبانی و پاکیی منی نەزانی. ئێستا تێدەگەیشتم بۆچی دایکم هێندە دڵگران بوو کاتێک پێدەکەنی؛ ئەو دەیزانی ڕۆژێک دادێت کچەکەی لەناو ئاگری عەشقدا باجی بێ‌ئەزموونیی خۆی دەداتەوە. ئێستا من لێرەم... بە دڵێکی شکاو و چاوێکی پر لە فرمێسکەوە، دانیشتووم و وشە بە وشەی ئامۆژگارییەکانی دایکم وەبیر خۆم دێنمه‌وە، لە کاتێکدا جەرگم دەسوتێت و لە ناخەوە دەڵێم: "دایکە... ببورە کە گوێم لێنەگرتی، ڕاستت دەکرد، هیچ کەسێک لەم جیهانەدا وەک باوکم بە وەفا و پیاو نەبوو.#30ta #kh0dm #foryou #ar

About