@hogr.pharma: هەڵوەرینی قژ دەتوانێت چەندین هۆکاری هەبێت لەوانە: ١. جینات: باوترین هۆکار بەتایبەت بۆ پیاوان، هەڵوەرینی قژی بۆماوەییە. ٢. گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان: حەڵەتەکانی وەک دووگیانی،منداڵابوون، وەستانی سووڕی مانگانە، کێشەی غودەی دەرەقی ، دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ. ٣. بارودۆخی پزیشکی: قژ هەڵوەرین (نەخۆشیەکی بەرگری خۆکارە) هەکردنی پێستی سەر و حاڵەتەکانی تری پێست دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ. ٤. دەرمان: دەرمانی شێرپەنجە,هەوکردنی جومگەکان،خەمۆکی، کێشەکانی دڵ، بەرزی پەستانی خوێن ئەکرێ ببنە هۆی هەڵوەرینی قژ وەک کاریگەری لاوەکی. ٥. سترێس: شۆکی جەستەیی یا سۆزداری، نەشتەرگەری یا فشاری دەروونی زۆر دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ بۆ ماوەیەکی کاتی. ٦. کەمی ڤیتامینەکان:کەمی مادە خۆراکیەکان وەک ئاسن و پرۆتین و ڤیتامینەکانی ( D,B12..... ) دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ. ٧. شێوازەکانی ستایلکردنی قژ: زۆر جار داهێنانی قژ بە گەرمی زۆر و تووندکردنی قژ و دەبنە هۆی لاوازبوونی قژ. ٨. تەمەن: گەشەی قژ لەگەڵ تەمەندا خاو دەبێتەوە، هەورەها هەندێک لە تاڵەکانی قژ واز لە بەرهەمهێنانی قژی نوێ دەهێنن.ئەمەش دەبێتە هۆی تەنکبوونی قژ. #دەرمانسازی #تەندروستی #ئایا_دەزانی #medicine #دەرمانسازی
Hogr Pharma
Region: IQ
Friday 21 August 2026 19:26:11 GMT
Music
Download
Comments
Bestoon M Xoshnaw :
🤩🤩🤩
2026-08-22 18:22:41
1
To see more videos from user @hogr.pharma, please go to the Tikwm
homepage.