@yonna.a1: لە تاریکی و بێدەنگی شەودا ئەو ئازارە دەنووسمەوە ، ڕەنگە ژیان کردن بۆ من زۆر قورس بێت منێک کە بەو هەموو برینەوە گەورە بووم ، خودا فەرمانی کرد نزیکی زینا مەکەونەوە چ بگات بە کردنی بەڵام من کردم ،ئەوە نە بوێرییە نە شانازی تەنها خەریکم پارچەک لەو ئازارە دەنووسمەوە کە بەسەرم هاتووە ، دەزانم خودا لێم خۆش دەبێت بەڵام من هێشتا نەمتوانیووە چاک ببمەوە، هێشتا لە ناو قەڕەباڵغی ئەو دونیا جەنجاڵە بیرم دەکەوێتەوە چیم کردووە چەندە نوقمی هەڵە و تاوان بووم ، مەگەر دەکرێ کچێک پشت لەو هەموو متمانەی خێزانەکەی بکات و خۆی بکاتە پاروویەکی ئاسان بۆ گورگی برسی تەنها بۆ ئەوەی خۆش بویسترێ 💔#fyp #foryou #foryoupage #fypシ #fyppppppppppppppppppppppp

﮼یۆنا 🖤.
﮼یۆنا 🖤.
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 21 August 2026 20:06:44 GMT
37757
805
70
163

Music

Download

Comments

lana.rrebwar
𝑳𝒂𝒏𝒂 :
ناتناسم و ناشم ناسی و عادەتیشم نییە کۆمێنت بکەم بەس پڕ بە درم و لە ناخی درمەوە ئەو قسەیەت پێ ئەرێم گرنگ نییە بارودۆخەکە چییە و چەندە خراپە و تووشی چ بووی و ئەبی و چ ڕویدایە و ڕووشئەدات، بە هیچ جۆرەک دەست لۆ روحی خۆت نەبەی فکر بکەیەوە کەوا ئەو کارەی کردیتت لێخۆشبوونی نییە تەناتەت ئەگەر هەموو دونیا برێت خوا لێتخۆشنابیت لەبەر ئەو تاوانەی کردیتت ئەتوو هەر قەناعەتت هەبیت کەوا خوای گەورە لێتخۆشەبیت بەردەوام بە لەسەر کردنی نوێژەکانت وە هەموو شەوەک شەونوێژ بکە و داوای ڕەحمی خوا بکە وە نوێژی زەوالیش بکە و لە کاتی بانگدانیش دوحا بکە زۆر دڵنیابە لەوەی خوای گەورە دەرکەی خۆیت لێئەکاتەوە و گوێش نەدەیە هیچ یەکەک لەوانەی ئەرێن کەوا خوا لێتخۆشنابیت خوای گەورە میهرەبانییەکی هەیە کە پێناسەناکراوە تەنها ئەوەی لێت داوا ئەکات ئەوەیە دان بە هەڵەی خۆتدابنێی و دووبارەی نەکەیەوەو لەسەر ڕێی ڕاست بەردەوام بی، هیوای باشترینت لۆ ئەخوازنم هیوادارم خوای گەورە ڕەحمی خۆیت بەسەردا ببارینیت و خۆشی و خێر بینیتە ڕێت و لە خەم و دەرد و بەرا بتپارێزیت دووبارە وەبیرت بیت جوای گەورە میهرەبانترینە 🤲🏻🤲🏻
2026-08-21 22:19:20
79
apple.user20112222222
Apple User222222222011 :
خوایە گیان عاقیبەتمان پر خێر بكەی و هیدایەتمان بدەی
2026-08-21 22:05:20
3
shexshe33
﮼شیخ ✅ :
خوا بمان پارێزێ لەم سەردەم فیتنەدا
2026-08-22 06:49:17
0
saman.slemani92
✦・゚✧ SAMAN ✧゚・✦ :
خوای گەورە هەموان بپارێزێت یارەب هیدایەتمان بدات
2026-08-21 22:53:39
2
_.xanmm._11
_.Xanmm._ :
گیانەکەم گەر تاکو مردن بەدەست ئەم ئازاری ویژدانەوە بناڵێنێ گەر دایمە بگریو. پەشیمان بی ژیانی تاڵ کردبی تۆبەش کردبێ ئەوا زۆررر دڵنیا بە خودای بەدەسەڵات ئەیەوێ لەدونیادا. ئازارەکەیت باتێ نەک قیامەت .باس لەوە ئەکرێ پیاو چاکێک هەبوە هێندە داوێ. پاک بوە. هێندە لەخوا ترس بوە واتا. باس. بکەم هەر کەمە لە پیاو چاکی تا ڕۆژێک بەئیش ئەچێتە ئەو شارەی هاوڕێکەی لێیەتی بێ ئاگایە لەوەی شەوان هاورێکەی ئافرەت ئەهێنێتەوە ڕۆژێک ئافرەتێک ئەباتە لای وای لێ ئەکا زینای لەگەڵا بکە زینای لەگەڵ کردو پاشان بە ئاگا هاتەوە هێبدە گریا هێندە شەرمەزار ببو تاوەکو ڕۆحی دا لەتاو ئەو شەر مەزاریە هەڵە نەبم وابزانم ڕەسولی خوا مژدەی بەهەشتی پێدا بو لە دونیا بەتاو ئازارەوا ژیا ئەکید تۆش لە ژیان تاقی بکرێیەوە باشترە لە قیامەت سزا بدرێی گوڵم تەوبە بکەو. شەو نوێژ. زۆر بکە خودا هێندە بەڕەحمە بەندەی خۆی جێ ناهێڵی ئەم ناپیاوەش سەبرو هەبێ بزانە خودا چی نیشان ئەدا
2026-08-21 23:06:35
13
xoxa_99
𝐗𝐨𝐱𝐚 | خۆخە 𓃗 :
ئەگەر بە دڵ بە دڵ پەشیمان بی ئەدی لۆ دەلێن خوا بە رەحمە ئەدی رەحمی خوای نابینی ئەگەر بە دڵ پەشیمان بی و بەردەوام بی لە استغفرللە کردن دلنیابە خودا تاوانەکەت دەسرێتەوە
2026-08-21 22:52:00
4
sadlyyy6y
‘ :
لە ئیسلامدا دەرگای تەوبە و پەشیمانبوونەوە هەمیشە کراوەیە. خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بەڵێنی داوە کە لە هەموو تاوانێک خۆش دەبێت ئەگەر مرۆڤ بە ڕاستگۆییەوە بگەڕێتەوە لای. مەرجەکانی تەوبەکردن و لێخۆشبوون: واستەکردن لە تاوانەکە: دەستبەجێ دوورکەوتنەوە لە تاوانەکە و دووبارە نەکرنەوەی. پەشیمانی ڕاستەقینە: هەستکردن بە پەشیمانی لە دڵەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە. بڕیاردان: بەڵێندان بە خۆت و بە خودا کە گوێڕایەڵ بێت و نەگەڕێیتەوە سەر ئەو تاوانە. داوای لێخۆشبوون (إستغفار): زۆر داواکردنی لێخۆشبوون لە خودای گەورە و ئەنجامدانی کاری چاکە، چونکە کاری چاکە تاوانەکان دەسڕێتەوە. خودای گەورە دەفەرموێت: «قُلْیَا عِبَادِیَالَذِینَأَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْلَا تَقْنَطُوا مِن رَحْمَةِ اللَهِ ۚ إِنَاللَهَیَغْفِرُالذُنُوبَجَمِیعًا» (سُورَةُالزُمَر: 53)، واتە: بڵێ ئەی بەندەکانم کە زێدەڕۆییتان لەسەر نەفسی خۆتان کردووە، لە ڕەحمەتی خودا بێئومێد مەبن، بەڕاستی خودا لە هەموو تاوانەکان خۆش دەبێت.
2026-08-22 04:31:27
9
yzyzy125
Yzyz1 :
كومينتةكان پرين لة مروڤايةتي جةند جواننن 🥹بةراستي دةروونم ئارام بوو بة قسةكانيان🥹
2026-08-21 23:05:52
26
esfp.mm
!si🧘🏼‍♀️ :
پێغەمبەری خوا دفەرمێ: كُلُبَنِي آدَمَخَطَاءٌ وَخَيْرُالْخَطَائِينَالتَوَابُونَگشت نەوەی ئادەم گوناح کارن باشترینیان ئەوەیە کە زوو تەوبە دەکات💔
2026-08-21 21:01:21
28
bilalhiwa623
Bilal :
خوشکم مادام پەشیمانی بە تەواوی پەشیمانی لەو کارە . کات ناگەڕێتەوە هەڵەی ڕابردوو ناگۆڕێت . بیری لێمەکەوە لە ئێستایا بژی . تازە شتەکە بوەو خەفەت خواردن شتەکە ناگۆڕێ . بیری لێمەکەوەو لە ئێستایا بژی . تازە شتەکە بوەو هیچ دەسەڵاتێکت نیە بۆ گۆڕینی ئەو شتەی کە ڕویداوە . هەر بیریشی لێمەکەوە گەر تەلەبەی بۆخۆت بخوێنە . گەر کچی ماڵەوەی بۆخۆت سەرقاڵی کتێب خوێندنەوەو سێر کردنی فلمو نوێژ کردنو کاری ماڵەوەو ئیشی ڕۆژانە بە . تەواو ئەوەی بوو بوو . ئەوەی ڕۆی ڕۆی . لە ئێستایا بژی نەک ڕابردوو خۆت مەتوێنەوە لە خەمی شتێکا کە ڕۆییەو ڕابردوە
2026-08-21 22:46:03
16
.simaa_7
☆ :
خوشکەکەم تۆ تاکە کەس نییت و زۆر کەس هەن هەمان ئازاری تۆیان چەشتووە بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە ئیتر هەموو دەرگایەکت بەسەردا داخرابێت خودا هەیە ئومێد هەمیشە بوونی هەیە ڕۆژێک دێت ئەم ڕووداوانەت بیر دەکەوێتەوە بەڵام ئیتر ئازارت نادات چونکە خودا دڵت ساڕێژ دەکاتەوە. تەنیا لەگەڵ خودا ڕۆژەکانی ژیانت بە یاد و زیکری خودا بەڕێ بکە.🤍
2026-08-21 20:24:32
12
userr.xoshn4u
Butterfly🦋🦋, :
هەموو کەس شایەنی هەلەیە خوشکە جوانەکەم بەس لەسەر مە پیوستە نەگەرینەوە سەر تاوانەکەمان خوای گەورە بە گەورەی خۆی لیت خۆش ئەبی زۆر باشە دانت بە هەلەی خۆت داناوە لە مەو دوا نویژەکانت بکە و زیکر بکە خوا ی گەورە بە گەورەی خۆت لیت خۆش ئەبیت دلنیام بەس چاکە و خیڕ بکە پشت بەخوا هەموو شتی باش ئەبی هەر چیت ویست من لیرەم😍😍💕💕.
2026-08-21 20:44:48
12
zardaa.23
﮼زەردەگیان💛. :
مــووهیم ئــەوەیە دووبارە نەبێتەوە هەموو کەس هەڵە ئە کا تەنها تۆبە بکە خوا لێت خۆش ئەبئ❤️
2026-08-21 23:23:31
12
_sidra_husen
Šidaa💕 :
گیانی. من هەموومان هەڵە ئەکەین خودا زۆر بە رەحمە باوەرکە ئەوە نیشانەی ئیمانە لە تۆیا. کاتیک بە کردەوە خراپەکانی خۆت دڵ تەنگئ. ئەبیو بە کردەوەی باشی خۆت دڵ خۆش بیت. ئەوە نیشانەی ئەوەیە هێشتا دلت زیندوەو ویژدانت کارەکات. چونکە دل مالی خودایە. گەر تاوان دەوری بگریت هەست بەوە ناکەیت و شانازی پێوە دەکەیت. … بەڵام شەیتان ئەبینی تۆ دلت زیندوە لیرەدا دێت وەسوەسە بە تۆ دەکات دەلیت تەواو. تۆ متمانەی خیزان شکاند لەبەر چاوی خودا بە بوێرییەوە ئەنجامتدا تەواو تۆ شایەنی ژیان نیت دەیەویت بەمە دڵت بمرێنیت. هەرگیز نەکەی. . هەزارررر وەسوەسەی تر بۆ ئەوەی تۆ بێئومد بکاو. لە ناو تاریکی پلانەکانی خۆی بتهێڵیتەوە. خودا لە هەموە تاوانیک خۆشەبیت پەشیمانی خۆت لای خودا پیشان بدەو تۆبەی راستەقینە بکەو لە خۆت خۆشبە ئەگەر نا شەیتان وازت لێناهینئ. دڵنیاشبە خودا لیت خۆشەبیت. جوونکە خۆی ئەفەرمویت. من تەوبەکارانم خۆشەوێت
2026-08-21 20:56:48
5
sh.1919m
𝔁𝓸𝓼𝓱𝓷𝓪𝓾⚜️ :
xushke mn al7amdlla zanet hala bwe aked xwa let xosh bwa laber ka mhem mahela ta hataya aw shta la naxt be asayya hamw kas twshe halay dabe bas tkaya la naxe xote mahelawa wa3d ba xotw xway bda dwbara nabtawa tawaw atw sardakawe ❤️
2026-08-21 20:16:12
5
rawand.040
Rawand :
هه بوونی ئەو هه مووە ئازارە بەرامبەر بە تاوانەکە خۆی دەرخەری ئەوەی کەوا تۆ تەوبەکەی ڕاستە،قینەت ئەنجام داوە لەوانەیە نەتوانم؟لەو،هه ستەتت تێ بگەم بەڵام دڵنیابە،لەوەی لله لە هه موو کەس بەڕەحم تره پشتیووانت بێت بۆ باش بوونوو تێپەڕینی ئەو ئازارە🙃❤️
2026-08-21 23:09:44
1
zhxil6
~ :
هەموو کەسێک هەڵە ئەکا..تکایە لە خۆت ببوورە ناڵێم لەبیری بکە چونکە لەبیر ناکرێ ئەو شتانە بەڵام دڵنیام کات کاڵی ئەکاتەوە…هەوڵبە خۆت ببووری خۆت خۆشبوێ ئەوە کە زانیوتە هەڵە بووی خۆی لە خۆیا هەموو شتێکە!خوا بەڕەحمە دڵنیابە لێتەبورێ…
2026-08-21 23:15:55
1
hawar_awara
Hawar :
بژی زۆر جوانە رێزم بۆ کۆمێنتەکان بەلام هەموو دەلین بیر لە رابردو مەکەرەوە ئەو هاتوە دەرس بە ئیەوە دەلیت ئە هاتوە ئازاری خۆی بە ئیەوە بلیت نەک ئیوە پێ بلیم چی بکە چی نەکا
2026-08-22 02:46:16
3
sv168016
Se van :
بەس تۆ نیت گوڵم زۆرمان تا خۆشیان بوێین هەڵەمان کردووە خوامان لەخۆ رەنجاندوە بەرایی من گەورەترین هەڵەیە بۆ ئەوەی خەڵک خۆش بوێی خوا لەخۆت توورە بکەی
2026-08-22 07:05:28
1
kotayimnuto
الحمدلله :
ئەو هەستە دەتکوژێت الحمدلله توشی ئەو کارە نەبوومە بەس هەستی تاوانم کردووە خوای گەورە لۆت ئاسان بکات و لە تۆ و لە ئێمەش خحش بێت
2026-08-21 23:04:05
3
uranium7070
K1 :
خوای گەورە لە دایک و باوکمان بە ڕەحمترە بۆمان. ... کەواتە نوێژ و فەرمانەکانی خوای گەورە جێبەجێ بکەو بێتاقەت مەبە انشاللە لە هەموومان خۆش دەبێ، کەم مرۆڤ هەیە لەم سەردەمەدا هەڵە نەکات وە کەم مرۆڤیش هەیە وەک جەنابت پەشیمان بێتەوە و ڕوو لە خوا بکاو واز لە تاوانکاری بێنێت. کەواتە تۆ مرۆڤێکی باشی و خوای گەورەش ئەو باشیەت دەبینێ بەڵام تکایە واز لە نوێژ و نزاو پاڕانەوە بۆ خوای گەورە مەهێنە ئەگەر ژیانێکی دوور لە کێشە و تاوان و بێتاقەتیت دەوێ.
2026-08-22 03:28:33
1
allmass003
allmass003 :
گولی جوان دەکرا لە بەینی خۆت و خوا بهێلیەوە مادەم تۆبەت کردوە پەشیمانی ئیتر دەزانی نایکەی تۆبەیەکی باش بکە هەولدە نوێژاکانت بکەیت بەرێکی زۆر داوای لێ خۆشبوون بکە بگری قەینا شەو نوێژ بکە قورعان بخینە خوا لێت خۆش دەبی خوا زۆر بە رەحمە دەرگای لێخۆش بون هەمیشە کراوەیە
2026-08-22 00:04:48
2
xawn_00
﮼خەونی ﮼پەمەیی💕 :
گوڵەکەم تەوبەت لەسەر تاوانەک کرد با کەس بە تاوانەکانت نەزانیت با تەنها لە نێوان خۆت و خوای گەورە بن نابی تاوانەکانت باس بکەی خوای گەورە بە ڕوحمە بێ ئومێد مەبە هەر شتەکت پێویست بوو وەکوو خوشکەک لێرەم 🌚🖤
2026-08-21 22:57:35
2
To see more videos from user @yonna.a1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About