@dengek21: سێکس وەک برسێتی و تیونێتی (غەریزە)یە ، دوو ڕۆژ سێ ڕۆژ ئەتوانیت وەڵامی تیونێتی و برسێتی نەدەیتەوە ، لەوە زیاتر خاوەنەکەی دەکوژێت ، ناجار بە سازش و پاڕانەوە و سواڵکردن و تەنانەت دزیش دەکات ، خوداوەند ، سروشت ، (هەر شتێک کە تۆ بڕوات پێیەتی) ، یارییەکی ترسناکی لەگەڵ مرۆڤدا کردووە ،چونکە سێکسی کردووە بە غەریزەی مانەوە، ناچار دەبێت وەلامی بدەیتەوە ، ئەگەرنا توشی لادانت دەکات ، توشی دزێتی و دەستدرێژی و هەڵکوتانە سەر ئەوانی ترت دەکات ، توشی پەیوەندی نەگونجاو و ڕێگە پێنەدراوت دەکات ، خاڵی هەرەگرنگ کە زۆرینەی خەڵک تێی ناگەن ئەوەیە کە غەریزە بە ئامۆژگاری جارەسەر ناکرێت ، هەزاران هەزار ساڵە ئاینەکان خەریکی ئامۆژگارین ، زانکۆکان خەریکی توێژینەوەن بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بە ئامۆژگاری و سەلماندن وەڵامی برسێتی و سێکس بداتەوە ، لە بەرامبەردا مرۆڤەکان لەسەر شتێک ڕێککەوتوون ، کە جیابکرێنەوە لە ئاژەڵ و باڵندەکانی سروشت بێت ، ئەویش ژیانی هاوسەرییە ، بەڵام هاوسەرگیریش هێشتا نەیتوانیەوە ، وەڵامی کۆتایی بە تێربوون و پشکنینەکانی ئەم غەریزەیە بداتەوە ، بۆیە مرۆڤ یان پاساوی دۆزیوەتەوە بۆ بەردەوام بوونی زیاتر ، یان بە نهێنی توشی لادان بووە ، کاتێک ژیانی هاوسەری دەبێتە کۆمەڵێک ئەرکی دووبارەی ڕۆژانە (ماڵداری، بەخێوکردنی منداڵ، دابینکردنی بژێوی)، هاوسەران لە ئاستی ڕوحی و فکریدا لە یەکتری دادەبڕێن ، هەر ئەم دابڕانەیان تەماعی دووبارە گەڕان دەخاتەوە بەردەمیان ، کاتێکیش دەگەنەوە بەردەم هەمان داو و تەڵە و وەهمی دووبارە سۆزداری ، تووشی هەمان دەرد دەبنەوە. بۆیە ئەمڕۆ ناپاکی هاوسەرگیری ، یەکێکە لە دەردە هەرە کوشندەکانی کۆمەڵگا ، خەڵکێکی زۆر بۆ وەلامی ئەم پێداویستییەیان ڕێگای هەڵەتر دەگرنە بەر ، پارەی زیاتریان لێدەکێشنەوە ، غەمگینی زیاتر و بەڵاو دڵتەنگی و ئازاری زیاتریان تووش دەبێت ، تەنها چارەسەریش بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە غەریزە دەبێت تێی بگەیت ؟ بەڵێ بەردەوام داوا دەکات لە هەمووان بێ جیاوازی تەمەن و پلە و مەقام ، بەڵام کە تێیگەیشتی ، بە ئەندازەی کەمندکێش و فریودراوەکانیشی رێگاکانی تێرکردنی بە شێوەی دروست فێر دەبیت ئەگینا پەیوەندیەک زیاتر و جەستەیەک زیاتر و چێژێک زیاتر ، وەڵامی ئەو یارییە ترسناکە نادەنەوە ، کە دەمانبەتەوە بەردەمی هەمان ئازاری پێشوو.
دەنگێک
Region: IQ
Friday 21 August 2026 20:24:44 GMT
Music
Download
Comments
Edresrasul :
دووسێ ڕۆژ بتوانی خۆت بگری .ئەتوانی حەفتەیەک خۆت بگری .کەحەفتەیەکیش خۆت گرت ئەتوانی مانگێیش خۆت بگری.!
2026-08-22 16:34:40
3
ماسی سەلەموونی تەگەران :
:
«برسییەتی پێویستییەکی بایۆلۆجییە و مرۆڤ بێ ئەو دەمرێت، بەڵام سێکس پێویستییەکی ژیانی نییە بۆ مانەوەی تاك و بێ ئەو کەس ناکەوێتە مەترسیی مردنەوە. بەراوردکردنی غریزەی مانەوە بە غریزەی زاوزێ هەڵەیەکی زانستی و لۆژیکییە.»
2026-08-22 16:58:05
0
C H O M A N :
دزی لە هەموی بە قوە ترە😁😁
2026-08-22 12:52:10
0
Ranja :
Rasta
2026-08-22 08:09:32
0
sara :
zor rasta
2026-08-22 11:49:25
0
Bawan :
زور ناخؤشة
2026-08-22 10:03:36
0
Ahmad :
Poste dzraw …..
2026-08-22 11:19:34
0
z :
دەتۆ هاوکارم بە دەسم کورتە بۆ ئەوە
2026-08-22 10:18:53
0
Mahdi 🖤 :
من هیچ شتێک ئەوەندەی مەلایەکان بێ هیوام ناکات کاتێک رۆژ نیە هاواری نەکەن کە دەبێ گەنج خۆی بگرێت و دوور بێت لە کاری نەشیاو کەچی خۆی خاوەنی دوو ژنەیە ئاخر ئەو غەریزەیە کاتی خۆی درەندە بوو ئێستا و لەو سەردەمە زیاد لە حەد باڵا دەستە
2026-08-22 11:41:02
7
قـــەرەوەیـــــسـی qarawaisy :
بەڵێ لە ئاژەڵاندا وایە
2026-08-22 14:26:40
0
دیارمەند🩵 :
سێکس وەک برسێتی و تیونێتی (غەریزە)یە ، دوو ڕۆژ سێ ڕۆژ ئەتوانیت وەڵامی تیونێتی و برسێتی نەدەیتەوە ، لەوە زیاتر خاوەنەکەی دەکوژێت ، ناجار بە سازش و پاڕانەوە و سواڵکردن و تەنانەت دزیش دەکات ،
خوداوەند ، سروشت ، (هەر شتێک کە تۆ بڕوات پێیەتی) ، یارییەکی ترسناکی لەگەڵ مرۆڤدا کردووە ،چونکە سێکسی کردووە بە غەریزەی مانەوە،
ناچار دەبێت وەلامی بدەیتەوە ، ئەگەرنا توشی لادانت دەکات ،
2026-08-22 11:04:35
0
Warning ⚠️ :
«تێرکردنی ئارەزوو بۆ ماوەیەکە، بەڵام تێرکردنی عەقڵ و ڕۆح بۆ تەمەنێکە.»
ئەم پەندە ئاماژە بەوە دەکات کە مرۆڤ دەتوانێت بەبێ سێکس بژێت و بەردەوام بێت، چونکە سێکس پێداویستییەکی بایۆلۆجی بنەڕەتی وەک ئاو و هەوا و خواردن نییە کە نەبوونیشی بێتە هۆی لەناوچوونی ڕاستەوخۆی ژیان.
2026-08-22 16:57:09
0
Azad hajy :
👍
2026-08-22 09:29:58
0
To see more videos from user @dengek21, please go to the Tikwm
homepage.