@the.kanyaw08: هەموو ژین و خەیاڵ و بیر و هۆشم لای ئەوە و ئەویش دڵی لای کەسێکی ترە، من لێرەدا لە حەسرەتی ئەودا دەسووتێم و ئەویش لە جیھانێکی تردا بۆ یەکێکی تر دەگری، تەواوی تەمەنم تەرخان کرد بۆ ڕازاندنەوەی خەونەکانی، کەچی ئەو خەریکی چنینەوەی گەلاوێژی عەشقی نامۆیە و منیش وەک سێبەرێکی بێدەنگ لە دوورەوە تەماشای دەکەم، چاوەکانم تەنها وێنەی ئەو دەبینن لە ئاوێنەی ژیاندا بەڵام ئەو چاوی بڕیوەتە ئاسمانێکی تر و تیشکی من نابینێت، هەرچی وشە و شێعر و پەخشانی منە بۆ باڵای ئەو هۆنراوەتەوە بەڵام ئەو تەواوی پەرتووکی دڵی پێشکەشی عەشقێکی تر کردووە و منی لە پەراوێزی بیرچوونەوەدا هێشتووەتەوە، شەوانە کە من لەگەڵ خەیاڵی ئەودا کۆچ دەکەم بۆ قووڵایی ئازار، ئەو لەگەڵ یادگارییەکانی کەسێکی تردا خەو دەیباتەوە و من لەم گۆشەگیرییەدا دەبمە قوربانی، چەندە سەختە تەواوی بوونت ببەخشیتە مرۆڤێک کە خۆی بەشێک بێت لە تەواوی بوونی یەکێکی تر و تۆ تەنها ڕێبوارێکی غەریب بیت لە ناوچەی دڵیدا، هێشتاش دڵم واز لە لێدان بۆ ئەو ناهێنێت هەرچەندە دەزانێت کە لەو ناوچەیەدا هیچ شوێنێکی بۆ ئەو نییە و هەموو هیوایەک تەنها سەرابێکئ بێ هودەیە#forupage #fypシ゚ #foruyou

﮼کانیاو🖤.
﮼کانیاو🖤.
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 21 August 2026 22:49:54 GMT
7121
436
39
82

Music

Download

Comments

To see more videos from user @the.kanyaw08, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About