@bawa.gya4n1: خۆزگەم بەو خێزانەی ڕۆژانە لە ژێر سێبەری بوونتدا ئارامی دەدۆزنەوە و خۆزگەم بە تەواوی خزم و هاوڕێکانت کە بەبێ هیچ بەربەستێک لە هەر ئان و ساتێکدا دەتوانن بەرامبەر بێدەنگی و بزەی شیرینت دانیشن، ئەوانەی هەمیشە دەتوانن گوێبیستی نەرمترین تۆنی دەنگت بن بەبێ ئەوەی هیچ تەگەرەیەک لە نێوان جەستە و ڕۆحیاندا هەبێت، ئەوانەی ڕۆژانە چێژ لە گەرمیی ئامێزت و یاری و تەوقەکردن و دانیشتن لە پەناتدا وەردەگرن، ئەوانەی لە دەوری خوانێکدا لە بەرامبەر و لە تەنیشتت بە شادمانییەوە نانی ئێوارە دەخۆن و ڕێگاکانی گەشت و سەیرانیان بە هاوڕێیەتی تۆ زێڕین دەبێت، هەر کاتێک بیر لە بەهار بکەنەوە ڕاستەوخۆ لە قووڵایی چاوە ڕەشە سیحراوییەکانت دەڕوانن، ئەوانەی لە تاقەتپڕووکێنترین هاویندا فێنکیی گیانیان لە تێڕامانی تۆدا دەدۆزنەوە و لە ساردیی زستاندا بە گەرمیی نزیکبوونەوەت ڕۆحیان دەکەنەوە بە گوڵزار، لە پایزیشدا بە هەناسە دڵڕفێنەکانت ڕەنگی گەڵا زەردەکان دەکەنەوە بە سەوزی و تەواوی دەستپێکی ساڵی نوێیان بە تۆوە نوێ دەکەنەوە، ئەوانەی بە ئارەزووی دڵی خۆیان دەتوانن پەیوەندیت پێوە بکن و ڕێگەی هاتووچۆیان بەرەو ئامێزت ئاوەدان بێت.خۆزگەکانم زۆر لەوە قووڵترن، خۆزگەم بەو تاڵە پەرچەمانەی سەرت کە هەمیشە لە چاوە ڕەشەکانت نزیکن و ئامێز لە ئارامیی ڕوخسارت دەگرن، خۆزگەم بە دانە دانەی ئەو شادەمارانەی کە کەوتوونەتە نزیکترین بازنەی دڵت و بە گەرمی لێدانەکانی تۆوە دەژین، خۆزگەم بە ڕووناکی گڵۆپەکانی ژوورەکەت، بە مۆم و سیسەم و کانتۆری چواردەورەت کە بێپچڕان تێڕامانت تێدا دەکەن، ئەی چۆن باسی بەختەوەریی ئەو سەرینە نەکەم کە هەر شەوێک سەرتی لەسەر دادەنێیت و لە ئامێزی خۆیدا نغرۆی خەوت دەکات، خۆزگەم بە هەموو ئەو ئازیزانەی هەموو بەیانییەک چاویان بە دیدارت هەڵدێت و دەنگت دەبیستن، لەکاتێکدا من لەم دوورییەوە تەنها ئەوەندەم لە دەست دێت بێبەش لەسەرت بنووسم و بە چاوی ڕەش و بەژن و باڵا نازدارەکەتدا هەڵبڵێم، من تەنانەت توانای ئەوەشم نییە بڕێک لە ژاوەژاو و گێژاوی نێو مێشکم بە دیداری سەرپێیی تۆ خامۆش بڵێم چونکە ڕێگاکانمان ئەوەندە لێک دوورن کە هەرگیز ناگەنەوە بەیەک.ئاخ نازانم چ حیکمەت و سحرێک لە بوونی تۆدا پشاردراوەتەوە، ئەی ئازیزترینم ئەوەندە دڵم لە حەسرەتتدا دەسووتێت کە دەمەوێت تەواوی وردەکارییە بچووکەکانی جیهانی تۆ لە نزیک خۆم کۆبکەمەوە، تۆ هەرگیز تێناگەیت کە تا چ ئاستێک ئەڤینی تۆ لە دڵمدا ڕەگی داکوتاوە و نازانی چەندە پڕ لە ئاواتم بۆ بۆنکردنی عەترەکەت، تۆ نازانی من چەندە تینووی تەنها یەک سەرنجی کورت و ڕوانینێکی تۆم، لە ناخی دڵمەوە خۆزگەم بە هەموو ئەو شت و کەس و ڕووەک و هەوا و گازانەی کە لە دەوربەرتدان و تێکەڵ بە هەناسەکانت دەبن لەو جیهانەی تۆی تێدا دەژیت...#ba7reeeeeeee #نەمویسط #brokeennnnnnn
مـچـی،
Region: IQ
Saturday 22 August 2026 13:54:20 GMT
Music
Download
Comments
♾️. :
Emash kaseki awamn nabu🥰,
2026-08-22 15:21:03
4
hosen_kurd :
Goranyako hazar yad gare 🖤✨..)
2026-08-22 17:10:04
0
♡: :
Wenakay🤔???
2026-08-22 17:00:27
0
walbaaaaa :
🌚💔.
2026-08-22 16:16:43
0
To see more videos from user @bawa.gya4n1, please go to the Tikwm
homepage.