@aashqi_too: گەورەترین هەڵەی مرۆڤ ئەوەیە کە پێی وایە هەست و سۆزی کەسانی تر کایە یان یارییەکن و دەتوانرێت بۆ کاتکوژردن بەکاربهێنرێن و دواتر فڕێ بدرێن. بەڵام ژارۆکەی ژیان زۆر لەوە توندترە و کات و چارەنووس هەمیشە حساباتی خۆیان بە وردی دەکەن. گەڕانەوەی هەق و دادپەروەریی خودایی دەنگەدەنگ و دەهۆڵکوتانی تێدا نییە، بەڵکو تەنها کاتە.»ڕۆژێک دێت، کاتێک لە تەمەنتدا پێشڕەوی دەکەیت و مێردمنداڵی و هەرزەکاری جێدێڵیت، دەبیتە خاوەنی نازناوی پیرۆزی "باوک". لەو ساتەدا، چاوت بە چاوی بووکەچکۆلەیەکی بچووک دەبێت کە بەشێکە لە ڕۆحت، پارچەیەکە لە جەستەت و دەبێتە چاوی ڕووناكی ماڵەکەت. لەو ڕۆژەدا، کاتێک سەیری ئەو فریشتە بچووکە دەکەیت و دبینیت چۆن بە هەموو هێزی خۆت دەتەوێت لە هەموو بایەکی سارد، خەم و ناڕەحەتییەک بیپارێزیت، لەو کاتەدا یادەوەرییە کۆنەکان وەک فلیمی سینەمایی بە چاوتدا دێنەوە. ئەو کاتە یادت دەکەوێتەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان، تۆ دڵی کچێکی منت داشکاند، فرمێسکیشت خستە چاوی کەسێک کە ئەویش بۆ یەکێکی تر «جیهان» بوو، و بە ئاسانی یاریت بە هەستەکانی کرد. لەو سەعاتەدا، پڕ بە گەرووت هاوار دەکەیت و دەڵێیت: «خوایە گیان، با غەدری ئەوەی لە کچی خەڵکم کرد، بەسەر کچەکەی خۆمدا نەیەت!» ژیان بازنەیەکە؛ ئەوەی دەیچێنیت، ڕۆژێک دەیدوورییەوە. توندترین سزای مرۆڤ ئەوەیە کە ئەوەی بە کچی خەڵکی کردووە، ڕۆژێک لە ڕۆژان بە شێوازێک یان شێوەیەک لە کچی خۆیدا بیبینێتەوە. کەواتە پێش ئەوەی بشکێنیت، بیر بکەرەوە... چونکە دەستی چارەنووس هەرگیز لە کارکردن ناوەستێت و تۆش ڕۆژێک، لەبەردەم چاوی کچەکەی خۆتدا، پاداشتی ڕەفتارەکانی ئێستات دەبینیتەوە.#foryou #aashqito

♾️
♾️
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 22 August 2026 15:13:43 GMT
39300
3858
13
565

Music

Download

Comments

suzegull
suzy :
قەرزەو قەرزیش لەگەردنی خاوەنی نابێتەوە کۆن ئەبێ بەس نافەوتێ
2026-08-22 20:14:29
33
x7.jawhar
🗻 :
hamesha berm bua boya qat shtekm nakrdua la dahatue kchakam btrsm supas bo xua
2026-08-22 15:16:27
62
n4ren.x4n
NaReN🐣 :
تکایە کۆپی ئەو نوسینەم ئەویت🥹💔
2026-08-22 19:20:02
6
dnuuu.u
DENA :
Bzheee♥️
2026-08-22 22:17:18
0
nabune.auu0
nabune.auu :
Cope ♥️?
2026-08-22 17:17:03
3
ladyy..09
ladyy :
🥹🖤
2026-08-22 15:18:47
5
To see more videos from user @aashqi_too, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About