@carol.henry14:

forevergrateful45
forevergrateful45
Open In TikTok:
Region: CA
Sunday 23 August 2026 02:49:31 GMT
93
1
0
1

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @carol.henry14, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

نازانم کە کەی یان لە چ بارودۆخێکدا ئەم نامەیە دەخوێنیتەوە، یان ئایا هەرگیز دەگاتە دەستت یاخود وەک دەیان هەستی تری ناو دڵم بێدەنگ دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ ئەوەندە دڵم پڕ بوو لەو قسانەی کە لە شەوانی بێدەنگیدا خنکاون، بڕیارم دا هەموویان لە سەر ئەم پەڕەیە ڕشت بکەم، چونکە هیوا و ئازارەکانم بە تەنها لە مێشکمدا جێگەیان نابێتەوە. ئەو ڕۆژەی ڕێگای خۆت جیاکردەوە و بڕیارت دا بڕۆیت، تەنها خۆت نەڕۆشتی؛ بەڵکو بەشێکی زۆر گەورە لە ڕۆحی من، لە خەندەکانم و لە هیواکانی دواڕۆژم بە بێدەنگی لەگەڵ خۆت برد. ئەو ماڵەی کە پێشتر پڕ بوو لە دەنگی پێکەنین و هیوا، دوای تۆ ببووە چۆڵەوانییەکی خامۆش؛ شەوانە بە دیار ناوەکەت و وێنە کۆنەکانتەوە سەرم دەنایەوە و لەخۆمم دەپرسی: ئاخۆ چۆن دەکرێت کەسێک کە بڕیار بوو تەواوی ژیانت بێت، بەیەک سات ببێتە نامۆترین کەس لە ژیانتدا؟ من هێشتاش لەو ڕێگایانەی پێکەوە پیاسەمان تێدا دەکرد، لەو گۆرانییانەی بە سەرلێشێواوی گوێمان لێ دەگرت، و لەو شوێنانەی کە تێیدا پەیمانی مانەوەمان بە یەکتری دەدا، بەدوای سێبەری تۆدا دەگەڕێم. زۆر کەس پێیان گوتم لە بیری بکە و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەرەوە، بەڵام هیچ کەس نایزانێت کە چەندە ئەستەمە لەبیرکردنی کەسێک کە خۆی مانای ڕاستەقینەی خۆشەویستی فێر کردوویت، چۆن دەکرێت مرۆڤ بەشێک لە ڕۆحی خۆی لە بیر بکات؟ تێپەڕبوونی کات هیچ شتێکی کەم نەکردۆتەوە، بەڵکو تەنها فێری کردم چۆن ئازاری نەبوونت لە پشتی زەردەخەنە دروستکراوەکانمدا بشارمەوە، تاوەکو هیچ کەس درک بە ڕۆشتنی تۆ لە ناخمدا نەکات. هەر جارێک بەیانیان بە ئاگا دێم، یەکەم خەیاڵ کە دێتە مێشکم چاوەکانتە، و هەر جارێک شەوان سەرم دەنێمەوە، دوا ئاواتم ئەوەیە کە لە خەونمدا لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ تۆدا ببنوسمەوە. هەندێک جار دەچەمەوە سەر ئەو نامە کۆنانەی کە بۆت نوسیبووم، دەست دەکەم بە خوێندنەوەیان و وشە بە وشەیان ماچ دەکەم، هەست دەکەم هێشتا گەرمیی دەستەکانت و هێمنی دەنگت لە نێوان دێڕەکاندا ماونەتەوە. تێنەگەیشتم ئایا کوا ئەو هەموو پەیمان و بەڵێنانەی کە پێکەوە دابوومان؟ ئایا چۆن توانیت بەم ئاسانییە دەستبەرداری هەموو ئەو یادگارییانە بێیت کە بە خوێنی دڵمان دروستمان کردبوون؟ هەندێک شەو تا بەرهەی بەیانی بە دیار ئاسمانەوە دادەنیشم و بیر لە دەنگت دەکەمەوە، بیر لەو شێوازەی کە ناوی منت پێ بانگ دەکرد، بیر لەو ڕاستگۆییە وەهمییەی لە چاوەکانتدا دەمبینی. من هەوڵم دا هەموو هەڵەکان لە ئەستۆی خۆم بگرم تا تەنها بانووەکانی تۆ بە ڕاست بگێڕم، بەڵام راستییەکە ئەوە بوو کە تۆ پێشتر بڕیاری ڕۆشتنت دابوو و تەنها بەدوای هۆکارێکدا دەگەڕایت بۆ ئەوەی ڕێگاکەت لە من جیا بکەیتەوە. نامەوێت ئەم نامەیە بێتە هۆی بێزارکردنت یان بارگرانییەک بۆ ویژدانت، من تەنها دەمویست بزانیت کە ئەگەرچیش هەڵبژاردنی تۆ ئەوە بوو کۆتایی بە هەموو شتێک بێنیت و بە تەنها بەجێم بهێڵیت، بەڵام من هێشتا بە ناخی دڵم و بە پاکترین هەستەوە بیرت دەکەم. هێشتاش کە لە ناکاو ناوەکەت لە شوێنێک دەبیستم، دڵم بە هەمان لێدانی یەکەم ڕۆژی بینینت دەست بە کوتان دەکات و هەموو یادگارییەکان وەک فیلمێک لە پێش چاومدا تێپەڕ دەبن. ئەگەر هەموو جیهانیش بڵێن کاتی ئەوە هاتووە دەستبەردار بایت، دڵم هەرگیز ناتوانێت ئەو هەستە پاکەی بەرامبەرت هەیبوو بسڕێتەوە، چونکە تۆ تەنها کەسێک نەبوویت لە ژیانمدا، تۆ بۆ من تەواوی جیهان بوویت. هەرچەندە کات و دووری نێوانمان ڕوژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، بەڵام خۆشەویستیم بۆ تۆ تەنها قووڵتر و خامۆشتر دەبێتەوە. سوپاس بۆ هەموو ئەو ساتە خۆشانەی کە بەخشیتە ژیانم، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەک بوویتە جوانییەکانی دوێنێم، و من هەمیشە شانازی بەو خۆشەویستییە پاکەوە دەکەم کە پێم بەخشیت. هیواخوازم لە هەر کوێیەکیت و لەگەڵ هەر کەسێکیت، دڵت شاد و ویژدانت ئاسوودە بێت، ژیان ئەوەندە میهرەبان بێت لەگەڵت کە هەرگیز پێویستت بەوە نەبێت بە ئازارەوە دەستبەرداری کەسێک بێیت یان تامی لەدەستدانی کەسێکی ئازیز بچێژیت. ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان، لە ناوەڕاستی قەرەباڵغیی ژیاندا یان لە شەوێکی بێدەنگی زستاندا یادی من لە دڵتدا ئاگری کردەوە، تەنها ئەوەت لە یاد بێت کە من لە قووڵایی دڵمەوە، بە بێمەبەست و بە پاکی خۆشم ویستوویت، بێ ئەوەی هیچ داوایەکت لێ بکەم، و تا کۆتا هەناسەش ئاواتی بەختەوەری و سوکنایی بۆ دڵت دەخوازم، بە هیوای ئارامی و بەختەوەریی هەمیشەیی بۆ ڕۆحت✨🥰٬٬

About