@taibat_system: دکتۆر بەڕێزت مەبەستت ئەوەیە کەوا ئەو خواردنانەی کە قەدەغە کراوە لەناو سیستەمەکە پێشتر لەسەر خۆت تاقیت کردونەتەوە؟ بەڵێ، بێگومان. ئەی لەسەرەتادا لەسەر کێی تاقی بکەمەوە!؟ هەر پێویست بوو کەوا لەسەر خۆم تاقیان بکەمەوە، تاوەکو کاریگەری هەر خواردنێک بە تەنها لە جەستە ببینرێت. بۆ نموونە وەک ئەوەی گەر ئێستا تۆ بتەوێت توێژینەوەیەک لەسەر سیر بکەیت، دەبێت تەنها سیر بخۆیت بۆ ئەوەی بزانیت کاریگەری ئەو سیرە بە تەنها لە جەستەت چۆن دەبێت، نەوەک ئەو جۆرە توێژینەوە دوبارانەی کە بڵاودەکرێنەوە، بۆ نموونە دەبینیت توێژینەوەیەک پێتدەڵی دوای چاودێری: بینیمان کەوا ئەو کەسانەی سیر دەخۆن، تەندروستترین کەسانی جیهانن! ئەمە واتای چی!؟ ئەمە ئەوپەڕی بێمانایی و نالۆجیکیە! تیۆرییەکەی من دەڵێت جەستەت لەسەر بنەمای خۆچاککردنەوە و خۆچاکبوونەوە دامەزراوە لە هەموو نەخۆشییەکاندا، لە ماوەیەکی کورت، تەنها مردن نەبێ. خودای گەورە جەستەی بەو شێوەیە دروست کردووە کە خودکارانە خۆی چاک بکاتەوە. وە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «هیچ نەخۆشییەک نییە مەگەر خودا چارەسەری بۆ دابەزاندووە؛ ئەوەی زانیویەتی زانیویەتی و ئەوەی نەیزانیوە نەیزانیوە، تەنها مردن نەبێ. پێغەمبەر ﷺ بەر لە چەندین سەدە ئەمەی فەرمووە: چارەسەرەکە لەناو جەستەت دابەزێنراوە، وەک ئەوی داونلۆد کرابێتە ناو جەستەی خۆت. وە من چەندیم ساڵ کارم لەسەر ئەوە کردووە کە شێوازی کارکردنی ئەو چارەسەرە خودکارەی جەستەت بدۆزمەوە بە ڕێگای جۆری خۆراک. نەوەک ئەوەی توێژینەوەیەک دێت و پێت دەڵێ چارەسەری فلان نەخۆشی لە تۆوی مانگۆی ئەفریقیە! ئینجا تۆش بچیت بەدوای تۆوی مانگۆی ئەفریقی بگەڕێیت و بڵێی ئەوە دەرمانی نەخۆشیەکەمە! نەخێر، بەڕاستی ئەمە زۆر بێمانایە! یان بۆ نموونە جەنابت لە بیابان دانیشتوویت و کەسێک دێت و پێت دەڵێ زەیتی جگەری نەهەنگ دەرمانی هەموو نەخۆشییەکانە!! دەی باشە من لە ژیانمدا نەهەنگێکیشم نەبینیوە؛ ئەی چۆن زەیتەکەی پەیدا کەم!؟ کەواتە دەبێت هەموو ژیانم نەخۆش بم!؟ لێرەدا من لە ئێوە دەپرسم لۆجیکی ئەو جۆرە چارەسەرە لە کوێیە!؟ خودای گەورە شتە سەرەکیەکانی بۆ داناویت : هەموو شتێکی ئاسان کردووە بۆت، ئەوە خۆتیت کەوا شتەکان لەسەر خۆت قورس دەکەیت!. چارەسەرەکانی من زۆر ئاسانن؛ لەوانەیە خەڵک بەهۆی ئەو ئاسانەییەوە لێی تێنەگات!. من کە دەزانم و پێت دەڵێم ئەو خواردنە بۆت خراپە تەواو لایبەو مەیخۆ لەخۆتی دوورخەوە ئەو کات جەنابت باش دەبی. دەی کەواتە لەخۆت بپرسە چ قورسیەک لەمەدا هەیە!؟#سیستەمی_تەیبات #سیر #مانگو #nutrition #Lifestyle

سیستەمی خۆراکی تەیبات
سیستەمی خۆراکی تەیبات
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 23 August 2026 19:35:43 GMT
17826
1238
25
310

Music

Download

Comments

samiribrahimzangana
Samir Ibrahim Zangana :
اياك أن تشرب الماء مع الطعام/ يطفيء نار الهضم ويفسد المعدة من اراد الصحة / فاليجعل غذاءه على قدر حاجته ليس شيء أضر على البدن من إدخال الطعام على الطعام تكثير انواع الاطعمة يحير الطبيعة الهاضمة من أعداء المعدة الامتلاء
2026-08-23 20:57:18
2
kotryjwan0
Kotry jwan :
بو سپيرم چي باشه
2026-08-24 07:52:13
0
zamansaberkorde
زمان صابر محمد :
قەبرت پرنوربێت🥰🥰🥰🥰🥰
2026-08-23 20:29:09
2
auuaau1
Shlik 🍓 :
ڕاســــــــــــتە
2026-08-23 20:00:14
2
heminnadhif
Hemin Nadhif :
2026-08-24 10:53:09
0
shadan.rahman0
Shadan Rahman :
2026-08-23 21:21:52
0
nazilaa4.4
نازیلە :
جزاك الله خير
2026-08-23 20:53:03
1
kamaran.osman8
Kamaran Osman :
جێگای بەهەشت بێت إن شاء الله
2026-08-24 08:49:31
0
nosecon3
nosecon :
د. ضیاء العوضی لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٦ لە دوبەی، ئیمارات مرد. سەرەتا هەواڵەکە زۆر ناڕوون بوو؛ چونکە پێش ڕاگەیاندنی مردن، بۆ ماوەیەک ون بووبوو و هەندێ کەس هەواڵی مردنەکەیان ڕەت دەکردەوە. بەڵام دوای پشکنینی پزیشکی لە ئیمارات، وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند کە مردنەکە سروشتی بوو و هیچ شوبەیەکی جنایی نەبوو و هۆکارەکە جلطة قلبية مفاجئة ــ نەخۆشی/جلتەی ناگهانی دڵ بوو. کەواتە هیچ بەڵگەی باوەڕپێکراو نییە کە کوژراوە یان کۆمەڵێک کەس کوشتوویانە. ئەو بانگەشانەی لە سۆشیال میدیا بڵاو بوونەتەوە زیاتر گومان و شایەعە بوون، بەڵام ڕاپۆرتی فەرمی هۆکاری مردنەکەی بە جلەتەی ناگهانی دڵ داناوە. 📱 بۆچی دوای مردنەکەی زۆرتر بووە بە بابەت؟ چونکە مردنی ناگهانی + مشتومڕی پزیشکی + سۆشیال میدیا لە یەک کاتدا کۆبوونەوە. لە کاتی مردنیدا، هەژمارەکانی سۆشیال میدیای ئەو ژمارەیەکی زۆر شوێنکەوتوویان هەبوو؛ سەرچاوەیەک باس لە زیاتر لە ٢ ملیۆن شوێنکەوتوو لە Facebook و نزیکەی ٣٤١ هەزار لە YouTube دەکات. پاش مردنەکەشی، چەندین کەیس و تۆمەت بڵاوکرانەوە کە نەخۆشان بەهۆی جێهێشتنی دەرمان و پەیڕەوکردنی «الطيبات» زیانیان بینیوە. بەڵام هەموو ئەو کەیسەکان نابێت بە شێوەی دادپەروەرانە وەک حوکمی کۆتایی لەسەر دکتۆرەکە دابنرێن؛ زۆریان لە شایەتیی پزیشک یان خێزانی نەخۆشەکانە و پێویستیان بە سەلماندنی پزیشکی و یاسایی هەیە. کورتەی قسە: ئەو پزیشکێکی ڕاستەقینە بوو و بنەمای پزیشکیی لە ICU و تخدیر هەبوو، بەڵام دواتر بووە ڕێکخەری سیستەمێکی خواردنی زۆر مشتومڕهێنەر. بەهۆی بانگەشە پزیشکییەکانەوە لە میسر سزای پیشەیی درا و ناوی لە تۆمار سڕایەوە؛ چەند مانگ دواتر لە دوبەی بە جلتەی ناگهانی دڵ مرد.
2026-08-23 20:40:17
4
shiphan.chaw.shin
ادریس هەولێریی :
قسەکانی زحر تەواوە. ئەوەش دەگەریتەوە سەر جحری خوینەکەت ج جۆریکە ج جحرە خواریکی بۆ خوینی تۆ بەسودە یا خرابە
2026-08-24 12:28:46
0
khadr_yousef
خدر یوسف :
دا هەندیک شت بۆتان ڕۆن بکەم ئێلکە قەدەغەیە بەس مایۆنێز دروستە (مایۆنێز بە ئێلکە دروست دەکرێت) تەمەتە قەدەغەیە بەس مەعجون تەماتە قەدەغە نیە نابیت زۆر ئاو بخۆی بەس دەبیت شەربەت بخۆی ئای کابرایە بەس شتەکان خۆش ناوێت قەدەغە دەکەت @🇷🇺
2026-08-23 21:35:31
1
k194828
عبدالعزيز :
🤲🤲🤲🤲🤲🤲
2026-08-23 19:41:31
1
karzan19824444
Karzan💜 masife :
🌹🌹🌹
2026-08-23 19:43:29
1
k.a.r.m.a.n.d
KÁRMÀŅĐ :
👏👏👏
2026-08-24 08:16:38
0
dyq3955xekh0
محمد نادر :
🥰🥰🥰
2026-08-24 10:07:45
0
user6988.776676751
user6988عــزیــز آغـا776676751 :
🌹🌹🌹
2026-08-24 16:52:30
0
To see more videos from user @taibat_system, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About