@p4reenaz: تەنها بۆ یەک چرکە بێ ئومێدیم بشکێنە تەنها یەک نامە بنێرە و یەکسەر بیسڕەوە، تەنها با نۆتۆفیکەیشنێکی ناوەکەت لەسەر شاشەی مۆبایلەکەم بدرەوشێتەوە و دواتر وون بێت، من بەڵێن دەدەم وەک نەبینراو مامەڵەی لەگەڵ بکەم، بەڵێن دەدەم پرسیار نەکەم چی بوو و بۆچی سڕیتەوە، تەنها ئەو هەموو بەسە تا لە قەراخی ئەم بێ ئومێدییە کوشندەیە دەربازم بێت، تەنها با وا هەست بکەم بۆ یەک چرکە، تەنها بۆ یەک چرکەی تێپەڕ، دەستت هەڵەی کردووە یان مێشکت یادی منی کردووە، من لەو کەسانە نیم کە داوای گەڕانەوە بکەم، من ئێستا تەنها ڕازی بووم بەوەی بە "وەهمێک" بژیم، نامەیەک بنێرە و بیسڕەوە، با مۆبایلەکەم بلەرزێت و دڵم لەگەڵیدا بۆ هەزارەمین جار داپچڕێت، بەڵام لانیکەم با وابزانم کە هێشتا لە کوچەیەکی وونبووی یادگارییەکانتدا ناوێکم ماوە، من لە قەراخی کەوتنە خواردام، لەو شوێنەی کە هیچی تێدا نییە جگه لە بێدەنگییەکی سارد، ئەم یارییەی سڕینەوەیە بکە تەنها بۆ ئەوەی ڕوحی من کەمێک ئۆقرە بگرێت، با وابزانم بیرت کردووم، با وابزانم پەشیمانییەک لە ناختدا جوڵاوە و دواتر ترساویت، 💜من پێویستم بەو ترسە و بەو هەڵەیەی تۆیە تا بڕوا بکەم کە هێشتا مرۆڤم و شایەنی ئەوەم کەسێک "هەڵەیەکم" بۆ بکات، ئاخر چەندە مەزڵوومانەیە مرۆڤ تەنها داوای "نامەیەکی سڕاوە" بکات بۆ ئەوەی نەمرێت، چەندە قورسە کە ئومێدی من تەنها بەند بێت بە شتێکەوە کە بوونی نییە، تەنها بۆ یەک سات ئەو شاشە تاریکە ڕووناک بکەرەوە و دواتر وەک هەمیشە تاریکی بکەرەوە، من تەنها ئەو ڕووناکییە کاتییەم دەوێت تا بزانم هێشتا لە ژیاندا ماوی و تەنها سێبەرێکی وونبوو نی لەناو خەیاڵەکانم...#foryou #activeeeeeee #fyp #vip #activeeeeee
﮼پەریناز🎀.
Region: IQ
Sunday 23 August 2026 23:17:02 GMT
Music
Download
Comments
َ :
Xwshke Atwane Acc Bdaite 2 Qsay Lagalla Akam?
2026-08-24 11:14:32
1
Rawa :
Drokay dro nia
2026-08-24 15:27:01
2
Hamaa🥀 :
bo ma3ida 3L agre namzania🥰
2026-08-24 14:53:27
7
💤 :
3L ???
2026-08-24 11:52:17
3
ㅤ :
3L awishi pe naxwretawa
2026-08-24 16:58:01
1
َ :
3L bxua ta sarii mang baxoy nayataua🥰
2026-08-24 17:08:05
2
A7mad🖤🦅 :
وه ره جات بى زه حمةت
2026-08-24 08:25:39
1
user3081433070136 :
dada ba7rakay ejash gar 3 ltr awi tyaya 😂
2026-08-24 16:00:26
4
Hawa.bokani🖤.! :
3 L 😂
2026-08-24 07:04:45
3
𝖯 💎 :
ماشالله ماحیدەی دەبل تۆربۆیە ٣ لتر
2026-08-24 16:34:48
1
𝖽𝖺𝗋𝗋𝗈𝗈' :
braro 3L 2 charak axomo ta qurgm de ja 3L😂😂😂
2026-08-24 08:15:41
1
kasozanaa :
3l😂😂😂😂😂 kamai zor zainasu labasa ba niu qap le abetawa
2026-08-24 16:29:55
2
𝓜’ :
کابرای مەسیحی هەولێر ٣ لیتر و نیوی خواردەووە جەڵدە لێیا مرد
2026-08-24 16:22:31
2
﮼ئەژە﮼کەرکووکیآنۆ🥷🏻. :
3L bxuato lasar das re akat🙂🦦🦦
2026-08-24 14:42:06
2
Память’ :
٣ لیتر ئاو؟ 😂
2026-08-24 15:49:11
2
sen4k.0 :
Kura zalam haya 3L bxwa axr mubalaxay lemaka 3L bedayta fell abeta merula😂
2026-08-24 05:48:05
2
m.104oo :
♥️🤍
2026-08-24 19:04:36
0
To see more videos from user @p4reenaz, please go to the Tikwm
homepage.