@afnann821: 🔟خاڵ لە هەڵبژاردنی کچ بۆ زەواج 9️⃣خزمی زۆر نزیک نەبێت: لەڕووی کۆمەڵایەتی و تەندروستییەوە باشترە، ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکرێت لە نزیکترینەکان نەبێت و دوور بێت. 🤲وەک وتراوە: کەسی دوور بخوازن نەک نزیک، واتە ئافرەتی نامۆ و دوور بگەڕێن، کە هیچ خزمایەتییەک نییە بۆ ئەوەی مناڵەکان لاواز نەبن. ◾️ ئیمامی عومەر فەرموویەتی: ( بۆ هاوسەرگیری بەشوێن ئافرەتی دووردا بگەڕێن تا منداڵەکانتان لاواز نەبن ) 🤲لەڕووی پزیشکییەوە هەندێک نەخۆشی هەن ناوبراوبن بە ( نەخۆشییە بۆ ماوەییەکان ) کە لە دایک و باوکەوە بۆ مناڵ ئەگوێزرێنەوە، جا ئەگەر دایک و باوکی خزمی نزیکی یەکتریی بوون، ئەوا ڕێژەی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییانە زیاترە. 🤲ئاشکرایە کە حەڕام نییە بەڵام ئەگەر کەسێ کچی خاڵی یان مامی بەدڵ بوو و لەڕووی ئایینی و ڕەوشت و شەرم و پاکوخاوێنی و هتد، گەر بەدڵی بوو ئەتوانێن هاوسەرگیرییان لەگەڵ ئەنجام بدات، بەڵام بێگومان دوور بێت باشترە. بەڵام گەر هەر خزمی خواستەوە، واتە هیچی نەکرد، خزمی نوێی پەیدا نەکرد و هەر بەدەوری خۆیدا خولایەوە. 🤲لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە لەوانەیە بەهۆی ئەو زیاتر تێکەڵاوبوونەوە ناکۆکی لە نێواندا ڕووبدات و زیاتر بێت، بەهۆی بوونی کێشە لەنێوانیانەوە خزمایەتییەکە پەرش و کاڵ و سستی بکەوێتە پەیوەندی نێوانیان. 🤲لەسوودەکانی هاوسەرگیری دوور زیاتر ناسینی خەڵکان و ئاشنابوونی جۆرە بیرکردنەوە و کلتور و عەقڵیەتی نوێ و سوودمەندبوون لێیانەوە 🤲سوودی تر زیاتر تێکەڵاوبوونی خەڵکانی نوێ بریتییە لە زیاتر بڵاوکردنەوە و گەیاندنی وەحی بە ناوچە و شوێنە دوور و جیاوازەکان و زیادکرنی پشتیوانیی زیاتر لە خزمەتی دین #ئیسلام_ڕێگەی_ژیانە #استغفرالله #پێوەرەکانی هەڵبژاردنی هاوسەر #foryou #reels
﮼دوانامە﮼ 📄
Region: IQ
Monday 24 August 2026 17:54:24 GMT
Music
Download
Comments
Zena_A :
❤️❤️❤️
2026-08-27 10:55:04
1
𝒩𝓊𝓃𝓊’𝓈🤍🦋 :
@saman_N qurbant bm💚🥹
2026-08-27 20:55:30
1
ONLY_ESLAM_7 :
🤲🤲🤲
2026-08-25 13:57:31
2
kanarazad8 :
👍👍
2026-08-27 07:29:23
0
bloomya :
💛🌼
2026-08-25 16:45:33
1
payam♡ :
پەروەردگار بە جوانی ئیمان بمانڕازێنەرەوە، بمانکە بەو کەسانەی هیدایەتدراون و هیدایەتی خەڵکی دەدەن..🤲
2026-08-25 22:53:27
1
To see more videos from user @afnann821, please go to the Tikwm
homepage.