@n.nadiar: ئایی ئازیزترین و دڵ پاکترین کەسم تۆ لە ژێر خاکیت بە جەستە لە لام نیت ، بەڵام دڵنیابە دایم لە خەیاڵەکانمدای لە فکر و بیر و هۆشم دایی، تا ئێستاش هەموو شەوو کات و ساتێک بە خەیاڵ و بیر کردنەوە لە تۆ نەبێ ناتوانم بخەوم گیانی من، بەردەوام بیری ئەو خەندە و قسەکانت ئەکەم، خاک بەسەرم کە خاک بەسەر بویت و نازانم خاک چی بەسەر هێناوی ،کە بەبێ ماڵئاووای کردن و زۆۆر لە ناکاو ڕۆیشتی لە دوای مردنی تۆ منیش بەبێ تۆ هەزار جار بۆ بوونت مردووم ، تا ئێستاش بە خەوێکی زۆۆر ناخۆش و کابوسێک دێتە بەرچاوومۆ کە هێز و توانام نەماوە و زۆۆر بێ چارەو سەرگەردان بووم ناتوانم و نازانم چۆن هەڵسمەوە لەو کابوسە ناخۆشە کە تۆی لێ سەندووم، بەڵام بەردەووام ئومێدم پێتە لە هەموو شوێنێک تۆ دەبینم لە خەیاڵ و خەوو وە بەردەوام دێیتە بەر چاوەکانم دڵ و گیانی من ، ئەگەر ئەزانی داخ و چەند سەختە و چەند بیرت دەکەم ئـــــاخ و هەزار ئــــاخ بێ تۆیم هەڵمژیوە ناتوانم بەرگە بگرم تەواو هێزم نەما هیچ هیواو ئاواتێکم نەما، تەنها چاوەڕێی ئەوەم خوای گەورە بمهێنێتەوە بۆ لات و پێت شاد ببمەوە ئەم جارە قەت ناهێڵم تەنها بیت و هەر لات ئەبم گیانەکەم ،ئازیزتر لە گیانم بەقەدەر هەزار دیدار قسەم بۆ هەڵگرتووی بەس داخی گرانممم دێمە سەر گۆڕت و قسەکات هەموو جارێک بۆ دەکەم بەس دەمێکە چاوەڕێی جوابم و ناتوانی جوابم بدەیتەوە گوێم لەو دەنگەت بێت و ئومێدێک و هیوایەک بە ژیان کردنم بدەیتەوە چەنێک بانگت دەکەم و قسەت بۆ دەکەم هیچ جوابێکت نیە ئازیز و گیانی من ، چەندین جار گووێم لێ بووە بە ناوی تۆ بانگی کەسێکیان ئەکرد زوو ئاوڕم داوەو هەزار ئاواتم خواست کە تۆ بیت و وام ئەزانی تۆیت تێگەیشتم کە ئەکرێ ناوێک تا کۆتایی تەمەنیش یەک کەس خاوەنی بێت کەسە دوورەکەممم #foryoupage #nnadiar #brakam #خوای_گەورە_لێیخۆشبێت #انلله_وانا_اليه_راجعون

𝖭𝖺𝖽𝗂𝖺𝗋 ⪼ ﮼نادیار
𝖭𝖺𝖽𝗂𝖺𝗋 ⪼ ﮼نادیار
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 24 August 2026 20:36:24 GMT
1056
65
0
34

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @n.nadiar, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About