@cwtha009: រឿងអ្នកស្វែងរកប្រអប់វេទមន្ត ភាគ03 (មានតរហូតដល់ភាគបញ្ចប់ សូមជួយស៊ែផងបងប្អូន)

រឿងភាគខ្លី
រឿងភាគខ្លី
Open In TikTok:
Region: KH
Tuesday 25 August 2026 06:09:27 GMT
7316
520
7
10

Music

Download

Comments

user5861744288125
ឡុងរតនា ភួមិអូរ :
2026-08-25 07:41:53
0
user3256215292126
កេ្មងកំពូលឌី🥰🥰💕💕💖💖 :
❤️❤️❤️
2026-08-25 18:22:32
0
user4747029813619
user4747029813619 :
🥰
2026-08-25 10:19:09
0
user7084917039957
👺❤️‍🔥ប្រូភូ ប្រូភូ❤️‍🔥👺👺 :
🥰🥰🥰
2026-08-25 06:38:52
0
piya42246
Piya :
🥰🥰🥰
2026-08-25 06:30:22
0
samrach981
samrach98 :
❤️❤️❤️
2026-08-27 11:19:19
0
To see more videos from user @cwtha009, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەگەر ڕۆژێک هاتیت هەموو گوڵەکانی شار لێ دەکەمەوە و لەگەڵ خۆمدا بۆ پێشوازیت دەهێنم، ئازیزم نازانم ئاخۆ هەرگیز تۆ دێیت یان نا، بەڵام ئەگەر ڕۆژێک هاتیت ئەوا تۆ نیشانی هەموو گوڵەکانی شار دەدەم و بە گوڵەکانی شار دەڵێم ئەها ئەمە گوڵەکەی منە ئەگەر ڕۆژێک هاتیت، ئەوا کورسی و میوزیک دێنم و تا کات تەواو دەبێت بەدیار تۆوە دادەنیشم و سەیرت دەکەم ئاخر دەڵێن سەیرکردنی مانگ ئاسوودەیی بۆ مرۆڤ دەهێنێت هەی ئاسوودەییم، ئازیزەکەم وەلێ من نازانم ئاخۆ تۆ ڕۆژێک دێیت یان نایەیت و منیش تا کۆتایی تەمەنم چاوەڕێی هاتنی تۆ دەبم بەڵام ئەگەر ڕۆژێک هاتیت، ئەوا هەموو مرۆڤانی شار بێدەنگ دەکەم تا بتوانم بە ئاسوودەیی لەگەڵ تۆدا بدوێم، ئەگەر تۆ هاتیت هەموو شۆفێرەکان لە لێخوڕین دەوەستێنم تا دەنگی هیچ سەیارە و ماتۆڕێک نەتوانێت ببیێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی گوێم لە پیتێکی تۆ نەبێت، ئازیزم من نازانم ئاخۆ تۆ دێیت یاخود نایەیت، بەڵام ئەگەر هاتیت کارەبای هەموو شار دەکوژێنمەوە و لەبری گلوپ چەند مۆمێک دادەگیرسێنم تا دەنگی هیچ ئامێرێکی کارەبای نەتوانێت ببێتە هۆکاری ئەوەی ووشەیەکی دەمت تۆ تێپەڕ بێت و من گوێم لێ نەبێت،  ئازیزم من ئەمەوێت ئەو ڕۆژە تەنها دەنگی تۆ بە گوێکانمدا تێپەڕ بێت،  ئازیزم من ئەمەوێت ئەو ڕۆژە تەنها دەنگی من و تۆ بە شاردا بڵاوبێت، ئاخر ئازیزم من ئەمەوێت ئەو ڕۆژە من و تۆ بە تەواوی وجودمانەوە لای یەک بین، ئازیزی دڵم نازانم ئاخۆ ڕۆژێک دێیت یان نا، بەڵام ئەگەر خودا کردی و ڕۆژێک تۆ هاتیت و دوو کورسی و مێزی بچوک پێکەوەی کۆکردینەوە ئەوا تۆ قسەم بۆ بکە لەسەر هەرچی بابەتێک بیت، ئاخر ئازیزم ڕوحم پێویستی بە قسەکانتە، ئاخر ئازیزم ڕوحم پێویستی بە وشەکانتە، ئازیزی دڵم وەک هەمیشە نازانم ئاخۆ تۆ دێیت یان نا، بەڵام ئەگەر هاتیت و باوەشێک توانیتی نوێنەرایەتی ئەوە بکات کە چەندم خۆشەوێیت ئەوا بۆ هەمیشە باوەشت دەکەم، ئازیزی دڵم ئەگەر ڕۆژێک هاتیت ئەوا، گوێ بۆ هەموو قسەکانت دەگرم بەڵام ئەگەر قسەکانت تەواو بوو ئەوا ئەو کات من هەموو قسەکانی دڵم بە گوێتدا دەتەقێنمەوە و باسی هەموو ئەو شەو و دوورو درێژو باراناویانەی زستانت بۆ دەکەم کە لە سەرمادا لەبن سەقفی خانووە چۆڵکراوەکەی مامە تاهیردا شەو تا بەیانی بۆت ئەگریام، ئەگەر هاتیت باسی هەموو ئەو کاتانەت بۆ ئەکەم کە بەبێ تۆ تێمپەڕاند، ئەگەر هاتیت پێت ئەڵێم، ئەگەرچی ئێستاش ئازیزتری لە ڕۆحی ڕەوان ئەمە چ خەسارەیەک بویت بۆ عومرم، پێت ئەڵێم کە بەم هەموو برینەوە هێشتا زیندووم ئەوەیە تۆم لە ناخدایە، پێت ئەڵێم هەموو چرکەیەکی ئەو چوار ساڵەی بە تاک لایەنە تۆم خۆشویست بە جۆرێک بیرم ئەکردیت وەک بڵێی بەشێک لە ڕۆحم لەلای تۆ بیت، ئەگەر هاتیت پێت ئەڵێم، بینیت هۆکارەکان تا کوێیان بردین؟ بینیت هەردووکمان لە یەک شار بووین بۆ ماوەی چەند ساڵ بەڵام بۆ چرکەیەکیش ئاگامان لەیەک نەبوو؟ پێت ئەڵێم بینیت چارەنووس چۆن لێکی کردین؟ هەی چارەنووسە نەبۆکەم، پێت ئەڵێم بۆ هێشتت ببیت بە هی کەسێک کە بۆ چرکەیەکیش بەقەدەر من خۆشی نەویستویت؟ ئازیزم ئەگەر ڕۆژێک هاتیت ئەوا پێت ئەڵێم من دەزانم کە تۆ هەرگیز بۆمن نابیت بەڵام هەمیشە خۆشمەوێیت، گەر هاتیت ئەو کات پێت ئەڵێم، ڕاستە هەرگیز نەمەتوانی ئەم هەموو خۆشەویستییەم بۆ بدرکێنم و بۆ چەندین ساڵ شاردمەوە بەڵام ئایا چاوەکانم پێیان نەوتی کە خۆشمەوێیت؟ ئازیزم ئەگەر هاتیت پێت ئەڵێم، وه من زۆر ئازاری خۆمدا کاتێک تۆم خۆشویست، پێت ئەڵێم کە تۆ زۆر ئازاری منتدا کاتێک منت خۆشنەویست و کەسێکی ترت خۆش ویست، دەبینیت ئازیزی دڵم لە هەردوو لاوە تاکە کەس ئازار درا لەم نێوەندەدا من بووم؟ ئازیزی دڵم ئەگەر ڕۆژێک هاتیت و توانیم قسەکانی دڵمت بۆ بکەم ئەوا پێت ئەڵێم، کە چەندین ساڵە تاک لایەنە لە سوچێکی ئەم ژیانەدا خۆشمویستیت بێ ئەوەی تۆ بیزانیت، گەر هاتیت پێت ئەڵێم، هیچم لە تۆ نەئەویست جگە لە خۆت، پێت ئەڵێم لە کۆتاییدا تۆ ئەو کەسە نەبوویت کە خۆشمەویست، بەڵام خۆشمویستی، ئازیزم نازانم ئاخۆ ڕۆژێک دێیت یان نا بەڵام ئەگەر هاتیت پێت ئەڵێم وەکو تامی بابۆڵە گەورەکەی بەیانیانی دایکم کە بۆی دەپیچامەوە بۆ قوتابخانە، تامی ئەو ڕۆژانەی تۆم دەبینی لەو قوتابخانەیەی کە هەموو سوچێکی پڕە لە یادگاری یەکتر بینینی من و تۆ هێشتا لەبن دانەکانمدا بەتام ماونەتەوە، ئازیزی دڵم ئەگەر ڕۆژێک هاتیت و تێر قسەمان کرد لە کۆتایی قسەکاندا بە هێواشی پێت دەڵێم، هەرگیز نەمتوانی بۆ ساتێکی درێژ لەباوەشت بکەم و تێر تێر بۆنت بکەم، من تەنیا لە دوور تۆم خۆشویست و خۆشەوێیت، بەڵام ئەگەر مەرگ گەیشتو من مردم ئەوا بزانە، کە من زۆر تۆم ئارەزووکرد، زیاتر لە هەرشتێک کە بمەوێت، من زۆر خەیاڵم لەسەری خۆمدا لەگەڵ تۆ دروست کرد کە هەر بە خەیاڵی مانەوە، خوات لەگەڵ بچکۆلەکەم لە بیرت بێت بۆ هەمیشە ڕێبەیە هەیە کە خۆشی دەوێی🥰:) #reba

About