ئەی نیشتمان
بەڵام ئەی نیشتیمان ئەشمزانی
ئەم هەور و چڕۆ و کۆڵانانە بۆ من نین
ئەو خانوو بەرە گەورانە و ماڵە خنجیلانە بۆ من نین
ئەم ئەسپە شین باو و نێرە کەو و سمۆرانە بۆ من نین
سوێندی درۆ و جنێوەکانت بۆ منە
زەردەخەنەی کچەکانت،
دەستی دۆستانی کوڕەکانت بۆ من نین
لچ هەڵقورچان،
چەمۆلە لێگرتن،
مشتەکۆڵە و شەقە زللـەکانت بۆ منە
باخچە و قوتابخانە و سەیرانگاکانت بۆ من نین
زێراب و کوخت و بەندیخانەکانت بۆ من نین
2026-09-18 16:00:39
1
To see more videos from user @unstablemood0, please go to the Tikwm
homepage.