@malkghaziharki: بارودۆخی ئەم دواییەی ناو گوندی گردەڕەشە و هاووڵاتییانی عەشیرەتی هەرکی، پێویستی بە تێگەیشتنێکی عەقڵانییانە هەیە. بەڕای من: یاسا دەبێت بۆ هەمووان یەکسان و سەروەر بێت؛ بۆیە پەنابردن بۆ چاوشکاندن و ترساندن بە ڕێگەی هێز بە تەواوی ڕەتکراوەیە. لەم نێوەندەشدا میدیا بەرپرسیاریەتییەکی گەورەی لەسەر شانە، چونکە بەشێکیان لە پێناو لایک و بینەر، و بەشێکی تر بەپێی بەرژەوەندیی حیزبی، خەریکی شێواندنی واقیعن. ئەم بابەتە لە کرۆکدا کێشەیەکی یاسایی و کۆمەڵایەتییە و تاقە مەرجەعی ڕاستەقینە بۆ چارەسەری، دادگاکانن. هەرچەندە نەهێشتنی چەکی بێمۆڵەت، کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایش و ڕێگری لە پشێوی ئەرکی حکومەتە بەپێی یاسا، بەڵام لە جیهانی سۆشیال میدیای بێ کۆنتڕۆڵی ئۆنلایندا، ناکرێت ڕەچاوی هەست و سۆز و شکۆی خەڵک نەکرێت. گوزەران و بارودۆخی دارایی ئێستای هاووڵاتییان بەرگەی ناڕەحەتیی نوێ، ناکۆکیی عەشائری و بەکارهێنانی ئەو بۆشاییانە لەلایەن نەیارانەوە ناگرێت. بۆیە ئارامکردنەوەی دۆخەکە پەیامێکی زەروورە بۆ هەموو لایەک و راستەوخۆ لە بەرژەوەندیی نیشتمانیدایە؛ چارەسەری کۆتاییش تەنیا لە پابەندبوون بە یاسایەک دایە کە جێبەجێکردنی بێلایەن و دادپەروەرانە بێت. دڵدار هەرکی

Malk ghazi harki
Malk ghazi harki
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 25 August 2026 18:07:04 GMT
3078
113
1
21

Music

Download

Comments

To see more videos from user @malkghaziharki, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About