@lunaayso1: ئەمڕۆ ئەوە هاتبۆیە خەیاڵمەوە پەیجێک دروستبکەم و ناوی بنێم بیرکردنەوەکانم لەکاتی قاپشۆردنا🫧 لەبەر ئەوەی زۆرترین و باشترین بنەماکانی ژیانم و بیرکردنەوەم لەکاتی ئیش و کاروباری ماڵ و بەتایبەتی قاپشۆردنا ئەدۆزمەوەو درک بە دەیەها بیرکردنەوەی ناوازە ئەکەم! سیستمی هاوچەرخ و نوێی بەڕێوەبردنی جیهان و matrix و کۆیلایەتی مۆدێرن، ئەوەی لە ئەقڵمانا چەسپاندووە کە خۆشبەختی بریتیە لە پۆشین و بەکارهێنان و کڕینی تازەترین مۆدە و براندەکان، سەرکەوتوویت بریتیە لە باشترین ئیش و دەستکەوتنی زۆرترین پارە و ڕۆتینێکی بەردەوامی ئیش و قازانجی پارە و مادیات. وەکو ئافرەتیش ئەوە ئەخرێتە مێشکمانەوە کە کۆت و بەندی کۆیلایەتی بشکێنین و وەک و دایک و پور و داپیرمان نەژین و ئیشی ماڵ و دانیشتن لەماڵەوەمان قبوڵ نەبێ و هەمووی عەیبەیە و شەرمەزاریە و باسی ئەوەمان بۆ ئەکەن کە ئافرەت هێزێکی وای هەیە ئەتوانێت هەموو ئەو ئیشانەی پیاو ئەیکات ڕۆژانە ئەتوانین بیکەین، بەڵێ زۆرێک لەئیشەکانیان ئەتوانین بکەین بەڵام فەڕزی عەین نیە لەسەرمان بیان کەین🍁 نەخێر پێموایە ئەسڵەن ئەوە ئەرکی پیاوە بچێتە بەر گەرماو سەرما و قورسی ژیان بخاتە سەرشانەکانی و پێویستی خێزانەکەی پڕ بکاتەوە لە ماددە نەک ئەرکی ئافرەت بێت. منیش خەونمە و ئامانجمەو هەوڵیشی بۆئەیەم کە لەو بەشەی ئەیخوێنم بگەمە باڵاترین و بەرزترین ئاست، حەزم لە پارەیە حەزم لە ئیشکردنە حەزم لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەیە بە لێهاتووییەکانم، بەڵام خۆ ئەگەر دەورانی زەمەن و ویستی پەروەردگار وابوو تەعین بم لەسەر ئیشی ماڵەوە گلەیی ناکەم🌱 من لەزەتێکی زۆر ئەبەم لە دەربڕینی مێینایەتی خۆم لە دروستکردنی خواردن و پاککردنەوەی ماڵەکە و هاوکاریکردنی دایکم و ڕازاندنەوەی ماڵەوەو و ئارەزوو ئەکەم جێپەنجەی پڕ میهرەبانی و نەرمونیانیم لەسەر هەموو لایەکی ماڵەکە ببینم. نەخێر عەیبەو شورەیی و شەرمەزاری نیە دانیشتن لەماڵەوەو پەیڕەوکردنی یاسای خالق و دروستکردنی ماڵێکی پڕ ئارامی و پەروەردەکردن و پێکهێنانی خێزانێکی تەندرووست. ژیان بریتی نیە لە پارەو مۆدەو براند. #fyp #fypシ゚viral #kurdish #شعب_الصيني_ماله_حل😂😂 #kurdistan
𝑆𝑂𝐿☀️
Region: IQ
Tuesday 25 August 2026 18:34:15 GMT
Music
Download
Comments
﮼شازادە ﮼مەلوو ﮼رەواندزی😋👑 :
پۆستێکی جوانە !! جیا لە کاپشن ئەمەوێت بڵێم ئێمەی مرۆڤ فێر نین دابنیشین وکات بۆ بیرکردنەوە تەرخان بکەین هاکەزای بڕیارەکانی ژیانمان ئەدەین یانیش هەڵە ئەکەین بەبێ بیرکردنەوە لێیان بەڵام لەکاتی کردنی ئیشێک بۆ نمونە قاپ شۆردن جیا لەوەی بە تەرکیزەوە ئیشەکە ئەکەیت و قاپەکان ئەشۆیت لەلایەکی تر مێشکت دەست ئەکا بە کار کردن و بیر کردنەوە لە هەڵەکان کە کردوتە و بیر کردنەوە لەو ئەنجامانەی کە ڕەنگە هەتبێ بۆ کارێک کە لە داهاتوو ئەتەوێ ئەنجامی بدەیت یاخود بیرکردنەوە و درک کردن بە چەندان شت کە لە کاتە ئاساییەکاندا بیرمان لێ نەکردوەتەوە کاتمان دانەناوە بۆ بیر کردنەوە لەو هەڵانەی کردوومانە لەو شتانەی کە ئەمانەوێ لە داهاتوو بیکەین و ئەو ئەنجامانەی لە کردنی کارێک بە دەستی ئەهێنین بەڵکو تەواوی کاتەکانمان بە هەنێک شتی بێسودەوە بەرێ ئەکەین ، من وەک کچێک باشترین بەشی ڕۆژەکەم قاپ شۆردنە چونکە ئەوە ئەو کاتەیە کە بیر لە هەموو شتەکان ئەکەمەوە تیایا بۆ هەنێک کەس ئەمە گەمژانەیە بەڵام تەنها ئەوانەی ئەنجامی ئەدەن تێئەگەن لێی!! بە هیوای سەرکەوتن بۆتۆ ❤️
2026-08-25 20:44:05
8
𝚍𝚠𝚑𝚊’ :
لەوە خۆشتر نیە یارمەتی دایکم بدەم..
2026-08-26 23:41:07
5
Enolla :
Your mind is as beautiful and unique as you are.🤍
2026-08-26 12:06:08
2
Nothing🫠🐾 :
کاتێک بێتاقەت ئەبم ئەچم خۆم بە ئیشەوەە خەریک ئەکەم بەس بەوە ئارام ئەبمەووە و دەروونم مورتاح ئەبێ ، ئەگەر ئەوە نەبێ شێت ئەبم و زۆر بیر لە شت ئەکەمەوە🌚
2026-08-26 13:34:27
5
𝑺𝒆𝒍𝒊𝒏💙 :
yarmatidan xoshtren hasta👌
2026-08-28 20:20:04
1
To see more videos from user @lunaayso1, please go to the Tikwm
homepage.