@wrcha92: تۆ قەرەبووی هەمو رۆژە تاڵەکانی من بویت.!.،، هەندێک کەس تەنها دێنە ناو ژیانت و تێدەپەڕن، بەڵام هەندێک کەس وا جێگای خۆیان لە دڵت دەکەنەوە کە دوای ئەوان، هیچ کەسێک ناتوانێت شوێنیان پڕ بکاتەوە. تۆ بۆ من لەو کەسانەیت؛ ئەو کەسەی کە بوونت بۆ دڵم ئارامییە و ناوت بۆ ڕۆحم هەستێکی تایبەتە. خۆشم دەوێیت، نە تەنها بۆ ئەوەی کە چۆنیت، بەڵکو بۆ ئەو هەستەی کە لەگەڵ تۆدا لە ناخم دروست بووە. لەگەڵ تۆدا دڵم هێمن دەبێتەوە، قسەکانت بۆم دەبنە دڵخۆشی، و تەنانەت هەست بە بێدەنگیشت دەکەم. ئەگەر ڕۆژێک لە من بپرسن خۆشەویستی بۆ تۆ چییە؟ دەڵێم: خۆشەویستی ئەوەیە کە کەسێک ببێتە بەشێک لە دڵت، بەبێ ئەوەی داوای بکات؛ ببێتە هۆی پێکەنینت، بەبێ ئەوەی بزانێت؛ و بوونی تەنها، ڕۆژە تاریکەکانت بکاتە ڕووناک. من نازانم سبەی چی ڕوودەدات، بەڵام ئەوە دەزانم کە هەستێکی ڕاستەقینە بە ئاسانی لەبیر ناکرێت. هەندێک خۆشەویستی بە وشە ناوترێن، چونکە هەستەکانم زۆر لەوە قوڵترن وەک لەوەی کە بە وشە بتوانم دەری ببڕم تۆ بۆ من تەنها ناوێک نیت لە نێو ژیانم؛ تۆ یادەوەرییەکی جوانی ئەو کاتانەیت کە دڵم بە بوونت خۆشحاڵە. ئەگەر هەموو شتێک لە ژیان بگۆڕێت، هەندێک هەست هەر دەمێننەوە، چونکە شوێنیان لە دڵە، نەک لە بیر. و ئەگەر هیچ شتێکم نەبێت بۆ وتن، تەنها ئەمە دەڵێم: لە نێوان هەموو وشەکان، «خۆشم دەوێیت» بچووکە، بەڵام هەستێک کە لە پشت ئەم وشەیەیە، هەندە گەورەیە کە هەموو دڵم پێویستی بەوەیە کە بۆتی دەر ببڕم بەڵام ناتوانم دەری ببڕم بۆت چونکە تۆ لێرە نیت تا پیتی بلیم چەندم خۆشدەویت بەڵام. زۆر دڵنیام لەوەی تۆ هەست بەخۆشەویستی من دەکەیت. من ناتوانم لەبیرت لەم من ناتوانم بیرت لینەکەمەوە. ناتوانم خۆشم نەویت نائازیزم من هێندە بێوەفا نیم بەرابەر هەمو ئەوشتانەی بۆمنت ئەنجا مداوە. گەموئەوکارانەی بۆمنت کردوە تەنها لەبەر ئەوەی بزەیەک خەندەیەک لەسەر لیوم ببینیت. کاتیک دڵتەنگ دەبوم هەمیشە پیتت دەوتم دڵتەنگ مەبە جونکە تۆ هەموشتەکانت پەیوەستە بە منەوە بۆیە دڵخۆشە بە. ئەی ئیستا چۆن دڵخۆش بم کە لە ناز و موحیبەت و خۆشەویستی تۆ ون بوم ها ئازیزی من #الحمدلله_دائماً_وابداً #اللهم_صلي_على_نبينا_محمد #سلێمانی #هەڵەبجە #خورماڵ
Sola🤎🌚
Region: IQ
Tuesday 25 August 2026 20:13:25 GMT
Music
Download
Comments
:
بە چی مرد دادە خوای لێی خۆشبێ
2026-08-26 12:55:32
5
🖤 :
ay hawarr🥲
2026-08-26 10:41:50
0
﮼شیتە ﮼گیان🖤. :
Baxwa nau nasm bas har posteku abenm pr ba dlll xafat u bo axom u agrem xwai gaura ley xosh bet u saburi dli tosh bat aziz gyan😔🥺😭💔🤲
2026-08-26 18:28:43
1
𝓰𝓾𝓵𝓵𝓪ꨄ︎ :
خوای گەورە سەبووری دڵت بدات خوشکم😭😭
2026-08-26 00:29:34
0
ЯДMД💤 :
رقم لە خۆشەویستیە بەلام وەلا دلم بۆ ئەم دادیە ژانی کرد خوا بە بەهەشتی بەرین شاد کا لە دوونیاکەی تر چاوەرێتە دادە گیان🥰💔
2026-08-26 11:40:12
62
H🦋” :
دەبێ هەموو جارێک بمانگریەنی💔🥲
2026-08-25 20:19:58
164
﮼نازدار ﮼ی﮼حاجی ﮼بلباس🌻✨⚜️ :
بەجی مرد
2026-08-26 10:21:36
2
𝓐7𝓪💔 :
ٸەم ماوەیە زۆر ماندووم،هەست بە هیچ ٸارامیەک ناکەم هەست بەبوونی هیچ خۆشیەک ناکەم لەم ۯیانە،سەیرە ها لەکەسێکی روو خۆش و قسە خۆش ،ببیتە کەسێک سارد و قسەنەکەر،سەختی رۆۯگار دەردێکت بەسەر دێنی کە هەمیشە بیرت بیت،بۆ هەمیشە لەیادی نەکەی،قەد واماندوو نەبوومە بەم شێوەیە بیرکردنەوەکانم نایەڵن بخەوم،ٸیسراحەت نیم ،بێزار،ماندوو،هیلاک،سەرٸێشە،نازانم بەڵام بەخوا ٸەم رۆۯانە زۆر ماندووم،لەحاڵێکام کە خۆم نازانم چیمە نازانم چارەسەرەکەم چیە،تاڵە سپیەکانی قۯم ٸەزانن کە من چیم لەدڵم هەڵمگرتوە قەد نەموتووە کە حەزم لەچیە و چیم ٸەوێت،چوونکە هەرگیز ناگەم بەو شتانەی حەزم لێیەتی و ٸاواتی پێ ٸەخوازم چی بکەم ٸەبێت لەدوورەوە سێریان بکەم،ڕۆۯانێک زۆر دڵخۆشبووم،زۆر جوان بووم،زۆر قسەم ٸەکرد،زۆر ٸەگەڕام،بەڵام وام لێهات دوور بکەومەوە و هەرگیز و هەرگیز بیر لەدڵخۆشی نەکەمەوە تەنانەت بۆ جارێکش،من ٸێسا هەزاران کەسن و هەزاران ٸازیز بەمن ٸەڵێن چیتە.؟ منێک کە ٸەو هەموو ناخۆشیەم بەسەر هات ٸەتانەوێت باش بم.؟ پۆزەتیف بم.؟ نا هەرگیز بەو جۆرە بیر لەمن مەکەنەوە پێم ٸەلێن گۆراویت،پێم ٸەڵێن لاواز بوویت،پێم ٸەڵێن تاڵەکانی قۯت بەم تەمەنی بیست ساڵیە سپی بوو،بەڵێ سپی بوو بەهۆی ٸەو ٸازارانەی لەدڵم هەیە،هەمیشە هەمیشە حەزم کردووە کەسێک هەبێت گوێم بۆ بگری لێم تێبگات بەڵام هەرکەسەو بەٸازاری خۆیەوە ٸاڵاوە،من ٸێسا کەسێکم لێ ونە هەموو دوونیا بکەم ٸەو کەسە نادۆزمەوە🕊️💔,
2026-08-26 13:26:53
6
﮼دێـڪــە🤍. :
دڵم ژانی کرد بۆت💔
2026-08-26 06:09:02
41
medinah𖤓 :
ay hauar💔
2026-08-26 07:22:26
7
خانمی~𝐴💍♥️ :
Twxwa copy🥺🥺
2026-08-26 08:30:48
2
﮼دیە﮼فیدای🖤 :
بمرم کەماخۆشە بەس ئاسایە بزانم بەچی مردد💔🥰😇
2026-08-26 14:25:48
1
﮼هەنی🩷,, :
دادە چن ساڵ بوو هاوسەر بون؟ وەڵای دڵم بۆت ژان ئەکات😍
2026-08-26 17:37:06
2
svn7 :
ای دوای او شوت کرد🥺🥺
2026-08-26 16:51:08
1
﮼مالیک💎, :
Amoza gyann🤒💔💔
2026-08-26 09:29:58
4
🥀 :
بمرم💔
2026-08-26 08:05:15
2
AHMADy HAJY :
لا حول ولا قوە الاباللە
2026-08-26 12:24:51
1
Jwan Jwan🇺🇸⛓️ :
خوالي خؤشبيت داده گيان 🥺
2026-08-26 06:24:09
2
To see more videos from user @wrcha92, please go to the Tikwm
homepage.