@zad.almoomin: ( كُلُّ مَنۡ عَلَيۡهَا فَانٖ ) هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وین، هه‌ر هه‌مووی فه‌وتاوو تیاچووه ده‌بێت بمرن ( وَيَبۡقَىٰ وَجۡهُ رَبِّكَ ذُو ٱلۡجَلَٰلِ وَٱلۡإِكۡرَامِ ) ته‌نها زاتی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن بڵندی و ڕێزداری تۆیه که‌ده‌مێنێته‌وه ( فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن ( يَسۡـَٔلُهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ كُلَّ يَوۡمٍ هُوَ فِي شَأۡنٖ ) هه‌موو گیانله‌به‌رو زینده‌وه‌ران له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌رده‌وام به‌گوفتارو به‌زمانی حاڵ، داوای پێداویستی و داخوازیه‌کان له‌په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن، هه‌موو ڕۆژێک و هه‌موو کاتێک ( ملیۆنه‌هاو ملیاره‌ها، به‌ڵکو بێ شومار تاوتۆی ده‌کات له‌بوونه‌وه‌رو له‌جیهانی ئاده‌میزادو په‌ری و فریشته‌کان و... هتد ) ( فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن ( سَنَفۡرُغُ لَكُمۡ أَيُّهَ ٱلثَّقَلَانِ ) ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری، ڕۆژێک دێت به‌تایبه‌ت لێتان ده‌پرسینه‌وه و دادگایتان ده‌که‌ین ( خوای باڵاده‌ست هه‌ڕه‌شه له‌م دوو ده‌سته‌یه له‌دروستکراوه‌کانی ده‌کات، که‌له‌هه‌ندێک ڕووه‌وه سه‌رپشکی کردوون و ئازادی داونه‌تێ، به‌ڵام زۆربه‌یان یاخی و سه‌رکه‌شن، قوڕ به‌سه‌ر یاخیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا ) ( فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
وەصــیــەتــ 🩵 | WaSsyyah
Region: IQ
Wednesday 26 August 2026 00:36:36 GMT
Music
Download
Comments
𝑨𝒃𝒅𝒖𝒍𝒍𝒂🖤✨ :
❤️🩹❤️🩹❤️🩹
2026-08-26 15:09:31
1
𝑺𝒉𝒆𝒊𝒌𝒉 ༄ :
💙😌
2026-08-26 06:23:14
1
To see more videos from user @zad.almoomin, please go to the Tikwm
homepage.