@pasedrh: كە گوێ لە تو خەون بووی هەمی گاڤا دەگری، خەیاڵت بۆ بەرزاییی چیڕۆکی عەشقی كچ و كوڕێك، بووک و زاوایەک دەتفڕێنێت، بەڵام لە پشتی ئەو ئاواز و وشە ئەڤیندارییە ناسکانەوە، ڕاستییەكی مێژووییی تاڵ هەیە، دەتباتەوە سەردەمە تاریكەكەی هەولێرێ، سەرەتای حەفتاكانی سەتەی ڕابردوو. سەجا ئیسماعیل كە گوێ لە تو خەون بووی هەمی گاڤا دەگری، خەیاڵت بۆ بەرزاییی چیڕۆکی عەشقی كچ و كوڕێك، بووک و زاوایەک دەتفڕێنێت، بەڵام لە پشتی ئەو ئاواز و وشە ئەڤیندارییە ناسکانەوە، ڕاستییەكی مێژووییی تاڵ هەیە، دەتباتەوە سەردەمە تاریكەكەی هەولێرێ، سەرەتای حەفتاكانی سەتەی ڕابردوو. ئەو شیعرە ناسكە لەبن قەڵاتێ داندرایە، ڕێک لەو جێیەی ئێستە گۆڕەپانێكی گەورەی ڕاگرتنی ئۆتۆمۆبێلە و جاران بینای مەحکەمەی لێ بوو. سبەینەكی غەمگین بوو، ڕێک کاتژمێر یازدەی پێش نیوەڕۆ، فەرماندەیەکی پێشمەرگە، لە بەردەم دەرگەی سەرەکیی مەحكەمەی هەولێرێ، بە غەدر لەلایەن چەكدارانی ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە شەهید دەکرێت. فەیسەڵ مستەفا شاعیری ناسراوی بادینان، لەو کاتەدا وەک مامۆستا لە پەیمانگەی پێگەیاندنی مامۆستایانی هەولێر کاری دەکرد، شاهێدحاڵی ڕووداوەكە بووە. لەو ڕۆژگارە سەختەدا، بێدەنگییەکی بەسام باڵی بەسەر ناوچەكەدا کێشا بوو، هۆڵەکانی خوێندن چۆڵ بوون، قوتابیان بۆ بەرگری لە كوردستان، ڕوویان لە شاخ کردبوو، ڕووداوی شەهیدکردنی پێشمەرگەیەك لە پێش مەحکەمە، هێندەی تر دۆخەكە دەشڵەژێنێت، بەڵام بۆ فەیسەڵ مستەفا، دەبێتە ئازارێکی قووڵ و دواتریش دەیكات بە هەوێنی شیعرێکی نیشتمانیی بەرز و دەنووسێت: تو خه‌ون بوى هه‌مى گاڤا ته‌ لمن به‌ردان روندكێت چاڤا كه‌له‌گرى كه‌ت هناڤا نه‌ تو بوى بویك نه‌ ئه‌ز زاڤا كا ئه‌و خه‌ون جانا شه‌ڤێ كا ئه‌و خه‌ون هه‌یڤا شه‌ڤێ دا گولێ ببم ده‌نگێ دلا تك تك دلى گوت من تو دڤێى ته‌ بوچ هێلام لسه‌ر ڤان كولا كا ئه‌و خه‌ون كا ئه‌و چرا دا به‌لاڤ كه‌م لهه‌مى درا رێك نه‌چویێ ل چ ده‌راڤا ئەم شیعرە لەلایەن هونەرمەند تەحسین تەهاوە كرایە سترانێكی ڕەسەن و باڵكێش، زۆربەی خەڵك هەر وا دەزانن گۆرانییەكی دڵدارییە، بەڵام وەك فەیسەڵ مستەفا باسی دەكات، ئەو شیعرەی مانیفێستۆیەکی سیاسیی قووڵ و مانای گەورەتری هەبوو، دەڵێت لە چەمكی (بووک)دا مەبەستی کوردستان و مافی خودموختارییە، کە ڕێککەوتننامەکەی ساڵی ١٩٧٠ بە زوویی لەلایەن بەعسەوە پێشێل کرا، شۆڕش و گەل بەو ئامانجە مەزنەیان نەگەیشتن کە گیانیان لە پێناویدا پێش مەرگ خستبوو.

ڕواندز میدیا
ڕواندز میدیا
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 27 August 2026 08:47:08 GMT
37548
1451
29
278

Music

Download

Comments

xareb.ahmad
Xareb Ahmad :
باشترین هونرمند تەحسین تها بو که له ناخی دڵیه وه گۆرانی ده گوت 💓💓💓💞💞🌷🙏🙏♥️🙏
2026-08-27 13:46:50
0
edsv.csdc
Brwa sharazuri :
مەیبەنەوە سەر سیاسەت ، دەنگێكی نایابی هەبوو ،ڕۆحی شاد .
2026-08-28 16:08:39
0
ballaiym
Aso ballaiy :
💔🥺💔
2026-08-28 08:34:29
1
user761799478760
تورين🌺 :
ممكن الترجمه فاعل خير
2026-08-28 07:22:33
0
kalsum479
Kalsum :
ئەوەی من بزانم ئەم گۆرانیە لەسەرعیشقی راستەقینەی خۆیەتی کەماڵی کچەکە کچەکەیان نەداوەتێ و ئەمیش ئەم گۆرانییە دەڵێ
2026-08-28 07:31:25
2
shukorsian
شكور سيان :
مەیکەنە شۆڕشگێڕ هەتا بەعس مابوو بەعسی بوو
2026-08-28 14:24:16
0
hawzheer
Hazhar Omer :
تحسين تةهاو فؤاد احمد لة هةموو حةفلةكاني زةماني بةعس گؤرانيان دةگؤت....
2026-08-28 12:09:32
0
sarhangxoshnaw31
مام 🥀قەلاندەڕ🥺غەڕیبۆکە❤🇸➳ :
او هونەڕ مەندانە دوبارە نابناوە
2026-08-28 11:47:16
0
sham16871
sham :
👏👏
2026-08-27 17:22:06
0
ahmadhanaraey132
ahmadhanaraey132 :
كؤرانيكه.زؤر.راسته.له.سه.ر.عشقي.راسته.قينه..له.كه.ل.كجيك.كه.خوشت.ده.ويست.هه.رله.يادت.ده.رناجيت.تاكو.مردن
2026-08-27 20:24:35
1
danakamal657
danakamal657 :
كورانيه كى زور جوانه
2026-08-27 22:09:27
0
majdatawfik
Majda Tawfik :
2026-08-28 02:33:35
0
msherfatah7
Msher Fatah Ababakr Surche :
بەڕەح مەت بێ
2026-08-27 18:15:25
0
rezanbarznje820
تارمای🖤 :
خوای گەورە لێی خۆشبێت هونەرمەند تەحسین تەها دەنگێکی شازی هەبوو گۆڕی پڕبێت لە نور گۆرانییەکانی هەمووی یەك لە یەکتری خۆشبوو
2026-08-28 11:17:10
0
xareb.ahmad
Xareb Ahmad :
🌷🌷🌷💞💞💓♥️♥️♥️♥️
2026-08-27 13:47:03
0
cakesbyshna
Cakes By Shna :
بەڵێ بەڕێزان ئەو کوردستانەی ئێستا بەو شێوە بەرهەم هاتیە کەچی ئێستا تازە بەتازە بەهاوکاری حکومەت خەریکە تەعریب دەکرێ لە هەولێر خۆمان بەبێگانە دەبینن ئای چەند بەداخم !💔
2026-08-28 06:51:12
2
1ad804
ADEL ALSELIVANY :
😍😍😍
2026-08-28 12:16:45
0
talia_.store
TD :
🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏
2026-08-27 21:09:54
0
b...............end
B⚖️R :
🥺🥺🥺
2026-08-28 08:42:51
0
dawllatmam
Dawllat :
💚
2026-08-28 07:59:23
0
user5468760088176
user :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰❤️
2026-08-28 04:21:26
0
ismahilhaji2
Ismahil xurshed :
❤️
2026-08-28 10:08:12
0
yaseenkhthr
yaseen khther :
❤️❤️❤️
2026-08-27 17:50:46
0
jangawerilyas
jangawerilyas :
🌹🌹🌹
2026-08-27 11:34:37
0
To see more videos from user @pasedrh, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About