@sulltan.pasha0: مڕۆڤ لە شاکارەکانی دروستکراوانی خودایە و خاوەنی ڕۆحێکی ناسک و دڵێکی پڕ لە هەستە؛ نەک کەرەستەیەکی بێگیان کە هەر کات حەزت لێ بوو ڕووی تێ بکەیت و کاتێکیش وەڕەس بوویت لە بێدەنگیدا فەرامۆشی بکەیت. کاتێک کەسێک لە پێناو مانەوە لەگەڵتدا دەجەنگێت و لە هەڵەکانت خۆش دەبێت، ئەوە بەو مانایە نییە کە لاواز یان بێ‌کەسایەتییە، بەڵکو نیشانەی قووڵایی ئەو خۆشەویستییە پاکەیە کە لە ناخیدا بۆتی هەیە. یاری کردن بە هەست و نەستی مرۆڤەکان گەورەترین زوڵمە؛ چونکە ڕەنگە ڕۆژێک بەئاگا بێیتەوە و تێبگەیت کە هیچ کەس بە ئەندازەی ئەو بۆ لەدەستدانت نەترساوە و دڵی بە خەمەکانت نەسووتاماوە. ئەو مرۆڤانەی کە ناتوانن نیوەچڵ و نیوە بە نیوە خۆشیان بویێیت، گەوهەری نایاب و دووبارەنەبووەوەی ژیانن؛ ئەگەر جارێک بڕۆن و لەدەستیان بدەیت، لە تەواوی دوونیادا هیچ کەسێکی تر ناتوانێت شوێنەواڵە بەتاڵەکەیان لە دڵتدا پڕ بکاتەوە. دڵێک کە بۆ تۆ لێدەدات هەلی دووەمی شایستەیە، نەک لێدان و شکاندنی زیاتر. بڕۆ و ئەو دڵە بڕیندارە ئاشت بکەوە و مەهێڵە لەدەستت بچێت، چونکە بەجێهێشتنی خۆشەویستییەکی وەها پاک، پەشیمانییەکی ئەبەدی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

sulltan pasha
sulltan pasha
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 27 August 2026 09:22:36 GMT
7038
1722
1
67

Music

Download

Comments

qandelqadr5
♾️ :
🥀🥀🥀
2026-08-27 15:03:28
0
To see more videos from user @sulltan.pasha0, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About