@tawhi511: صەبــر کــاتێک دڵــت مــانــدووە بــەڵــام هـێـشـتــا بــە خــودا دڵــبــەســتــەیــــت... هەندێک جار ژیان ئەوەندە قورس دەبێت تەنها یەک وشە دەتوانێت دڵت بگرێتەوە: سەبر بگرە... خودا لەگەڵتە. ﴿إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ﴾ «بەڕاستی خودا لەگەڵ سەبرکەراندایە.» [البقرة: ١٥٣] سەبر ئەوە نییە کە نەگرییت نەئازاردرێیت یان دڵت نەشکێت سەبر ئەوەیە لە ناو هەموو ئازارەکاندا هێشتا باوەڕت بە خودا نەشکێت. لەوانەیە ئەو دەرگایەی ئێستا داخراوە خودا دەرگایەکی جوانتری بۆت هەڵگرتبێت. لەوانەیە ئەو چاوەڕوانییە درێژە پێشەکییە بۆ شتێک کە دڵت هەرگیز پێشبینی نەکردووە. پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «وَمَا أُعْطِيَ أَحَدٌ عَطَاءً خَيْرًا وَأَوْسَعَ مِنَ الصَّبْرِ» «هیچ بەخشینێک بە مرۆڤ نەدراوە کە باشتر و فراوانتر بێت لە سەبر» [بخاری و مسلم] ﴿فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا﴾ «بەڕاستی لەگەڵ سەختی ئاسانی دێت ، بەڕاستی لەگەڵ سەختی ئاسانی دێت ». [الشرح: ٥–٦]. ئەگەر ئەمڕۆ دڵت ماندووە وا مەزانە کۆتایی هاتووە... هێشتا دوعاکانت لەبیر نەکراون هێشتا ڕووناکی لە پشت ئەو تاریکییەیە. خودا دەتوانێت ئەوەی بە چاوت نامومکینە بە یەک فەرمان بگۆڕێت. سەبر بگرە... دوعا بکە... و دڵت بە خودا بسپێرە چونکە ئەو دڵەی پشت بە خودا دەبەستێت هەرگیز بێ هیوا نابێت. ʳᵃˢʰᵃ🖤.
التوحید /Tawhid
Region: IQ
Thursday 27 August 2026 15:50:57 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @tawhi511, please go to the Tikwm
homepage.