@unboxdoxin_: #aothun #trending #xhtiktok #viral #review

☆☆.Unbox đồ xịn ☆☆
☆☆.Unbox đồ xịn ☆☆
Open In TikTok:
Region: VN
Friday 28 August 2026 04:19:51 GMT
347
6
1
0

Music

Download

Comments

tqynhz_ah_tyty
🎭𝙌𝙖𝙣𝙝 𝙡𝙤𝙣𝙚𝙡𝙮🎭 :
ưng z
2026-08-28 05:46:53
0
To see more videos from user @unboxdoxin_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

هەندێک جار لە ژیاندا، لەبەردەم دەرگایەکدا ڕادەوەستین و هێندە بە توندی لێی دەدەین تا پەنجەکانمان خوێنیان لێ دێت. بە گریانەوە دەپاڕێینەوە و پێمان وایە ئەگەر ئەو دەرگایە نەکرێتەوە، ئیتر ژیانمان کۆتایی دێت و هەموو خەونەکانمان دەبنە خۆڵەمێش. بەڵام دەرگاکە هەرگیز ناکرێتەوە، یان ڕەنگە زۆر بە ڕەقی بە ڕووماندا دابخرێت. ئێمەش بە دڵشکاوی و بە هەستکردن بە ستەمێکی گەورەوە دەگەڕێینەوە و لە دڵی خۆماندا دەڵێین:
هەندێک جار لە ژیاندا، لەبەردەم دەرگایەکدا ڕادەوەستین و هێندە بە توندی لێی دەدەین تا پەنجەکانمان خوێنیان لێ دێت. بە گریانەوە دەپاڕێینەوە و پێمان وایە ئەگەر ئەو دەرگایە نەکرێتەوە، ئیتر ژیانمان کۆتایی دێت و هەموو خەونەکانمان دەبنە خۆڵەمێش. بەڵام دەرگاکە هەرگیز ناکرێتەوە، یان ڕەنگە زۆر بە ڕەقی بە ڕووماندا دابخرێت. ئێمەش بە دڵشکاوی و بە هەستکردن بە ستەمێکی گەورەوە دەگەڕێینەوە و لە دڵی خۆماندا دەڵێین: "بۆچی خودا گوێی لێ نەگرتم؟ بۆچی ئەو تاکە شتەی دەمویست لێی سەندمەوە؟". بەڵام تاڵترین و لە هەمان کاتدا جوانترین ڕاستیی ژیان ئەوەیە؛ خودا دەرگاکەی نەکردەوە، نەک لەبەر ئەوەی گوێی لێت نەبوو، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو، دیمەنی پشت دەرگاکەی دەبینی کە تۆ نەتدەبینی. کێشەی ئێمە ئەوەیە کاتێک شتێکمان دەوێت، چاومان کوێر دەبێت بۆ هەموو ئەگەرەکانی تر. وا دەزانین ئەگەر نەگەین بەو کەسە دیاریکراوە، یان ئەو کارە و ئەو سەفەرە، ئیتر دونیا وێران دەبێت. ڕێک وەک چیرۆکی ئەو گەنجەی کە هەموو تەمەنی خۆی تەرخان کرد بۆ ئەوەی خەونەکەی بهێنێتە دی و چێشتخانەیەکی گەورە لە یەکێک لە شەقامە جەنجاڵەکانی شار بکاتەوە. ئەو گەنجە قەرزی کرد، شەو و ڕۆژی خستە سەر یەک، گرێبەستی شوێنەکەی کرد و تەنانەت کەلوپەلەکانیشی کڕی. بەڵام ڕێک یەک هەفتە پێش کردنەوەی، خاوەن موڵکەکە بە بیانوویەکی سەیر گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و بە نیوەی پارەکەیەوە دەری کرد. گەنجەکە تووشی ڕووخانێکی دەروونیی هێندە گەورە بوو، پێی وابوو ئیتر ژیانی کۆتایی هاتووە و گەردوون پیلانی لە دژی گێڕاوە. ئەو هەموو شەوێک دەگریا بۆ ئەو دەرگایەی بە ڕوویدا داخا. بەڵام ئەوەی ئەو نەیدەزانی ئەوە بوو کە خودا خەریکی ڕزگارکردنی بوو لە کارەساتێکی گەورەتر. تەنیا شەش مانگ دوای ئەو ڕووداوە، شارەوانی بڕیاری دا ئەو شەقامە بەتەواوی تێکبدات بۆ دروستکردنی پردێک، و هەموو دوکانەکانی ئەو لایە داخران. ئەگەر ئەو گەنجە چێشتخانەکەی بکردایەتەوە، نەک هەر خەونەکەی لەدەست دەدا، بەڵکو دەکەوتە ژێر قەرزێکی هێندە قورسەوە کە تا کۆتایی تەمەنی نەیدەتوانی بیداتەوە. بەڵام چونکە ئەو دەرگایەی بە ڕوودا داخرابوو، ناچار بوو بەو کەمە پارەیەی بۆی مابووەوە، بچێتە گەڕەکێکی چۆڵتر و دوکانێکی بچووکی سادە بکاتەوە. لەوێ، بەبێ فشاری قەرز، کارەکەی هێواش هێواش گەشەی کرد و دوای دوو ساڵ بووە خاوەنی یەکێک لە براندە هەرە سەرکەوتووەکانی ئەو شارە. ئەو کاتەی کە لە لووتکەی سەرکەوتندا بوو، تێگەیشت کە ئەو دەرگایەی لێی داخرابوو، سزایەک نەبوو بۆ لەناوبردنی، بەڵکو قەڵغانێک بوو بۆ پاراستنی. ئێمە زۆرجار بۆ شتانێک دەگرین کە ئەگەر پێی بگەیشتینایە، دەبوونە گەورەترین دۆزەخی ژیانمان. کاتێک کەسێک جێت دەهێڵێت و هاوسەرگیرییەکەت تێک دەچێت، یان کاتێک کارێکت لێ تێک دەچێت، لەبری ئەوەی لەبەردەم ئەو دەرگا داخراوەدا دابنیشیت و بگریت، تەنیا ئاوڕێک بۆ دواوە بدەرەوە. ئەو هێزەی کە تۆی دروست کردووە، هەرگیز دەرگایەکت لێ داناخات بەبێ ئەوەی دیوارێکی ترت بۆ نەڕووخێنێت تا ڕێگایەکی فراوانترت نیشان بدات. ئەو دەرگایەی کە خودا لەناکاو بۆت دەکاتەوە، زۆرجار ئەو دەرگایەیە کە تۆ هەرگیز لێت نەداوە و تەنانەت نەتزانیوە بوونیشی هەیە، بەڵام کاتێک دەچیتە ژوورەوە، دەبینیت ڕێک ئەوەیە کە ڕۆحت پێویستی پێی بووە، نەک ئەوەی حەزە کاتییەکانت داوایان دەکرد. بۆیە چیتر دەستە خوێناوییەکانت بشۆ کە بەهۆی لێدانی دەرگای هەڵەوە بریندار بوون، چونکە ئەوەی تۆ پێت وایە کۆتایی ڕێگاکەیە، لە ڕاستیدا تەنیا گۆڕینی ئاراستەی سەفەرەکەتە بەرەو شوێنێکی زۆر جوانتر. هەر شادبن ئەزیزانم .. کەمال گەزنەی - ٢١-٨-٢٠٢٦ #hawler #slemani #duhok #kurdistan #کەمال_گەزنەی

About