@shar.tea: من هەمـوو کات باش نیـم بەڵام هەموو کات پێئەکەنم هەمووکـات خۆم بەهێز نیم بەڵام هەموو کات ئەمەوێ وا لە خەڵک بکەم بە بەهێزی بوەستن و هەمووکات پڕ لە ئومێد و گەشبین و پۆزەتیڤ نیم بەڵام هەمووکات ئەمەوێ ڕووناکیەک دروست کەم لە دڵی ئەوانی ترو وایان لێبکەم هیوایان هەبێ هەموو کات ئەمەوێ بە قسـەیەکیش بێ دڵیان بدەمەوە و دڵخۆشیان بکەم گەر بە دەستی من بێت ئەمەوێت هەموو خەڶک باش بکەم و دڶخۆشبن بەدەست خۆم نیە بەرگە ناگرم کاتێک کەسێک بە ڕووخاوی ببینم و ببینم کە بریندارە ئەمـەوێ ببم بە دەرمان بۆ دەردەکانی و برینەکانی ساڕێژ کەم ناتوانم مرۆڤەکـان بە تەنها جێبهێڵم کاتێک خـراپن ناتوانم جێیان بێڵم و فەرامۆشیان بکەم کاتێک پێویستیان پێیە کەسێک لە باوەشیان بگرێ و گوێیان لێ بگرێ یاخوا کوێر بێ ئەوەی بڵێت لە کاتە سەختەکانم لە تەنیشتمەوە نەوەستاوی و پاڵپشتم نەبووی من وەک کێوێک لە پشتی هەمووان بووم خەمی هەمـووانم بە خەمی خۆم داناوە و هەمووکات لەلایەن بووم و هاوخەمیان بوومە و وتوومە 'من هەمیشە لێرەم و گوێت لێ ئەگرم' نازانم هەست بە چی ئەکەن ئاخۆ بەو بوونەی من باشتر ئەبن یان نا بەڵام هەموو کات ویستـوومە باشترین بم بۆ هەمووان ویستـوومە هەموو کەس هەست بە گرینگی خۆی بکـا و وا نەزانێ کە کەسێکی کەم نرخە و تەنهاییەکەی کارێکی هەڵەی پێبکات و دنیا لەبەر چاو ڕەش بێ من خۆم ئەگەر بشـمرم لەتاو ئازارا ناتوانم خەڵکی جێبهێڵم لە کاتی دڵتەنگی و ببـینم کەسێکی دی خـراپە خۆم فەرامۆش ئەکەم و هەوڵ ئەدەم لەلای ئەو بم بەڵام ((بەڕاستی بێزار بووم لەو هەموو بوونەم و هەموو نەبوونەی ئەوان ئەمەوێ کەسێکی وەک خۆم بدۆزمەوەو گوێم لێ بگرێ لێم تێبگە قسەم بۆ بکا دڵم بداتەوە هیوام پێبدات و پێم بڵێ کە تۆ بەهێزیت بەڕاستی زۆر سەختە هەمووکات تەنهایی من کە هەوڵی باش بوونی هەمـووان ئەدەم خۆم خەریکە ئەڕووخێم و وێران ئەبم وردە وردە٬ ئەم هەموو خۆڕاگرییەم سوێند بەخوا لە لێواری ڕووخانم٬ باوڕکـەن ئەو هەموو غروورەم پڕە لە برین پڕە لە ئازار لە پشت ئەو غروورەمەوە هەزاران بەسەرهاتی جەرگ بڕ هەن ئیدی منیش مرۆڤم نەک بێ گیانێک کە هەسـت بە هیچ نەکات و پێویستم بـە کەسێکە کەسێک کە هەموو کات لەلام بێت و منـەتی بوونـیم بەسـەردا نەکا بێزار نەبێ لێم و ڕاستەقینە بێت و بەڕاستی خۆشـی بوێم و گرنگیم پێبدات بەڵام ئیدی وابزانم ئەو کەسە نیـە بۆ من٬ من بووم بە کەسی هەمووان و خۆم بێکەس مامەوە. #musica #artist #کوردستان #شیعر #music
چایخانەی شار ☕️
Region: IQ
Friday 28 August 2026 16:52:50 GMT
Music
Download
Comments
K🖤 :
چەند جار ئەم دڵەم بردۆتە ناو ژوورەکانی خەیاڵم..
2026-08-28 21:13:34
4
M.q.k :
😭
2026-08-31 19:29:48
0
ᗰᗩᖇᗯᗩᑎ :
❤️❤️❤️
2026-09-05 09:48:13
0
To see more videos from user @shar.tea, please go to the Tikwm
homepage.