@zad.almoomin: Surah Maryam 1-7 / Sheikh Yasser al Dossari / #quran #recitation #القرا‌ن_الكريم #سورة_مريم #ياسر_الدوسري كٓهيعٓصٓ(١) {كهيعص}ئه‌م پێنج پیته: (كاف، ها، یا، عه‌ین، صاد) هێمای ئیعجازی قورئانن، هه‌روه‌ك له‌چه‌ند جێیه‌كدا باسكرا. ذِكۡرُ رَحۡمَتِ رَبِّكَ عَبۡدَهُۥ زَكَرِيَّآ(٢) زه‌كه‌ریا هانا ده‌باته به‌ر په‌روه‌رێنی: {ذكر رحمة ربك عبده زكريا} ئه‌م باسه یادی ره‌حمه‌ت و میهره‌بانیی په‌روه‌ردگاری تۆیه ئه‌ی موحه‌ممه‌د! ده‌رباره‌ی (زه‌كه‌ریا) به‌نده‌ی خۆی إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيّٗا(٣) {إذ نادى ربه ندا‌ء خفيا} ئه‌وده‌مه‌كه زۆر به‌هێواش و له‌سه‌ر خۆ‌و زۆر به وێڵ و به‌ئه‌ده‌به‌وه له‌میحرابه‌كه‌ی خۆیدا هاناوهاواری له‌په‌روه‌ردگاری خۆیكرد به‌ده‌نگێكی نزم ونه‌وی، تاخزم و كه‌س وكاری نه‌زانێ و، پێش هه‌موو شتێكیش خوا حه‌زی له‌ئارامیی و له‌سه‌رخۆیه قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّي وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبٗا وَلَمۡ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيّٗا(٤) {قال رب إنى وه‌ن العظم منى} گوتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم! به‌ڕاستی خۆت چاك ده‌زانی كه من پێشه‌و ئێسكه‌كانم سیس ولاوازبوون وهێزوپێزم نه‌ماوه {واشتعل الرأس شيبا} و هه‌موو سه‌ریشم له‌به‌ر پیری شۆڵه و تروسكه‌ی دێ {ولم أكن بدعائك ربى شقيا} په‌روه‌ردگارم! تا بۆ مه‌به‌سته‌كانم لێت پاڕابێمه‌وه، هه‌رگیز دڵشكاوو بێهیوا نه‌بووم، واته: ئێستایش لوتفت ببێ له گه‌ڵم وَإِنِّي خِفۡتُ ٱلۡمَوَٰلِيَ مِن وَرَآءِي وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا فَهَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا(٥) {وإنى خفت الموالى من ورائى} و به‌ڕاستی من له دوای خۆم له هۆزو عه‌شیره‌ت و خزمانم نیگه‌رانم، كه وه‌ك پێویست نه‌زانن ڕێز له په‌یامبه‌رێتی و زانست بگرن {وكانت امرأتى عاقرا} وخۆشت ئاگاداریی وچاك ده‌زانیت كه هاوسه‌ره‌كه‌یشم نه‌زۆكه {فهب لى من لدنك وليا} ده‌سا تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌میهره‌بانیی خۆت، نه‌ك به‌پێی باوونه‌ریت منداڵێكی چاكم پێببه‌خشه، تا ببێ به‌جێگه‌دارم و ڕێز له‌و خانه‌واده‌و مه‌قامه بگرێ يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنۡ ءَالِ يَعۡقُوبَۖ وَٱجۡعَلۡهُ رَبِّ رَضِيّٗا(٦) {يرثنى ويرث من آل يعقوب} ومیراتی من وخانه‌دانی یه‌عقووب وه‌رگرێ وببێته جێنشینمان و، ئیش وكاره‌كانیش بگرێته ده‌ست. جاقسه‌ی ڕاست له‌م جێگایه‌دا ئه‌وه‌یه‌كه: مه‌به‌ست به‌ومیراته له‌زه‌كه‌ریای بگرێ، میراتی پێغه‌مبه‌رایه‌تییه، نه‌ك میراتی ماڵ و دارایی، چونكه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی : ( إنا مَعْشَرَ الأنبياء لا نُورَثُ، ما تركناه صَدَقَةٌ ) واته:هه‌رگیز میرات له ئێمه‌ی ده‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران ناگیردرێ و،هه‌رچیمان پاش خۆمان به‌جێهێشت ده‌بێته خێر‌و صه‌ده‌قه‌و ده‌درێته (بيت المال)ی موسڵمانان/ بوخاریی: فی الفرائچ (6227). و ده‌فه‌رموێ: (إنَّ العلماءَ وَرَثَة الأنبياء لم يُورَثُوا دينارا ولادرهما وَرَّثًوا العِلْمَ) واته: بێگومانه كه‌گشت زانایان میراتگرو جێنشینی پێغه‌مبه‌رانن، دیاره‌كه پێغه‌مبه‌رانیش دینار‌و درهه‌میان وه‌پاش نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو زانست و زانیاری‌یان وه‌پاش خستووه. ئه‌بووداوود (3641). وه هه‌روه‌ها له‌ته‌فسیری ئایه‌تی: (وورث سليمان داود) دا، زاناكان به‌ده‌ر له زانایانی شیعه هه‌مان رایان هه‌یه {واجعله رب رضيا} ئه‌ی په‌روه‌ردگاری من! هیوامه خۆت و به‌نده‌چاكه‌كانت له‌كردارو هه‌ڵسوكه‌وتی رازیی بن. يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسۡمُهُۥ يَحۡيَىٰ لَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ مِن قَبۡلُ سَمِيّٗا(٧) خوا دوعاكه‌ی زه‌كه‌ریای قه‌بوڵكردو یه‌حیای پێبه‌خشی: له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌دا خوای دلۆڤان، وه‌ڵامی زه‌كه‌ریا ده‌داته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ: {يا زكريا إنا نبشرك بغلام} ئه‌ی زه‌كه‌ریا! به‌راستی ئێمه مژده‌ی كوڕێكت ده‌ده‌ینێ {اسمه يحيى} ناوی یه‌حیایه {لم نجعل له من قبل سميا} كه به‌رله‌و، ناوی وانه‌بووه‌و كه‌سمان هاوناوی ئه‌ونه‌كردووه
وەصــیــەتــ 🩵 | WaSsyyah
Region: IQ
Saturday 29 August 2026 00:51:40 GMT
Music
Download
Comments
𝑺𝒉𝒆𝒊𝒌𝒉 ༄ :
🌷🌷🌷
2026-08-29 12:55:20
1
To see more videos from user @zad.almoomin, please go to the Tikwm
homepage.