@artsey.asmr: In need of colouring pen recommendations. Do I really need the Ohuhu alcohol pens?🖊️ These acrylic markers aren’t the easiest to work with! The colour variety isn’t great and the pens. #asmr #colouring #color #satisfyingvideos #fyp

artsey.asmr
artsey.asmr
Open In TikTok:
Region: GB
Saturday 29 August 2026 18:32:19 GMT
261
8
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @artsey.asmr, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

زۆر جار لە ژیاندا دەگەیتە قۆناغێک، کە چیتر خەم بۆ لەدەستدانی کەس ناخۆیت، خەم بۆ دووری و بێوەفایی هیچ مرۆڤێک ناخۆیت، بەڵکو تەنها و تەنها دڵت بۆ خۆت تەنگ دەبێت. دڵت بۆ ئەو
زۆر جار لە ژیاندا دەگەیتە قۆناغێک، کە چیتر خەم بۆ لەدەستدانی کەس ناخۆیت، خەم بۆ دووری و بێوەفایی هیچ مرۆڤێک ناخۆیت، بەڵکو تەنها و تەنها دڵت بۆ خۆت تەنگ دەبێت. دڵت بۆ ئەو "خۆتە" تەنگ دەبێت کە جارانی لێوانلێو بوو لە هیوا، ئەو دڵەی کە هێندە پاک بوو هەمووانی تێدا جێ دەبووەوە، بەڵام ئێستا وەک ماڵێکی چۆڵ و تاریکی لێ هاتووە کە تەنها دەنگی گریانە کپەکانی خۆتی تێدا دەنگ دەداتەوە.دڵم بۆ خۆم دەسوتێت، بۆ ئەو هەموو جارەی کە شکاوم و کەس نەبوو پارچەکانم کۆ بکاتەوە، بۆ ئەو هەموو شەوەی کە بە تەنها و لە بێدەنگیدا جەنگاوم و بەیانییەکەی بە زەردەخەنەیەکی دەستکردەوە خۆم نیشانی خەڵکی داوە. زۆر قورسە مرۆڤ ببێتە غەریبە لەناو جەستەی خۆیدا، سەیری ئاوێنە بکات و نەک تەنها خۆی نەناسێتەوە، بەڵکو بەزەییشی بەو کەسەدا بێتەوە کە لە ئاوێنەکەدا دەبینرێت.ماندووم لەوەی هەمیشە من بووم کە تێگەیشتم، من بووم کە گوزەراندم، من بووم کە بێدەنگ بووم بۆ ئەوەی کەس لێم زویر نەبێت، کەچی لە کۆتاییدا هەر خۆم مامەوە و دڵێکی پڕ لە برین کە هیچ دەرمانێک چارەسەری ناکات. دڵم بۆ خۆم تەنگە، بۆ ئەو پێکەنینە ڕاستەقینانەی کە ساڵانێکە ڕێگەیان ون کردووە، بۆ ئەو ئارامییەی کە بووە بە خەونێکی دوورەدەست.ئەمە خەمبارترین جۆری تەنیاییە، کە لە ناو ئاپۆڕای خەڵکدا بیت و دڵت بۆ غەریبیی خۆت لێ بدات. کەس نازانێت لە ناخی ئەم مرۆڤەدا چ جەنگێک بەرپایە، کەس نازانێت چەند ماندووم لە هەڵگرتنی ئەو ڕووکەشە بەهێزەی کە ناچارم نیشانی بدەم. من تەنها دەمەوێت بۆ جارێکیش بێت، یەکێک هەبێت کە وەک من بۆ من بێت، بەڵام لە غیابی هەموواندا، تەنها دەتوانم دەستی خۆم بگرم و بڵێم: "ببوورە کە ئەوەندە ئازارم دایت و هێشتاش داوای خۆڕاگریت لێ دەکەم. #rasty_lak #actives? #fyp #ranya

About