@diwani_shairan: بە پیر ئەو ماهەوە چووم و بە سەر چووم پەری بوو، ئەو نەبوو، شەو بوو، بە سەر چووم تەلێ نێرگسم و باغی حیرەتم پێ بە فەڕ هات و وەکوو گوڵ زوو بەسەرچووم گڵەی پێشم لە سەر سەر هەم بووە بار کە دی من دولبەرم هات و بە سەر چووم دەزانم بادیەی عیشقە خەتەرناک کەچی هەر چووم، ئەگەر مام و ئەگەر چووم لە حینی نەزعی ڕۆحا، ڕۆحی عاشق وتی: ئۆخەی لە میحنەتخانە دەرچووم بە ئۆغر کردنی من بوومە قەقنەس کە ئەو چوو بۆ سەفەر، من بۆ سەقەر چووم وتی: قەت وا مەیە، من واوە هەر دێم نەهات ئەو وا قەت و من واوە هەر چووم شوکر موورم بووە پاماڵی میرێ بە بێ نامی ژیام و ناموەر چووم غەمی قاتیلمە مەحوی! مونفەعیل ما لە حەشرا کفنی خوێناوی بە بەر چووم بەرهەمی: مەحوی خوێندنەوەی: بیلال کەیوانی #fyp #tiktok #foryou #kurdistan #poetry

Diwani Shairan
Diwani Shairan
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 31 August 2026 11:30:10 GMT
1943
205
1
6

Music

Download

Comments

omed.damaa
Omed Damaa :
🥰🥰🥰
2026-09-02 00:02:06
0
To see more videos from user @diwani_shairan, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About