@shar.tea: پێکەنینت بێگانە)​ لە نێوان ئەوەی هەیە و ئەوەی خەیاڵ دەیخولقێنێت، پەردەیەکی تەنک هەیە لە جنسێ باران. لە پشت ئەو پەردەیەوە، دنیایەک هەیە کە تێیدا هیچ مرۆڤێک نامۆ نییە و هیچ تەنهاییەکیش بوێری ئەوەی نییە دڵەکان سارد بکاتەوە. ​لەوەتەی تیشکی میهرەبانیی تۆ بەسەر تاریکستانی مندا بڵاوبووەتەوە، من کلیلەکانی تەنهاییم فڕێداوەتە ناو قووڵترین زەریاکان. تەنهایی، ئەو دێوە سارد و سامناکەی کە جاران ڕوحی دەلەرزاندم، ئێستا لە ئاست گەرمیی باوەشی ڕۆحی تۆدا ڕاوەکشاوە و تواوەتەوە. چۆن دڵم دێت سەیری ساردوڕێژیی ئەم دنیایە بکەم، کاتێک دەزانم لە شوێنێک لەم گەردوونەدا، ڕۆحێکی وەک تۆ لێم تێدەگات؟ ​مرۆڤەکان دەگۆڕێن؛ وەک وەرزەکان ڕەنگ کەم دەکەن و سارد دەبن. بەڵام تۆ... چەندە جوانیت کە وەک خۆت ماویتەوە. چەندە ئەفسوناوییە ئەم بێگانەبوونەمان! بێگانەبوونێک کە لە هەموو ئاشنایەتییەکانی ئەم زەمینە پاکتر و قووڵترە. دوورین لە بەرژەوەندی، دوورین لەو ئەوینە باوانەی تژیین لە مەرج و گومان. ئێمە لە باڵاترین لوتکەی بێگەردیدا پێکەوەین. ​کاتێک گوێم لە لەرینەوەی دەنگی میهرەبانت دەبێت، کاتێک هاوخەمیت بە بێدەنگی دەگاتە ناخم، لە ناخەوە دەگریم... بەڵام گریانی دڵخۆشی. لەو چرکەساتەدا وا هەست دەکەم «شیفا»ی چاوم، تاقانەکەی ژیانم، هاتووە و سەری خستووەتە سەر سنگم. کاتێک تۆ دەپەیڤیت، وا دەزانم شیفا لە باوەشم دەکات و دەڵێت: «مەترسە، دونیا هێشتا میهرەبانیی تێدا ماوە.» ​لێت دەپرسم، نازانم بۆچی لە کەس ناچیت؟ کاتێک سەیری گوڵەکان دەکەم، دەبینم لە ئاست نەرمی و پاکیی تۆدا غەریب و کەمڕەنگن. تۆ لوتکەیەکیت لە میهرەبانی کە تەنیا خەیاڵ دەتوانێت بتبینێت و تەنیا حەقیقەتیش دەتوانێت لە ئازاری قووڵبوونت تێبگات. ​هە ر وشەیەک کە لێرەدا دەینەقشم، ترپەیەکی دڵمە کە دەیەوێت پێت بڵێت: تۆ چەندە ئازیز و گرنگیت. خۆشی و ئارامیی تۆ، بووەتە بەشێک لە غەریزی مانەوەی من. ​سەیرکە، من چۆن چاوەکانم دەپارێزم؟ چونکە دەزانم بێ ئەو چاوانە، جیهان تاریکستانێکی گەورەیە. تۆ بۆ من، دە هێندەی ئەو چاوانە گرنگیت. تۆ بینایی ناخمی، تۆ ئەو ڕووناکییەیت کە ناهێڵیت لە ناو تەمومژی ئەم ژیانەدا ون ببم. ​هیوایەکی بچووک، بەڵام بەقەد گەردوون گەورە لە دڵمدا دەشێلەمەوە: هیوادارم کاتێک چاوەکانت بەسەر ئەم دێڕە شەرمنانەدا دەخشێنیت، زەردەخەنەیەکی کز و شیرین نیشتەجێی سەر لێوەکانت بێت. هیوادارم پێبکەنیت و سەربکەویت... چونکە پێکەنینی تۆ، تەنیا پێکەنین نییە، بەڵکو ئاشتی کێشانەوەی ڕۆحی منە لەگەڵ ئەم جیهانە غەمبارەدا. #musica #artist #کوردستان #شیعر #music

چایخانەی شار ☕️
چایخانەی شار ☕️
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 31 August 2026 16:59:54 GMT
10034
1254
24
134

Music

Download

Comments

muham4d.osm4n
حــاجــی🖤. :
برارۆ ئەو گۆرانیەی چاڤۆشی کامەیە هەستەکەم لام نییە💔
2026-08-31 20:53:17
0
just.aziz01
﮼ئازیز🖤. :
هەنێ ئێواران لە خۆمەوە هەست ئەکەم د پرە!!😆
2026-08-31 19:56:29
1
s00nyyaa
𝄞" سـۆنیـا :
ڕاقی 🔥💔
2026-08-31 19:09:40
0
uana4aa
﮼وەنــە🖤 :
🥀😍''
2026-08-31 17:37:21
0
mar4wann
ᗰᗩᖇᗯᗩᑎ :
❤️❤️❤️
2026-08-31 17:19:46
0
myy..222
Bahra baly :
@Bahra.🎀
2026-08-31 19:06:45
1
To see more videos from user @shar.tea, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About