@dlykarkuk: هەڤاڵ ئاسۆ مامەند: وەکو یەکێتیی هاوکار و پاڵپشتی کایەی زانستی و پەروەردەیی دەبین رۆژی دوو شەممە 31-8-2026 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدین، بە ئامادەبوونی بەڕێز جێگری پارێزگاری کەرکوک، و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادیرانی پێشکەوتوو، لەگەڵ سەرپەرشتیار و هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک، و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا کۆبووەوە. سەرەتا ھەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی خوێندن و گرفتە پەروەردییەکان و پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لە پارێزگاکەدا کرا، دواتر هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بە وردیی گوێی لە پێشنیاز و داواکاریی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان گرت، و وتی؛ مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان جێگەی رێزن و خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین، تەئکیدیشی کردەوە؛ وەکو یەکێتیی بەردەوام هاوکاری کایەی زانستی و پەروەردەیی دەبین و خۆمان بە پاڵپشتیان دەزانین. دواتر پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی لێپرسراوی ناوەندی زانکۆ و پەیمانگاکان لە نێوان هەڤاڵان؛ دلێر مامۆستا قادر، و د. رێبوار محەمەد بەڕێوەچوو و تیایدا؛ هەڤاڵ ئاسۆ مامەند، دەستخۆشی لە هەڤاڵ دلێر مامۆستا قادر کرد کە لە ماوەی رابردوودا زۆر دڵسۆزانە ئەرک و چالاکییەکانی خۆی راپەڕاندووە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ هەڤاڵ د. رێبوار محەمەدیش خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا. #دڵی_کەرکوکییەکان #karkuk #یەکێتی_نیشتمان_کوردستان #کەرکوک_هەولێر_سلێمانی_کۆیە_دهۆک #سلێمانی_هەولێر_کەرکوک_دهۆک

دڵی کەرکوکیەکان
دڵی کەرکوکیەکان
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 31 August 2026 17:22:53 GMT
268
24
0
1

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @dlykarkuk, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About