@sorma.kalbim_: ئەوەی نەتزانیوە لەسەر ۳۱ـی ئاب کەسیش ڕاستیەکەی پێ نەوتووی من پێت دەڵێم، نە ئەوەی پارتیەکان دەیڵێن ڕاستە نە زۆرینەی یەکێتیەکانیش ڕاستیەکەی ئەوە نازانن.. عەلی باپیر تەلەفۆن بۆ مام جەلال دەکات دەڵێ مام" هەواڵ هەیە سوپای پاسداران هێرشێکی زۆر فراوان و گەورە دەکەنە سەر حیزبی دیموکراتی ئێران لە کۆیە و تەنانەت قەفەزیان لەسەر سەیارەکانیان داناوە بۆ دەسگیرکردنی ئەندامەکانی دیموکرات. مام جەلالیش دەڵێ بەڵێ ئاگاداری جموجۆڵەکانی سەرسنورین بەس من لەو مەقیفەدا هیچم پێناکرێ هەرخۆت ڕادەسپێرم کە برایانی دیموکرات ئاگادار بکەیتەوە لەخەمی خۆتاندابن ئێمە هیچمان لەدەست نایە. (ئەم باسە مام جەلال خۆی دەیگێڕێتەوە بە ڤیدیۆ هەیە لە ئەرشیفی یەکێتی). شەوی ۱۷ لەسەر ۱٨ـی ئاب هێرشەکەی پاسداران دەستی پێکرد بۆ سەر شاری کۆیە، کارەبای هەرێم شەتداون کرا خەڵک لەبەر گەرما شەو خەوی لێەکەوت لە ڕۆژەکەشی لەبەر گەرما لەسەعات ۱۰ـی نیوەڕۆ دەوام ڕاگیرا. دوای تەواو بونی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای پاسداران، بەشێک لە سوپای پاسداران هەوڵیان دا بە ڕێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران بگەڕێنەوە بۆ ئێران، پارتیش ڕێگری لێکردن و ڤیدیۆکە هەیە ئەم پێشهاتە بووە بەڵگەیەک بەدەست پارتی، لە توڕەیی ئەم ڕێگە پێنەدانەدا سوپای پاسداران تۆپبارانکردنێکی توندی ناوچەکانی پارتی کرد کە لەدەمی نەوشیران مستەفاوە دەڵێ ٤۰۰ پێشمەرگەی پارتی شەهید دەبن. ئەم هەواڵ و دەستدرێژیانەی سوپای پاسداران بۆسەر سلێمانی و کۆیەو هەوڵدانیان بۆ تێپەڕین و گەڕانەوەیان بە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتی، سەرنجی ئەمریکاو ئیسرائیل و سەدام دژی ئێران ڕاکێشاو بەرەکیان دروستکرد دژی ئێران، بۆ شەرعیەتدان بە لەشکرکێشی سەدام دەرپەڕاندنی سوپای پاسداران، داوا لە مەسعود بارزانی دەکرێت نامەیەک بنوسێت بۆ سەدام بڵێت وجودی عێڕاق بەدەست ئێرانەوە کەوتۆتە خەتەرەوەو سەروەری عێڕاق بەزێنراوە، لەو نێوانەدا یەکێتی باجی شەڕێکی نێودەوڵەتیدا. کاتێک ئێران بینی بەهۆی ئەو هێرشەی سوپای پاسداران و سیاسەتی ئێران، یەکێتی تێیدا زەرەمەندبوو، بۆ گەڕانەوەی پێگەی یەکێتی بۆ ناوخاکی هەرێم بە ئۆپەراسیۆنێک بەناوی گەردەلولی تۆڵە یەکێتیان تا دێگە هێنایەنەوە چەند سەعاتێک مابوو بگەنەوە ناو شاری هەولێرو شەقڵاوە. لەوکاتەدا مەسعود بارزانی ئەمجارە هانای بۆ تورکیا برد کەوا ئێران دووبارە بەهاوکاری پەکەکەو یەکێتی دەگەنە هەولێرو شەقڵاوە ئێمە گەمارۆ دەدرێین، تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و دواتر بە هێزی زەمینی هاتە نێو هاوکێشەکەوە بەناوی ئەوەی بۆ ئێران بۆی هەیە هەژموونی خۆی لەسەر خاکی عێڕاق زیاد بکات ئێمەش بۆمان هەیە هەمان شت بکەین و بیانوی پەکەکەیان بەدەستەوەبوو کە گوایە ئێران و پەکەکەو یەکێتی لەیەک بەرەدان. لە کۆتاییدا بیرمان نەچێت سەرەتای شەڕی براکوژی جگە لەقینی ڕابردووی شاخ کە بەفیتی داگیرکەران هەڵدەگیرسا و دەست بەسەرداگرتنی داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل لەلایەن پارتیەوە وەک فشار بۆسەر یەکێتی بەکاریدەهێنا، دواتر شەڕە گەورەکەو وێنە گەورەکە درێژە پێدەری شەڕی عوسمانی و سەفەوی بوو بە ئێستاشەوە بەڵام کوردی نەفام شانازی بەوە دەکەن ئێمە سەرکەوتین ئێوە خائینن ئێمە بردمانەوە ئێمە وا ئێوە وا ئەم داگیرکەرانەش ئەمەیان دەوێت... #hawler #slemani #fypシ #foryou #سلێمانی
👽
Region: IQ
Monday 31 August 2026 18:41:16 GMT
Music
Download
Comments
jabar Hawler :
پیم وانیەوابێ جونکو یکیتی لەقیمەی هێزبو پێویستی بەهیج هێزیک نەبوبۆڕاوەدونانی پارتی
2026-09-02 08:55:39
0
A - z -A :
پاسدار داخل شەر بیت سوپای عیراق بۆ داخل نەبیت
2026-09-02 12:03:18
0
Sardar Ahmad :
کەس پاسداری بینیوە؟؟!
2026-09-02 17:58:47
0
Qrgae Jahfar :
31 ئاب شاناز ی هە موو کورد ێکی بە شە رە فە
2026-09-01 15:37:08
2
Malaqara :
پێویست ناکا بڵێم ئێران واو عێراق واو ، یەکێتی واو پارتی وا ، ئەوەندە دەزانم ۳۱/٨ بڕیارە دروستەکە درا بۆ دواڕۆژی باشووری کوردستان کە ئیمڕۆ تێیداین .
2026-09-01 16:53:43
11
balxay :
31ئاب مێژووی شانازی
2026-09-01 02:09:53
5
Khalid Pirot :
نەخێر هیچ وانیە پارتی هەرچی تواناو هێزی خۆی تاقیکردەوە دوای چەندین مجاوەلە کەهەرزانی ناتوانێ هەولێر بگرێتەوە داوای لەسوپای بەعس کرد هەولێری بۆبگرێتەوە ،بەڵام هاتنەوەی یەکێتی بەڵێ بەهاوکاری لۆجیستی ئێران بوو ،ئەگەر ئەو قسەیەی تۆڕاست بێ ئێران سەرەتا تەدەخولی کردبا چۆن پارتی دەیتوانی یەکێتی ڕاوبنێ هەتا سنور؟ مەگەر هەرئەویەکێتیە نەبوو کە دوو ڕۆژپێشتر پارتی بەتەنگ هێنابوو ؟؟؟ هەموو هێزی پارتی نەیانتوانی ڕواندوز وەربگرنەوە نەک هەولێر،،ئەگەر ئەو حیکایەتەی تۆ ڕاست بوایە دەبوو تەنها بەگرتنی هەولێر کۆتایی هاتبا وهەرزوو ئێرانیەکان بەعێراق و پارتیان گوتبا لەدێگەڵە زیاتر پلشڕەوی نەکەن
2026-09-01 19:00:46
3
azad_rahman :
بە ڕاستس ڕۆژیکی مێژووییە لە بە ر ئە وە ی یە کیتی هیچ نە ما نە یکا
2026-09-01 09:20:50
9
Wanar shoes👟 :
یەعنی سەدام لەبری ئەوە لەگەڵ پارتی ٣١ ئابی کردووە وەڵا بابەتە جوانە ...
بەڵام بەرێز سەرۆکی پارتی وانەبێت....
2026-09-01 05:10:16
1
mariwan :
من بەوەشەوە ناڵێم ئامین... وانیە
2026-09-03 08:04:26
0
آرسلان هه ولێری :
زۆر ڕاستە قسەکانت خۆم لەگەڵ هه موو شەرەکان لەگەڵ بووم من تاقەتی نوسینم نیە بەڵام ئەمە بەشێکی شەرەکەیە کە سەری هه ڵدا کارەسات دواتر دەستی پێکرد.
2026-09-02 15:00:13
1
Omer Hsain :
٣١ گەورەترین سەرکەوتن بو بەسەر دەژمناندا
2026-09-02 13:55:04
0
Karwan Ali :
2026-09-02 20:48:04
0
Sardar Hamasalih :
ئەگەر وایە یەکیەتی بۆ رایکرد چەکی نەبو ئەو چەکانە چی لێ هات
2026-09-01 13:00:34
1
rastgo :
ڕووت ڕەش بێت کوڕی قەحبە ، تۆ جاشێکی خوێڕیت و هیچی تر جاشیش هەر ئەبێت بۆ ئاغاکەی بپۆشێت
2026-09-01 15:11:59
1
Hasan Mardan :
بژیت زۆر ڕاستە وەک ئائێستام بەبیرە
2026-09-01 12:42:50
1
Shorshdoski :
2026-09-01 05:46:22
0
Sardar Ahmad :
ئەوەی تۆ باسی ئەکەیت بۆ دیمۆکراتی ئێران بوو لە کۆیە هیچ پەیوەندی بە٣١ی أب وەنەبوو
2026-09-02 18:01:50
0
Rzgar Sabralay :
2026-09-01 13:03:59
1
fesal haruty :
خخخخخخخخخخخخخخخخعععععععععععغ٧
2026-09-02 07:00:38
0
Al-rabati Hussein :
كاكى به ريزم قسه كانت دوره له راستيه وه نازانم چون ريكخستوه
2026-09-02 15:28:27
0
جحفر شواني :
وتە کانت هە رهە موی ڕاستە اێران بە تای بە تی چە کە قورسە کانی بە کاردە هێنا لە دێگە ڵە ودۆڵی بالیسانوهیرانونازە نینە وە بە ردە وام اێران چە کە قورسە کانی بە کادە هێنا
2026-09-03 08:14:58
0
Yadgar Kamal :
یەکیتی هەر تەنیا یەکجار نەبووە بە کەواسوری دوژمن چەندین جار ئەو کارایان کردوە لە ١٩٨٨ لەهەلبجە هەمان شتیان کرد کە بووە هۆی کیما باران کردنی هەلبجە ، ئەوانەی کۆمێنتیان نوسیە بە جوین لە مێژووی دوینی نازانن بە هۆی تەمەنەوە
2026-09-03 09:18:33
0
كەپری گەشتیاری نێرگز :
نه خيروانيه دروده كه ى من خوم ئاگادارى هه موودوخى ئه وكاتم
2026-09-02 13:33:41
0
Kisra Fascism :
2026-09-01 03:29:40
0
To see more videos from user @sorma.kalbim_, please go to the Tikwm
homepage.