@sulltan.pasha0: دەنگی خۆشەویستی بپڕوێنە، مەهێڵە بێدەنگی سەردەست بێت ئەو کەسەی خۆشت دەوێت و ئەو پیاوەی جێگەی تایبەتی لە دڵتدا هەیە، مەهێڵە بێدەنگ بێت! بێدەنگی پیاو هەرگیز وەک تاقیکردنەوە یان ڕاهاتن وەررمەگرە؛ بێدەنگی تاقی مەکە، چونکە بێدەنگی گەورەترین دوژمنی پەیوەندیی و سۆزە. کاتێک ڕێگە دەدەیت بێدەنگی درێژە بکێشێت، هەستە گەرمەکان بە هێواشی بەرەو ساردی دەچن، ڕوحی ئاخاوتن دەمرێت و لە کۆتاییدا سۆز و خۆشەویستی بەرامبەرت بێهەست و بێکاریگەر دەبێت. پیاو کاتێک بێدەنگ دەبێت، زۆرجار ڕەنگە نیشانەی مانووبوون، ئاڵۆزیی هزری، یان نەزانینی چۆنیەتی دەربڕینی هەستەکانی بێت. ئەگەر بەم شێوەیە جێی بهێڵیت، دیواری دووری لە نێوانتاندا ئەستوورتر دەبێت و کێشە بچووکەکان دەبنە گرێی گەورە. سۆز و میهرەبانی پێ ببەخشە بە ئامێزێک، پێکەنینێک، یان وشەیەکی گەرم ئەو سەهۆڵە بتەوێنەوە. گوێبیستێکی باش بپەرپێبدە لێی نزیک ببنەوە و بە هێمنی بپرسە چی لە دڵیدایە، دڵنیایی بدەرێ کە تێدەگەیت و بڕیاری لەسەر نادەیت. بەردەوام دەنگی خۆشەویستیت بپڕوێنە: گفتوگۆکردن ڕوحی پەیوەندییە بهێڵە دەنگت بەردەوام گەرمی و ژیان ببەخشێتە جیهانی نێوانتان. خۆشەویستی وەک گوڵێکە؛ ئەگەر بە وشەی گەرم و سۆزی بەردەوام ئاوی نەدەیت، هێدی هێدی دەژاکێت. بێدەنگی مەهێڵە و با پەیوەندیتان هەمیشە بە گەرمیی گفتوگۆ و خۆشەویستی زپ بێت.
sulltan pasha
Region: IQ
Monday 31 August 2026 21:29:47 GMT
Music
Download
Comments
Barzani :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰
2026-08-31 22:06:25
0
يحيى بني الخالدي :
2026-09-01 03:49:56
0
Shawnm burhan :
🥰🥰
2026-09-01 17:27:20
0
To see more videos from user @sulltan.pasha0, please go to the Tikwm
homepage.