:
منیش 2024/7/17 ئەوم ناسی و دوایێ چەن مانگێک لەگەل بووم یەکمان خۆشوێست تا چەند مانگێک پێش ئێستا ئەمردین بۆ یەک ئەتانەوێ ئێستا بزا چۆنین🤭💍؟ههههه ئێستاکە من لەگەل خەم ڕاهاتم و ئەویش لەگەل کچی تر ڕاهات وا ئەبێتە 2027 من هێشتا یادی ئەو ئەکەمەوە و هەر بیرم لەلای ئەوە چەن شەوێک پێش ئێستا بە دڵتەنگیەوە وتی خۆشمەوێی وتم ئەی بۆ لەگەلم نابیەوە وتی ئەی چی لە ئەوی تر بکەم؟وەلی ئەو منی خۆشەوێت بەڵام چاوی تەنها بەمن تێر نەبوو ئێستاکەش ئەوەی قێزم لێی بێتەوە نێرە تەنانەت پەشیمانم کە ئەوم خۆشوێست و بە پیاوم زانی لەلایەکیش دڵم ئاگر ئەگرێ بۆ ڕۆژانی کۆن,تەمەنی خۆمم لەگەلی دانا زۆر ڕاستگۆیانە لەگەلی بووم ئێستاکە ئەلێ خۆشمناوێی دوای دوو ڕۆژ یەتەوە ئەلێ خۆشمەوێی بەڵام من هەمان کچ نەماوم و دڵێکی ساردوسر و ڕەقم,مەلێن بۆوای ئەو پیاوەی خۆشم ئەوێست بە دزی من لەگەل یەکێکی تر بوو,خیانەتی هاورێی دوانزە ساڵم بێنی,بێوەفایی بێستەکەمم بێنی,مردنی خێزانەکەمم بێنی,لە هەموو ڕوێکەوە وێرانو ڕوخاو بووم کە بۆ هەموو شتێک ئەموت بەڵێ لە کۆتای فێربووم وتم نەخێر هەر هەموویان سەرزنشتیان کردم کە بۆ وا خراپم و بێوەفام بەڵام جارێک نەیان وت کورە بابە ئەمە خراپ ڕوخاوە هەر هەموویان خەمەکانیان هێنا ڕێز خەمەکانم یەکێک بۆ کور یەکێک بۆ هاورێی,کورە من خەفەتی وام چەشتوە ئازاری وام بێنێوە ئەوان دەقەیەک بێبێنن خۆیان ئەکوژن, ئەو کەسەی دووسال خۆشموێست وتی لێم تێناگەی کەچی ئەوەندەی من لەگەلی بووم خێزانی وانەبوو,بۆ هاورێکانم خێزانەکەمم فەرامۆش ئەکرد کەچی بە خراپە باسکرام,لەگەل خێزانەکەم ئەموێست نزیک بم وتیان بێزارمان مەکە,هەرچی نەهامەتیە توشم بووە ئێتر بۆ ئەتانەوێ لەگەلم بجەنگن لە کاتێکا من هێزی خۆمم نەماوە تەنها خوا ئەزانێ چەنێک سەبرم گرتوەو بێزارو ماندووم,بۆ کەسیان چاکەکانیان لەبەر چاو نەبوو؟نالێم خراپیم چونکە هیچ خراپیەکم نەبوو ئەوکاتەی ئەگریام بۆ باوەشێک ئارامم کاتەوە هەمووان خۆیان دوور خستەوە, ئێتر هێوادارم نە ئەو کورەی خۆشموێست بێتەوە سەر ڕێگام نە خێزانەکەم نە هاورێکانم,بەجدی بوون بە هۆکاری ڕووخانم🖤..
2026-09-02 10:44:45